عەرەب، بەتایبەتی میسرییەکان لە بوارێکی تردا بۆ بەدەستهێنانی پلەو پایەیەکی گرنگی جیهانی، دۆڕاندیان!
فاروق حوسنی بۆ سەرۆکی یۆنسکۆ خۆی هەڵبژاردبوو، لەبەر ئەوەی ئەم کەسە بەتەمەن ٧٠سالە، لەماوەی ٢٠ ساڵی پلەی وەزیری خۆیدا بەرگری بەرچاوی لە ڕۆشنبیرو زیندانیان نەکردووە!
ڕاستە دژی پۆشینی موحەجەبەبوون بووە، بەڵام دژی سامیو لایەنگری سوتاندنی کتێبی عبری لەکتێبخانەکانی میسردا بووە! ئەمەیش ناکۆکە لەگەڵ کرانەوەو فرە کەلتووریدا.
لەم ملانێیەدا ژنێکی سیاسیو پەرلەمانتاری بولگاری بەناوی
Irina Bokova ، ٣١ دەنگ بەرانبەر ٢٧ دەنگی فاروق حسنی بەدەست هێناو بردییەوە.
عەرەبەکان ئەو دۆرانە وا لێکدەدەنەوە کە گوایە لەلایەن ڕۆژئاواوە بەتایبەتی جولەکەکانەوە، موئامەرەیان لێکراوە! ئەو خەرەکە زۆر کۆنە، لە تێکشکاندنەکاندا دووبارەی دەکەنەوە. نایگەڕێننەوە بۆ ئەو ئیستبدادەو دواکوتووییو هەژاریو ڕێژەی نەخوێندەواریو سانسۆری هزرو بیروڕای ئازادو ... کە لەناو خودی خۆیان، بڵاوە!
ئەمە لەکاتێکدا محەمەد البرادعی( ١٩٤٢)عەرەبی میسرە، لە دەزگایەکی گرنگی نیونەتەوەیدا کاری دەکرد، هەر چەندە تێبینی ئەوەی لەسەر بوو کە چاوپۆشی لەگەڵ دۆسییەی ئەتۆمی ئێران دەکات، بەڵام هەر لەشوێنی خۆی وەک سەرۆکی ئاژانسی نیونەتەوەیی وزەی ئەتۆم مایەوە.
ئەوە لەبیر دەکەن کە هزری ئەورووپی بەلای ئەوەوەیە ژن دەبێت لەو پلەوپایە گرنگانەدا بێت. هەروەها نایانەوێت بزووتنەوە گەلانی وڵاتانی ئەورووپای ڕۆژهەڵات کە کاروانی بەرەو دیموکراتییان بەڕێخستووە بوەستێت.
لیبۆکێکی ڕەزاقورس!
معەمەر قەزافی، وەک یاریزانێکی شازو نامۆ، جارێکی تر بڵندگۆی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ تیشک خستنە سەر خۆی بەکارهێناو! ئەو وتاری نەداوە بەڵکوو محازەرەی داداوە! ماوەکەی یەک دەمژێرو نیو بووە! ئەوەی جێی سەرنجە داوای ئەوەی کردووە؛ بۆ ڕێگانادەن تالبان لەئەفغانستان وەک چۆن فاتیکان لەناو ئیتالیا حوکم بکات! هەروەها لەسێدارەدانی سەدام حسین وا پێشان دەدا کە کەس نازانێت کێ کردوویەتیو سڕێکە قابیلی بە دواداچوونە...!
وتارەکەی قەزافی هەر هیچ نەبووە، لە چاو ئەوەی کاسترۆی کوبا، کە لەساڵێک لەساڵاندا، چوار کاتژمێر خایاندووە، پشتی ئەمی شکاندووە! دوو وەرگێری بەکارهێناوە لەبەر ئەوەی ماندووبوون! چوارجار ئاو دەخواتەوە! قەزافی پەیمان، میساقی نەتەوەیەکگرتووەکان دەدڕێتو توڕی دەداتە سەر زەوی!
دەیەهاجار لەپی دەستی بەسەر مێزی تریبیۆنەکەدا داوە! دەیەها جاریش چەمکی عەباکەی لاداوە! لەکۆتاییدا بیریچووە پەرەی نووسراوەکەی لەگەڵ خۆیدا بەرێت! کە خۆشی کردووە بە ئاپارتمانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەردوو قامکی سەرکەوتنی بەرزکردۆتەوە!
ئەو داوای دیموکراتی زیاتر لە جیهان دەکات، کەچی دیموکراتی بە میللەتەکەی خۆی نادات! ئەو بۆ چەندەها ساڵ پشتیوانی لە تیرۆز دەکرد، کەچی ئەنجوومەنی ئاسایش بە ئەنجوومەنی تیرۆر دەشبهێنێت! ئەو تاوانبارە بەبێسەروشوێن کردنی یەکێ لەڕابەرانی شیعەی لوبنان بەناوی السید موسی الصدروە! ٢٠٠٩.٩.٢٥
عهباس شوان ـ فینلاند
abasshiwan@yahoo.com