به‌ختیار‌و هیواــ هه‌ولێر: له‌م چاوپێكه‌تنه‌دا وه‌زیری ته‌ندروستی تیشكده‌خاته‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌زارته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌بلاوبونه‌وه‌ی په‌تا‌و نه‌خۆشییه باوه‌كان، بۆ ته‌واوكردنی نه‌خۆشخانه چوار سه‌د قه‌ره‌وێڵه‌ییه‌كه‌ی سلێمانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه لیژنه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێكهاتووه‌و بوونی ئه‌نفلۆنزای بزنیش لێره ره‌تده‌كاته‌وه...
له دیدارێكی تایبه‌تی چاوی خه‌ڵك دا د. تاهیرعه‌بدولڵاحوسێن هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه تا ئێستا بڕی شه‌ش ملیۆن دۆلار سه‌رفكراوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تایی H1N1 ناسرا‌و به ئه‌نفلۆنزای به‌راز‌و ده‌رمانی (تامی فلو)ی تایبه‌ت به‌م په‌تایه‌و به‌شی زیاتر له چوارسه‌د هه‌زار كه‌س له‌كوردستاندا هه‌یه. هه‌ر له‌م چاوپێكه‌تنه‌ی چاوی خه‌ڵكدا وه‌زیری ته‌ندروستی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایده‌كات كه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به 10 بۆ 14 هه‌زار پزیشكی دیكه هه‌یه.
چاوی خه‌ڵك: وه‌كو وه‌زیری نوێ پلانت بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چییه؟
د. تاهیر هه‌ورامی: پلانم ته‌واوكردنی كاره‌كانی د. زریان‌و كاره‌كانی كابینه‌ی پێشوو تره، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین باشتیرین خزمه‌تگوزاری له بواری ته‌ندروستی به هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ینین.
چاوی خه‌ڵك: ئاماده‌كارییه‌كانتان بۆمه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی په‌تای H1N1 ناسرا‌و به نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز له‌چ ئاستێك دایه‌و دواین ژماره‌ی توشبوان به‌م نه‌خۆشیه گه‌یشتوه به چه‌ند؟
د. تاهیر هه‌ورامی: ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ئه‌م نه‌خۆشیه بوون‌و داخلی نه‌خۆشخانه‌كان بوون ژماره‌یان گه‌یشتۆته 76. هه‌رچه‌نده خه‌ڵكیتر توشبوون به‌و نه‌خۆشییه، به‌ڵام نه‌هاتووه بۆ نه‌خۆشخانه‌و خۆی شاردۆته‌وه له‌مالًَه‌وه‌و ده‌رمانی وه‌رنه‌گرتووه‌و چاك بۆته‌وه، له بنه‌ره‌تدا له سه‌ر بنه‌ماییه‌كی زانستیانه ته‌نیا 9% توشبووان پێویستیان به‌داخیل بوون هه‌یه، بۆیه 76 توشبوو داخیل بوون‌و 6 توشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و كه‌سیانیان له سلێمانی‌و دوانیان له هه‌ولێر‌و یه‌كێكیان له دهۆك بوه. له وه‌زاره‌ت‌و هه‌موو فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌كان‌و نه‌خۆشخانه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا شوێنی تایبه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ئه‌و په‌تایه ده‌بن یان گومانی تووشبونیان لێده‌كرێت‌و چاره‌سه‌ری تایبه‌تی بۆ ده‌كرێت‌و (تامی فلو)ی پێده‌درێت كه ئێستا ئه‌م ده‌رمانه به‌شی زیاتر له چوارسه‌د هه‌زار كه‌سمان له كوردستاندا هه‌یه.
چاوی خه‌ڵك: چاوه‌روان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستاندا شه‌پۆلێكیتری ئه‌نفۆنزای به‌راز هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه؟
د. تاهیر هه‌ورامی: ئه‌و رێنمایانه‌ی ئێمه له‌سه‌ری ده‌رۆین به‌پێی رێنمایی ته‌ندروستی جیهانییه‌و له هه‌موو بازگه‌و خاڵه پشكنینه‌كان‌و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا تیمی پزیشكی تایبه‌تی هه‌یه. بۆ پشكنینی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه دێنه‌وه بۆ كوردستان ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ریه‌كێكیان تا‌و قورگ ئێشه‌یان هه‌بێت، ئه‌وا پشكنینیان بۆ ده‌كرێت له‌رێگه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستیه‌وه یان له‌رێگه‌ی كامێرای "ئینفلیره‌ر" كه له فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم هه‌یه، ئه‌م كامێرایه كارێكی گرنگ ئه‌نجامده‌دات به‌جۆرێك هه‌ر كه‌سێك به‌لایدا بڕوات گه‌ر نه‌خۆشی (تا) یان قورگ ئێشه‌ی هه‌بێت ده‌ستنیشانیده‌كات‌و راسته‌وخۆ پشكنینی تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سه ده‌كه‌ن.
له لایه‌كیتره‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم هه‌ستاوه به كردنه‌وه‌ی خولی پێویست بۆ مامۆستایانی زانستی خوێندنگه‌كانی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن گه‌ر قوتابیه‌ك تووشی نه‌خۆشیه‌كه بوو ده‌ست نیشانی بكه‌ن‌و بینێرنه نه‌خۆشخانه‌كان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئایینش كۆبوونه‌وه‌كراوه بۆ مه‌به‌ستی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له مه‌ترسی ئه‌و نه‌خۆشییه، كه به سوپاسه‌وه زۆر هاوكاریان كردووین‌و له وتاره‌كانی رۆژانی هه‌ینی باسیان له‌مه‌ترسیه‌كانی ئه‌نفلۆنزای به‌راز كردووه، هاوكات نامیلكه‌و پۆسته‌راتی تایبه‌ت به خۆپاراستن له‌و په‌تایه بڵاوكراوه‌ته‌وه، چونكه ئه‌نفلۆنزای به‌راز خۆی جۆرێكه له توشبوون به هه‌ڵامه‌ت.
چاوی خه‌ڵك: ئه‌و په‌تایه‌ی كه به‌ئه‌نفلۆنزای بزن ناسراوه تائێستا گه‌یشتۆته هه‌رێمی كوردستان‌و مرۆڤ تووشی ئه‌و په‌تایه ده‌بێت؟
د. تاهیر هه‌ورامی: نه‌خێر ئه‌و نه‌خۆشیه خۆشبه‌ختانه هه‌ر له‌ناو بزندایه‌و مرۆڤ تووشی نه‌بووه‌و نازانم ئه‌و په‌تایه هاتۆته ناو كوردستان یاخود نا، ئه‌وه ده‌بێت له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بپرسن‌و به‌شی ڤێتێنه‌ری ئه‌وه ده‌ستنیشانبكه‌ن، هه‌رچه‌نده بڕواناكه‌م ئه‌و په‌تایه گه‌یشتبێته كوردستان، چونكه ته‌نیا له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی بڵاوبۆته‌وه ئه‌ویش له‌ناو بزندایه.
چاوی خه‌ڵك: ئه‌و بودجه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای H1N1ته‌رخانكراوه له كوردستاندا چه‌نده؟
د. تاهیر هه‌ورامی: ئه‌و بودجه‌یه له‌رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی پلاندانی باڵای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كه له من‌و د. دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین‌و د. عه‌لی سندی پێكهاتووه به هاوكاری وه‌زیری ئه‌وقاف‌و په‌روه‌رده‌و دارایی، هه‌رچه‌ندێكمان پێویست بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه ده‌توانین داوایی بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌مه‌و پێش سه‌رفكراوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه بریتیی بووه له شه‌ش ملیۆن دۆلار.
چاوی خه‌ڵك: راگه‌یاندنه‌كان باسله‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ چارسه‌ری نه‌خۆشی ئه‌نفڵۆنزای به‌راز هاتۆته كوردستانه‌وه مێژووه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه؟
د. تاهیر هه‌ورامی: ئه‌و بڕه‌ی مێژووه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه ئێستا نه هاتۆته كوردستانه‌وه، به‌ڵكو له كاتی هاتنی شه‌پۆلی ئه‌نفڵۆنزای باڵنده له ساڵی 2005 هاتووه‌و ئه‌میش رێژه‌یه‌كی كه‌می مێژووه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه‌و هه‌مان ده‌رمانه كه به‌كاردێت له‌گه‌ڵ ئه‌نفڵۆنزای به‌رازدا. بۆیه ئه‌و ده‌رمانه له ده‌رمانخانه‌كان ماوه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌س تووشی نه‌خۆشییه‌كه نه‌بووه تا پێیبده‌ن، ئه‌گینا ئه‌و سه‌د ملیۆن حه‌ب‌و دوو سه‌د هه‌زار شروبه‌ی له عێراقه‌وه بۆمان هاتووه، كه شروبه‌كه به‌شی دوو سه‌د هه‌زار منداڵ ده‌كات‌و له‌گه‌ڵ هه‌ندێكیتر له ده‌رمان كه حكومه‌تی هه‌رێم خۆی كڕیویه‌تی له‌و شه‌ش ملیۆنه‌ی بۆ به‌رانگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه ته‌رخانكراوه، هه‌موو ئه‌مانه مێژووی به‌سه‌ر چوونه‌كه‌ی له 2013 بۆ 2016 یه.
چاوی خه‌ڵك: له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستاندا تا چه‌نده ئه‌گه‌ری دووباره بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفڵۆنزای باڵنده له كوردستاندا هه‌یه، تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێك تۆماركراوه؟
د. تاهیر هه‌ورامی: له‌وه‌ته‌ی ئه‌نفڵۆنزای به‌راز هاتووه هیچ حاڵه‌تێكی H5N1 له‌م ساڵدا تۆمارنه‌كراوه له كوردستان‌و عێراقیشدا، هه‌موو كاتێكیش ئه‌گه‌ری دووباره بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه هه‌یه، چونكه ئه‌مه ڤایرۆسه‌و ڤایرۆسیش له‌هه‌واوه دێت، خۆ ناكرێت به خه‌ڵكی بڵێیت هه‌ناسه مه‌ده‌ن ئه‌م فایرۆسه دێت، به‌ڵام ئێمه رێنمایی خه‌ڵكی ده‌كه‌ین كه هه‌وڵبده‌ن ده‌مامك به‌كاربه‌هێن‌و له‌كاتی ده‌ست لێدان‌و كوڵانی مریشك ده‌ست كێش به‌كاربهێنن.
چاوی خه‌ڵك: ئاڵوگۆری وه‌زیر كه پێشتر د. زریان بوو كێشه‌ی ئیداری بۆ تۆ دروستنه‌كردووه؟
د. تاهیر هه‌ورامی: نه‌خێر، به‌پێچه‌وانه‌وه د. زریان هاورێی سه‌رده‌می قوتابییم بووه‌و هاورێیه‌تیشمان زۆر خۆشبووه‌و له‌كاتی وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیریم رۆژێكی ته‌واو له‌گه‌ڵم بووه‌و پێشی گوتم كه هه‌ركێشه‌و گیروگرفتێك هه‌بوو هاوكاریم بكات.
چاوی خه‌ڵك: له كابینه‌ی پێنجه‌مدا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبۆوه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پرۆژه‌یه‌كی گرنگی له‌پلاندایه بۆ دانانی كارتی زانیاری به شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌تی به هاوڵاتیان، كاتێك سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ده‌كه‌ن له‌رێگه‌ی ئه‌و كارته‌وه زانیاری دروست له به‌رده‌ستی كارمه‌ندانی‌و پزیشك ده‌بێت، ئایا ئه‌و پرۆژه‌یه به‌كوێ گه‌یشته‌وه؟
د. تاهیر هه‌ورامی: ئه‌و پلان‌و پرۆژه‌یه وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه هێشتا هیچی بۆ نه‌كراوه، چونكه ده‌بێت به وردی دیراسه‌ی بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو پێشكه‌وتنێك گرنگه، دواتر ده‌بێت بزانیت ئیمكانیه‌تت چه‌نده‌و خه‌ڵكی تا چه‌ند یارمه‌تیت ده‌دات، چونكه ده‌بێت ئاستی وشیاری خه‌ڵكی ئه‌وه‌نده به‌رزبێت یارمه‌تی زۆری وه‌زاره‌ت بدات له بواری ته‌ندروستیدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ته‌ندروستی خه‌ڵكی به‌رپرسیار نییه، به‌ڵكو وه‌زاره‌تی شاره‌وانی‌و كاره‌با‌و رێگاوبان‌و په‌روه‌رده‌و ئه‌وقافیش به‌رپرسیارن، چونكه ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ش هه‌مووی ده‌توانن لایه‌نێكی ته‌ندروستی بگرن‌و لایه‌نگیر‌و هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بن بۆ پێشخستنی ئاستی ته‌ندروستی خه‌ڵكی، تا ئێستا من هیچ كارێكم له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه نه‌كردووه‌و پێشتر قسه‌كراوه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك پسپۆری فه‌ره‌نسی بۆ گۆرینی سیسته‌می ته‌ندروستی له كوردستانی عێراقدا، ئێستاش ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌نیا له گفتوگۆدایه‌و هیچ كارێكیتری بۆ نه‌كراوه.
چاوی خه‌ڵك: بڕی ئه‌و بودجه‌ی له ساڵی 2010 دا بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ته‌رخانكراوه چه‌نده؟
د. تاهیر هه‌ورامی: تا ئێستا دانانی بودجه‌كه ته‌واونه‌بووه‌و نازانم چه‌ندیشه.
چاوی خه‌ڵك: ئایا ئه‌و بودجه‌ی كه داده‌نرێت تاچه‌ند به‌شتانده‌كات‌و تاچ ئاستێك ده‌توانن كه‌رتی ته‌ندروستی پێبه‌ره‌وپێشبه‌رن؟
د. تاهیر هه‌ورامی: گه‌ر مه‌به‌ستت له به‌شكردن بێت، ئه‌وا گه‌ر دوو كاره‌ساتی وه‌كو په‌تای ئه‌نفڵۆنزای به‌راز رووبكاته كوردستان، ئه‌وا بودجه‌كه به‌شی هیچ ناكات ئه‌وه یه‌كه‌م‌و دووه‌میش گه‌ربته‌وێت كوردستان بكه‌یته ئه‌وروپا ئه‌وا ئه‌و بودجه‌یه هه‌ربه‌ش ناكات‌و گه‌ر بیكه‌یته ئێرانیش به یه‌ك ساڵ هه‌ربه‌ش ناكات، به‌ڵام ئه‌و بودجه‌یه ته‌نیا به‌شی ئه‌وه ده‌كات كه خزمه‌تگوزاری پزیشكی له كورستاندا وه‌كو ئێستا به‌ره‌و پێش به‌رین‌و كه‌مێك باشتری بكه‌ین، وه ته‌نیا به‌شی هێنانی چه‌ند ئامێرێكی پزیشكی‌و كردنه‌وه‌ی چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ئه‌كات، له 90% ده‌رمانی كوردستان له به‌غداوه دێت بۆ نه‌خۆشخانه‌كانمان‌و حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی هه‌موو كارمه‌نده‌كانمان ده‌دات، ئه‌ویتر ده‌مێنێته‌وه سه‌ر بوونی نه‌خۆشی‌و چه‌ند ئامێرێكی پزیشكی‌و له‌گه‌ڵ نۆژنكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ دام‌و ده‌زگای ته‌ندروستی‌و كردنه‌وه‌ی چه‌ند بنكه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ته‌ندروستی، بۆیه ئه‌و پلانه‌ی ئێمه دامنناوه ئه‌و بودجه‌ی بۆ ساڵی 2010 داده‌نرێت به‌شمان ده‌كات.
چاوی خه‌ڵك: له‌پلانی وه‌زاره‌تدایه چه‌ند نه‌خۆشخانه بكاته‌وه له‌و ماوه‌ی تۆ وه‌كو وه‌زیركارده‌كه‌یت‌و كوردستان پێویستی به چه‌ند نه‌خۆشخانه‌ی دیكه هه‌یه؟
د. تاهیر هه‌ورامی: حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و شته‌ی پێیده‌وترێت (داتا) نیه‌تی، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و رووپێوه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق به هاوكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی كوردستان كردویه‌تی، ئێمه وه‌كو هه‌رێمی كوردستان، سلێمانی دووه‌م‌و هه‌ولێر سێیه‌م‌و دهۆك چواره‌مین پارێزگاكانن له‌دوایی به‌غداوه له‌رووی بوونی باشترین جۆری خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له‌عێراقدا، بۆیه پێویستمانه به نه‌خۆشخانه زۆرتریش هه‌یه.
چاوی خه‌ڵك: ئێستا له به‌رده‌م نۆرینگه‌كان جه‌نجاڵیه‌كی زۆری هه‌وڵاتیان تیایدا به‌دیده‌كرێت، هه‌ندێك پزیشك هه‌ن له یه‌ككاتدا چاویانده‌كه‌وێت به چه‌ند نه‌خۆشێك، ئایا وه‌زاره‌ت پلانی چیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه؟
د. تاهیر هه‌ورامی: په‌رله‌مانی كوردستان نامه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه ئاراسته‌كردووم‌و منیش وه‌ڵامم داوه‌ته‌وه، رێكخستنی كاری نۆرینگه‌كان ئیشی سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان‌و سه‌ندیكای پزیشكانی ددانه، ئه‌و پزیشكانه‌ی ئه‌و جۆره جه‌نجاڵه‌یان لا به‌دیده‌كرێت‌و له یه‌ككاتدا چه‌ند نه‌خۆشێك ده‌بینن له‌سه‌رانسه‌ری كوردستاندا ژماره‌یان ناگاته پانزه پزیشك، ئه‌وانیتر رێژه‌یه‌كی كه‌م كه ده بۆ بیست نه‌خۆشیان له‌رۆژێكدا هه‌یه، خۆم تا بووم به وه‌زیر نۆرینگه‌م هه‌بووه قه‌د رۆژێك نه‌بووه دوو نه‌خۆش به‌یه‌كه‌وه بكه‌م به‌ژووره‌وه‌و له ژیانیشمدا قبوڵم نه‌كردووه، ئه‌و جه‌نجاڵیه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خراپی خه‌ڵكه‌كه‌و ئاستی وشیاری خه‌ڵكه‌كه كه جه‌نجاڵی دروست ده‌كه‌ن‌و به‌پاڵپێوه‌نانه‌وه ده‌چنه ژووره‌وه، ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رازینابین به‌و حاڵه‌تانه‌و نوسراومانكردووه بۆ سه‌ندیكاكانی پزیشكانی كوردستان‌و ددان، كه‌خۆیان چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ن، ئه‌گینا ئێمه سزایان ده‌ده‌ین.
چاوی خه‌ڵك: سزای ئێوه چیده‌بێت له كاتێكدا لای نۆرینگه‌كه‌ی نه‌قیبی سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان ئه‌و حاڵه به‌دی ده‌كرێت؟
د. تاهیر هه‌ورامی: سه‌ره‌تا ئاگاداری ده‌كه‌ینه‌وه‌و من به ته‌له‌فۆن به نه‌قیبی پزیشكانم گوتووه كه ئه‌بێت ئه‌و كاره‌م بۆ رێكبخات به خودی خۆشیه‌وه.
چاوی خه‌ڵك: هه‌ندێك له پزیشكان گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و پزیشكانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه‌وه دێن گرنگی زیاتریان پێده‌درێت‌و پزیشكانی ناوخۆ مووچه‌یان كه‌مه، ئایا پلانی ئێوه چییه بۆ چاككردنی باری گوزه‌رانی پزیشكه‌كانی ناوخۆ؟
د. تاهیر هه‌ورامی: مووچه‌ی پزیشك له كوردستاندا وه‌كو هه‌موو توێژه‌كانیتر دیكه وایه، به‌پێی یاسا نابێت جیاوازی نێوان دوو مووچه خۆر نیه كه پێنج یان شه‌ش ئه‌وه‌نده زیاتر بێت له‌وه‌ی تر، له‌لایه‌كی دیكه‌وه له كوردستاندا هه‌موو خوێندنێك به خۆراییه‌و بێبه‌رامبه‌ره، كه‌چی له ده‌ره‌وه به پاره‌یه. لێره خۆراك به‌خۆرایی ده‌درێت به هاوڵاتیان، كه‌چی له‌ده‌ره‌وه شتی وانیه، له ده‌ره‌وه 40% ی داهاتی تاك ده‌چێت بۆ زه‌ریبه(غرامه)، لێره وانیه‌و... ئه‌مانه ده‌بێت له‌به‌ر چاوبگیرێت له‌مووچه‌دا، بۆیه پێموانیه مووچه‌ی پزیشك كه‌م بێت. له باره‌ی ئه‌و پزیشكانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه‌وه دێن، ئێمه هیچ پزیشكێك نایه‌نین كه خۆمان پزیشكی پسپۆرمان له نه‌خۆشییه‌كان هه‌بێت، ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دێن نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌خۆشی ده‌گمه‌ن ده‌كه‌ن كه پزیشكه‌كانی خۆمان پسپۆڕییان له‌و باریه‌وه نییه، دواتر بۆ ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كانی خۆشمان فێری ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه ده‌گمه‌نانه بن له‌سه‌ر ده‌ستی پزیشكه بیانیه‌كان.
چاوی خه‌ڵك: نه‌قیبی پزیشكانی ددان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كۆمه‌لێك پزیشك به ناوی دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكیه‌وه یان كه‌رتی ته‌ندروستیه‌وه زه‌ویان له حكومه‌ت وه‌رگرتووه‌و دواتر زه‌ویه‌كه‌یان فرۆشتۆته‌وه، ئه‌و زه‌ویانه چۆن‌و لای كێوه دراوه به پزیشكانه؟
د. تاهیر هه‌ورامی: ئێمه ئاگاداری ئه‌و جۆره كارانه‌نین‌و ئه‌و زه‌ویانه‌ش له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهیًَنانه‌وه ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی كه بیانه‌وێت كاری وه‌به‌رهێنان له كوردستاندا بكه‌ن، ئه‌وه زۆر یان كه‌م په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه نییه، ته‌نیا له یه‌ك حاڵه‌تدا نه‌بێت ئه‌ویش كه ئه‌و وه‌به‌رهێنه بیه‌وێت دامه‌زراوه‌یه‌كی ته‌ندروستی دروستبكات، ئه‌وا دوای ته‌وابوونی پرۆژه‌كه‌ی بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت داوا له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كات‌و وه‌زاره‌تیش دوایی سه‌یركردنی له‌مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی ئه‌وا مۆڵه‌تی پێده‌دات، ئیتر ئه‌ی فرۆشێته‌وه یان نا ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه.
چاوی خه‌ڵك: ته‌واونه‌كردنی نه‌خۆشخانه چوارسه‌د قه‌ڵه‌وێریه‌كه‌ی سلێمانی له‌و چه‌ندین ساڵه‌ی رابردوودا جۆرێك له نه‌خۆشی ده‌روونی لای هه‌ندێك له هاوڵاتیانی ئه‌و شاره‌ی دروستكردووه، ئایا دوا بڕیار‌و ئه‌نجامی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به‌كوێ گه‌یشته‌وه؟
د. تاهیر هه‌ورامی: تا ئێستاش وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه‌و ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرتبوو ئیفلاسی كردووه‌و عێراقی به‌جێهێشتووه، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به‌ر له 2003 كاره‌كانی ته‌واوكراوه كه له زمی به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك بووه، ئێمه داوایه‌كی یاسایمان له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه تۆماركردووه، ئێستاش له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه پێكهێنراوه بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و به‌شه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه كه ماویه‌تی.
چاوی خه‌ڵك: رای جه‌نابتان چییه له‌سه‌ر داخستنی ئه‌و چوار كۆلێژه پزیشكییه، كه ئێستا بڕیاره‌كه گۆراوه بۆ وه‌ستانیان له خوێندن؟
د. تاهیر هه‌ورامی: وه‌زیری خوێندنی باڵا تا 15/1/2010 مۆڵه‌تی به‌و چوار كۆلێژه داوه تا كه‌م‌و كورییه‌كانیان ته‌واوبكه‌ن، ئێمه نامانه‌وێت‌و ده‌بێت تۆ‌و هیچ كه‌سێكیش نه‌یه‌وێت كه كۆلێژێكی نا زانستی پزیشكی هه‌بێت كه كه‌م‌و كوری وه‌كو نه‌بوونی مامۆستا‌و تاقیگه.. هه‌بێت، هه‌ندێك له‌خوێندكاره‌كانی ئه‌و كۆلێژانه خۆیان چووبوون له باره‌ی ئه‌و كه‌م‌و كورییانه‌وه هه‌واڵی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵایان داوه، ئێستا وه‌كو بیستوومه كۆلێژی عیشق كه‌م‌و كورییه‌كانیان ته‌واوكردووه‌و كۆلێژه‌كانیتر ماوه، ئه‌وانیش چاكی بكه‌نه‌وه ده‌توانن ده‌ستبكه‌نه‌وه به‌خوێندن‌و به‌رده‌وام بن.
چاوی خه‌ڵك: حاڵه‌ته‌كانی نه‌خۆشی ئایدز له كوردستاندا گه‌یشتوون به چه‌ند؟
د. تاهیر هه‌ورامی: 64 حاڵه‌ت تۆماركراوه كه 56 بیانی بوون‌و راسته‌وخۆ نێردراونه‌ته‌وه ده‌ره‌وه‌ی كوردستان‌و 2 حاڵه‌تیان مردوون‌و 2 حاڵه‌تیتریش كوردی كوردستانیانی پارچه‌كانیتربوون ئه‌وانیش نێردراونه‌ته‌وه بۆ جێگه‌ی خۆیان‌و ئێستاش له كوردستاندا 4 حاڵه‌ت ماوه كه له‌ژێر چاودێری پزیشكدان.
چاوی خه‌ڵك: له‌چ بوارێكدا پزیشكمان نییه یان كه‌مه؟
د. تاهیر هه‌ورامی: له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكیتر جیاوازه، به‌نمونه له دهۆك پزیشكی جوانكاریمان نییه‌و پزیشكی بێهۆشكاری له هه‌موو كوردستاندا كه‌م‌و كوری هه‌یه‌و له هه‌ندێك شوێندا پزیشكی ئافره‌ت نییه یان پزیشكی چاو له هه‌ندێك جێگادا كه‌مه‌و هه‌ندێك پسپۆریش پزیشكمان هه‌ر نییه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئێمه له كوردستاندا پێویستیمان به 10 بۆ 14 هه‌زار پزیشكی دیكه هه‌یه.
به‌ختیار حسه‌ین‌و هیوا به‌رزنجی رۆژنامه‌وانانی چاوی خه‌ڵك له‌هه‌ولێر