سازدانی: عیساخدرـ هه‌ولێر: په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه‌خۆی كورد له‌به‌غدا ئاماده‌نیه هیچ پۆستێك وه‌ربگرێت چونكه پێیوایه به‌وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ده‌بێت ناچاربێت گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانی پارتی‌و یه‌كێتی بێت، ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره له‌ئه‌دای كورد رازیی نیه له‌به‌غدا‌و هاوكات پرسیارده‌كات كه‌سێك ماوه‌ی ئه‌م چوارساڵه كارینه‌كردبێت بۆ ده‌بێت ده‌نگی پێبدرێته‌وه...
له‌م چاوپێكه‌وتنه تایبه‌ته‌ی چاوی خه‌ڵك د.مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی كورد كه‌ئێستا په‌رله‌مانتاره له‌په‌رله‌مانی به‌غدا، تیشكده‌خاته‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكى گرنگ سه‌باره‌ت به شێوازی كاركردنی سیاسیه‌كانی كورد له‌به‌غدا‌و پێیوایه نابێت كورد پشت به‌مه‌رحه‌بای ئه‌مریكا ببه‌ستێت، چونكه وه‌ك دكتۆر ئاماژه‌ی پێده‌كات نه‌ك ته‌نها ئه‌مریكا به‌ڵكو هه‌رچی ده‌وڵه‌تی دنیا هه‌یه له‌سه‌ربنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی كارده‌كات، هه‌رله‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا د. مه‌حمود به‌راشكاوی باسله‌وه‌ده‌كات كه‌ده‌ركردنی یاسای هه‌ڵبژاردن زه‌ره‌ری بۆ كورد تیابو ئه‌و پشتگیریه‌ش ئه‌مریكا له‌وكاته‌دا له‌كوردی كرد بۆ ئه‌وه‌بو یاساكه تێپه‌ڕێنرێت‌و هه‌ڵبژاردن بكرێت‌و هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه.
چاوی خه‌ڵك: بۆچی له دوای راگه‌یاندنی لیسته‌كان ده‌بێنین ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی جارێكی تر كاندید نه‌كراونه‌ته‌وه له‌په‌رله‌مان ئاماده نابن؟
د.مه‌حمود عوسمان: ئاماده‌بوونی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان كه‌مه‌و كه‌موكوڕی تێدایه، ئه‌مڕۆ نیساب هه‌بوو، 208 ئه‌ندام واژوویان كردبوو، به‌ڵام له ژووره‌وه‌ش 142كه‌س ئاماده‌بوون.ناڵێم كه‌موكوڕی نییه، به‌هه‌ر حال كه‌موكوڕی هه‌یه له‌ئاماده‌بوون. به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ش نییه.
چاوی خه‌ڵك: هۆكاری ئه‌و كه‌م‌وكوڕییانه چییه، كه هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌ی دانیشتنه‌كان نابن؟
د.مه‌حمود عوسمان: هه‌ندێك ناكۆكی هه‌یه له‌نێوان كوتله سیاسیه‌كان، هه‌یه نایه‌وێت بودجه زووتێپه‌ڕێت‌و ده‌ڵێن ئه‌م بودجه‌یه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه به‌كاریده‌هێنن‌و سودی لێوه‌رده‌گرن بۆ هه‌ڵبژاردن، له‌به‌رئه‌وه ده‌ڵێن ده‌بێت پێشه‌كی یاسای ڕه‌وشی هه‌ڵبژاردن تێپه‌ڕێت، ئینجا بودجه تێپه‌ڕێت.
چاوی خه‌ڵك: ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن ئیجابیات‌و سلبیاتی چی‌بوو بۆ كورد؟
د.مه‌حمود عوسمان: به‌گشتی له ئه‌ساسدا یاساكه بۆ كورد باش نیه، چونكه پێمانوابوو كه عێراق هه‌مووی یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌رشوێنێكی عێراق، كه ده‌نگ ده‌درێت كۆ بكرێته‌وه‌و كورسی به‌م پێیه بێت. ئه‌مه‌ش به‌ته‌نها داواكاری كوردنه‌بووه، به‌ڵكو كه‌مایه‌تی تریش، هێزی تریش، پێیانباشبوو به یه‌ك بازنه‌یی بێت، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بوو.
له‌لایه‌كی تر ده‌مانویست كورسی قه‌ره‌بووی زیاتر هه‌بێت، ئه‌مه‌ش نه‌بوو. سه‌رژمێرییه‌كی ته‌واونه‌بوو پشت به‌ستن به پسوله‌ی خۆراك دروست نییه، دوای ئه‌مه‌ش قانونی حیزبه‌كان نییه، له‌به‌رئه‌وه نازانی حیزب چه‌نده‌و كێیه! چه‌ندی پاره هه‌یه!؟ چه‌ندی میلیشیایه هه‌یه؟كار‌و چالاكی چییه؟ ئه‌مه‌ش بۆ كورد زه‌ره‌ره، بۆیه كه‌موكوڕی هه‌یه.
چاوی خه‌ڵك: پێتوانییه لیستی هاوپه‌یمانی به ناچاری ده‌نگیان له‌سه‌ر یاساكه دابێت؟
د. مه‌حمودعوسمان: له‌هه‌مووی نا، هه‌ندێك پشتگیریمان كردووه‌و ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه، هه‌ندێكیش هه‌یه نه‌بیستراوه، به‌ڵام ئیتر زۆربه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر یاساكه‌درا.
له ناوئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شتێك هه‌یه ده‌بێت بیزانین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌یباته‌وه، پێت‌خۆش بێت، یان پێتناخۆشبێت! هه‌ندێك خاڵ هه‌بووه به دڵمان نه‌بووه، به‌ڵام ده‌نگی بۆ دراوه، هه‌ندێكیش هه‌بووه ئێمه ده‌نگمان بۆیداوه. وه‌كو خه‌ڵكی تر.
چاوی خه‌ڵك: سه‌ركردایه‌تی كورد تاچه‌ند په‌یوه‌ندی به‌و ده‌نگدانه‌وه هه‌بوو؟
د.مه‌حمود عوسمان: بێگومان سه‌ركردایه‌تی كورد ئاگاداره له‌هه‌موو شتێك، خۆ ئێمه له‌خۆمانه‌وه ئیش ناكه‌ین. هه‌ر شتێك كه دێته پێش وه‌كو قانونی هه‌ڵبژاردن، یان هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی تری سیاسی، به‌تایبه‌تی له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق، ئێمه هه‌میشه راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ین‌و ئاگادارن ئێمه چیده‌كه‌ین‌و ئاگامان له یه‌ك ده‌بێت، ئه‌گه‌ر شتێك هه‌بێت ده‌بێت هه‌موو لایه‌كمان له‌سه‌ری هاوڕابین.
چاوی خه‌ڵك: ئه‌مه‌ریكا تاچه‌ند كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی كورد، له هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردن؟
د.مه‌حمود عوسمان: ئه‌مه‌ریكا ده‌وری زۆربوو بۆ هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردن، ئه‌مه‌ریكا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنه‌كه ببێت، به‌پێی یاساكه هه‌ڵبژاردن بكرێت‌و حكومه‌تی تازه دروست بێت. تاكو له واده‌ی دیاریكراوی خۆی هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه فشار له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌بووه. هه‌روه‌ها كوردیش فشارێكی زۆری له‌سه‌ربوو بۆ هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردن.
چاوی خه‌ڵك: له‌میدیاكان به‌تایبه‌تی میدیا حیزبیه‌كان زۆر باسله‌وه‌كرا ئه‌مه‌ریكا پشتگیری له‌كورد ده‌كات، به‌تایبه‌تی دوای یاداشته‌كه، ئایا كورد ده‌توانێت پشت به‌ئه‌مه‌ریكا ببه‌ستێت؟
د.مه‌حمود عوسمان: ئه‌مه‌ریكا به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئیش ده‌كات، رۆژێك به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌ددام بوو، هاوپه‌یمانی سه‌ددام بوو. ئه‌مڕۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه‌و مه‌رحه‌بات ده‌كات، سبه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌م بێته‌وه مه‌رحباكه‌شی كه‌مده‌كاته‌وه، واته هیچ ده‌وله‌تێك له دونیا نییه به‌بێ به‌رژه‌وه‌ندی كاربكات. سیاسه‌ت بریتییه له به‌رژه‌وه‌ندی‌و ته‌رازووی هێز.
پێموایه مه‌سه‌له‌كه پشتبه‌ستن نییه، به‌ڵكو مه‌سه‌له به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه، جاری واهه‌یه په‌یوه‌ندی باش ده‌بێت جاری‌واش هه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كه كه‌متر ده‌بێت. ئیعتیمادی ئه‌ساسی ناتوانی سه‌د ده‌ر سه‌د له‌سه‌ر هیچ لایه‌ك بكه‌یته‌وه‌و بلێیت ئه‌مه ته‌واو ده‌بێت.
چاوی خه‌ڵك: هیچ به‌ڵێنێك هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌لپه‌سێردراوه‌كان، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه؟
د.مه‌حمود عوسمان: ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت ئه‌و كێشانه ده‌بێت له نێوان به‌غدا‌و هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێبكرێت، ناتوانێت ته‌داخول بكات، به‌ڵام ده‌ڵێت من ئاماده هاوكاریتان بكه‌م. ئه‌وه‌نییه بتوانم ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا داوام لێبكه‌ن، ناتوانی له‌خۆیه‌وه بێته ناو كێشه‌كان، چونكه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌نییه، ناشیه‌ێت زۆر خۆی تێكه‌لاوی ئه‌و شته بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه د
ده‌یه‌وێت وه‌كو فاكته‌رێكی لابه‌لا هاوكاری بكا، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه جێبه‌جێ ببێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیه‌وێت هاوكاری بكات ده‌بێت هه‌ردوولا رازی ببن. به‌وشێوه‌یه‌و هه‌میشه هه‌رواشیان وتوه.
چاوی خه‌ڵك: زۆرجار ده‌ڵێن د. به‌رهه‌م سالح، دوایین كارتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌لپه‌سێردراوه‌كانه، تۆ چیده‌ڵێت؟
د.مه‌حمود عوسمان: د. به‌رهه‌میش به‌شێكه له سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد، ناتوانێت له‌خۆیه‌وه شت بكات، خۆی كێشه‌كه هه‌بوه‌و ئێستاش هه‌یه، ئه‌و كێشانه‌ی له زه‌مانی كابینه‌ی كۆن هه‌بووه ئێستاش هه‌ر هه‌یه.مومكینه بۆ د. به‌رهه‌م، ئاسانتر بێت، چونكه له‌به‌غدا بووه‌و ده‌زانی چۆنه‌و ئاسانتر بێت بۆ ئه‌و، ڕه‌نگه تۆزێك سودی بۆ ئه‌و زیاتر بێت، به‌ڵام به‌ته‌نها ناتوانێت بڕیاربدات‌و كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكات.هه‌ره‌وها حكومه‌تی عێراقیش ئاماده نییه، به‌ڵێنی له‌گه‌لبدات بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ربكات.
چاوی خه‌ڵك: به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی‌و حیزبی چی به‌سه‌ر كورد هێناوه له‌به‌غدا؟
د.مه‌حمود عوسمان: قه‌ناعه‌تموایه حیزبایه‌تی ته‌سك، زه‌ره‌ری له‌كورد داوه، چونكه له هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك حیزب هه‌یه‌و هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك نییه حیزبایه‌تی تێدانه‌بێت، ئاساییه هه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كوردایه‌تی‌و میلله‌ت‌و ده‌وله‌ت، له‌سه‌روی حیزبه‌كانه‌وه بێت.
هه‌ندێكجار به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان ده‌كه‌وێته ژێر نفوزی حیزبه‌كان له عێراقدا، شه‌خسیش ده‌وری هه‌یه له‌هه‌موو وڵاتێك، له‌سه‌ركردایه‌تی بێت، یان له‌ملا‌ولا، به‌ڵام ده‌بێت ئێمه هه‌وڵبده‌ین، سیاسه‌ته‌كه نه‌ته‌وه‌یی‌و كوردانه‌و كوردستانی بێت‌و حیزبی‌و ناحیزبی هه‌مووی بگرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین.
له‌مدواییه سه‌ركرده‌ی حیزبه‌كانیش باسیانكردووه، ده‌سه‌ڵاتی حیزب‌و ده‌وله‌ت ده‌بێت لێك جیابكرێته‌وه، باسی ئه‌وه‌شیانكردووه ریفۆرم بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌موكوڕی هه‌بوو، ئێستاش ئه‌م كه‌موكوڕییه هه‌یه‌و ده‌بێت به‌هه‌موولایه‌ك هه‌وڵبده‌ین ئه‌و كه‌م‌وكوڕییانه چاره‌سه‌ریان بكه‌ین.
چاوی خه‌ڵك: ئایا بێئومێدی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی جارێكی تر كار به‌حیزبایه‌تی بكرێته‌وه له‌به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كانی كورد؟
د.مه‌حمود عوسمان: بێ‌ئومێد نیم، به‌ڵام ده‌بێت هه‌وڵی بۆ بده‌ین، كورددایه‌تی پیرۆزه، به‌ڵام هه‌وڵیش بدرێت به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت پێش به‌رژه‌وه‌ندی حیزب بێت، به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌ت‌و ده‌وله‌ت پێش حیزبه‌كه بێت.
من ناڵێم رێگری له حیزب بكرێت، چونكه رێگری له‌حیزب ناكرێت، به‌ڵام ده‌بێت نفوزییان له‌په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت كه‌مبكرێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و ده‌زگایانه كاری خۆیان بكه‌ن. باشوایه به دیموكراتیزه‌كردن‌و ریفۆرم‌و به‌ربه‌ره‌كانێی گه‌نده‌ڵی‌و پاراستنی مافی ئافره‌ت‌و مافی مرۆڤ هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌مان تۆكمه‌بێت ده‌بێت ئه‌و شتانه‌ی تێدابێت كه به‌هێزی ده‌كات له كۆمه‌ڵگاكانی ده‌ره‌وه رێزی لێده‌گرن‌و رۆڵ ده‌بینێت، بۆیه ده‌بێت به كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی‌و دیموكراتی بێت، با حیزبایه‌تی هه‌بێت، به‌ڵام نابێت موسه‌یته‌ر بن به‌سه‌ر واقیعی ده‌وله‌ت‌و كۆمه‌ڵگا‌و میلله‌ته‌كه، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی حیزبایه‌تی، زه‌ره‌ری لێده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت ورده ورده كه‌می بكه‌ینه‌وه.
چاوی خه‌ڵك: زۆرجار سیاسه‌تمداران‌و كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان باسله‌وه‌ده‌كه‌ن كورد نه‌یتوانیوه رۆڵێكی كارایان هه‌بێت له په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی عێراق، تۆ بۆ ئه‌میان چیده‌ڵێیت؟
د.مه‌حمود عوسمان: رۆلی كارا ناڵێم سه‌دی سه‌د رۆلمان هه‌بووه، بێگومان وه‌كو كوتله‌ی كوردستانی، كه‌موكوڕی هه‌بوه له په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت، به‌ڵام كاری زۆریش كراوه ناتوانی بڵێی هیچ رۆلییان نه‌بووه،
سه‌ره‌ڕای ئه‌و كارانه‌ی كراوه، به‌ڵام كورد ده‌یتوانی باشتربێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م كوتله‌یه به‌یه‌كه‌وه هه‌موو هاوكاربان‌و كۆبونه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییان بكردایه‌و ئاگایان له‌یه‌كتر بوایه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌وێبوون خاوه‌ن توانا‌و شیاو بونایه، بێگومان كاری زۆر باشتر ده‌كرا.ده‌بێت ئه‌مجاره ده‌رس له‌و پێنج شه‌ش ساڵه وه‌ربگرین، بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده وه‌زعی خۆمان چاكبكه‌ین.
چاوی خه‌ڵك: له‌كاتێكدا په‌رله‌مانی عێراق جۆرێك گه‌رم‌وگوڕی به‌خۆوه بینیوه، به‌ڵام ئه‌ندامانی كوتله‌ی كوردستانی زۆر به‌ده‌گمه‌ن به‌رچاو ده‌كه‌ون به‌شداری له موناقه‌شه‌كان بكه‌ن، تۆ بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
د.مه‌حمود عوسمان: زۆر به‌شداریانكردووه، به‌ڵام هه‌مووشیان نا، به‌شێكی باشی به‌شداریانكردووه.
كه‌م‌وكوڕیی له میدیای كوردستانه، نه‌یانتوانیوه ئه‌وشتانه بگوازنه‌وه كه چیكراوه‌و چۆن موناقه‌شه‌كراوه، ئه‌وه‌ی كه له‌وێ ڕوویداوه هه‌مووی نه‌گوازراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رنا خه‌ڵكی باشی تێدایه. به‌ڵام خه‌ڵكی واشی تێدایه به‌شداری نه‌كردووه، ده‌بێت كه‌سی باشتر‌و شیاوتر دابنرێن‌و رۆل ببێنن.
چاوی خه‌ڵك: وه‌ك باسده‌كرێت نزیكه‌ی 14 هه‌زار به‌عسی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، بۆچی كوتله‌ی كوردستانی، به‌تایبه‌تی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان هه‌لوێستی نه‌بوو؟
د.مه‌حمود عوسمان: من له‌وه ئاگادار نیم.
چاوی خه‌ڵك: ئه‌گه‌ر ئاگادار بونایه هه‌لوێستان ده‌بوو؟
د.مه‌حمود عوسمان: ئێمه سیاسه‌ت ده‌كه‌ین‌و سیاسه‌تیش ئه‌وه‌یه خواخوات بێت ئه‌وه‌ی كۆنه به‌عسی، یان هه‌ر یه‌كێكی تر بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌گه‌ر تاوان‌و خراپه‌ی نه‌كردبێت، ده‌بێت مه‌منون بین كه بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌ی چیت لێده‌وێت؟ قابیله هه‌تا ماوی دوژمنی بیت‌و ده‌ریكه‌یت؟ كابرا كه تاوانی نه‌كردبێت‌و كه‌سی نه‌كوشتبێت‌و خراپه‌ی نه‌كردبێت، به‌عسی بووه‌و ئێستا ده‌یه‌وێت واز له‌و فكره‌یه بهێنێت‌و بیه‌وێت كارت له‌گه‌ڵ بكات، ده‌بێت ده‌ریبكه‌ی؟ ده‌بێت هه‌وڵبده‌یت بیهێنیته‌وه‌و هاوكاری له‌گه‌ڵ بكه‌یت، به‌عسی بێت، یان غه‌یره به‌عسی.
له ساڵی 1991 ئێمه له كوردستان وامانكرد، كه ڕاپه‌رین سه‌ركه‌وت هه‌رچی جاشیش بوو هێنامانه‌وه، نه‌ك به‌عسی، ئه‌وه‌ی شه‌ڕی له گه‌ڵ كردبووین هێنامانه‌وه، كۆمه‌ڵگا‌و ده‌وله‌ت وادروست ده‌بێت، تۆ بڵێیت یه‌كێك له كۆن دوژمنت بووه‌و هه‌تا ماویت دوژمنی بیت، به‌وشێوه‌یه وڵات دروست نابێت.
به‌ڵام من ژماره‌ی وام هه‌رنه‌بیستووه كه هاتبنه‌وه‌و به‌شداریبكه‌ن، ئه‌وه‌ی تاوانی كردووه دادگایی بكرێت، ئه‌وه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی هه‌بووه له به‌عس مه‌یهێنه‌وه‌و نابێت ده‌وری هه‌بێت‌و، گه‌رهاتیشه‌وه ده‌بێت وه‌كو كه‌سێكی ئاسایی دابنیشێت. به‌ڵام كه تاوانی نه‌بێت‌و بیه‌وێت له پرۆسه‌ی سیاسی به‌شداربێت ده‌بێت تۆ پێت‌خۆش بێت.
چاوی خه‌ڵك: پێشبینی د. مه‌حمود بۆ هه‌ڵبژاردنی ئاینده چۆنه؟ ئایه كورد كوتله‌ی دووه‌م ده‌بێت؟
د.مه‌حمود عوسمان: من نازانم، به‌ڵام حه‌زمده‌كرد كورد له‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌موویان یه‌ك لیست بونایه بۆ هه‌ڵبژاردنی به‌غدا، به‌ڵام بۆ كوردستان چه‌ند لیست زۆر بێت ئاساییه‌و زۆر باشیشه ئۆپۆزسیۆن هه‌بێت، به‌ڵام بۆ به‌غدا له‌به‌رئه‌وه‌ی كێشه‌كان هه‌موو یه‌ك كێشه‌یه بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد یه‌ك لیستی زۆر باشتربوو.
چاوی خه‌ڵك: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره به لیستی كراوه‌یه، ئایه پێتوایه خه‌ڵك ده‌نگ به‌وكه‌سانه ده‌ده‌نه‌وه كه له‌په‌رله‌مانی عێراق رۆلیان نه‌بووه‌و بێده‌نگبوون؟
د.مه‌حمود عوسمان: من نازانم ده‌بێت خه‌ڵك ئه‌و بریاره بدات، به‌ڵام ده‌بێت خه‌ڵك هۆشیار بێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێك رۆلی نه‌بوبێت بۆ ده‌نگی ده‌داتێ؟! با ده‌نگی پێنه‌دات. به‌ڵام ئایا هۆشیاری خه‌ڵك چه‌نده‌و حیزبه‌كان به‌رگریان لێده‌كه‌ن هه‌ریه‌كه‌و بۆچوونی خۆی هه‌یه.
به‌ره‌ئی من حه‌قه خه‌ڵكی وا بێته‌پێش كه بتوانێت ئیشه‌كه بكات، هه‌ركه‌سێك بێت، یان هه‌ر حیزبێك بێت. ته‌نها توانای هه‌بێت‌و خزمه‌تی میلله‌ته‌كه‌ی خۆی بكات، به‌ڵام حه‌قه خه‌ڵكیش به ویژدانه‌وه ده‌نگبدات كه‌سێك نه‌یتوانی بێت له ماوه‌ی چوار ساڵ كاربكات بۆ میلله‌ته‌كه‌ی بۆ هه‌لیبژێرێته‌وه؟.
چاوی خه‌ڵك: كورد ده‌توانێت پۆسته سیادیه‌كان به‌ده‌ستبهێنێته‌وه؟
د.مه‌حمود عوسمان: ڕه‌نگه بیهێنێت‌و ده‌شیهێنێت، به‌ڵام چۆنه‌و چۆن نییه، ئه‌مه‌یان له‌كاتی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌كه‌وێت‌و ناتوانین ئێستا بڕیار له‌وه بده‌ین.
چاوی خه‌ڵك: بۆچی تۆ نه‌كرایت به‌جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق؟ له‌كاتێكدا تۆ رۆڵێكی به‌رچاوت هه‌بووه له په‌رله‌مانی عێراق له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان؟
د.مه‌حمود عوسمان: من خۆم هیچ پۆستێكم نه‌كردووه.
چاوی خه‌ڵك: بۆچی؟
د.مه‌حمود عوسمان: من ناتوانم ببم به سه‌رۆكی كوتله ، یان ببم به جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ، چونكه ئه‌گه‌ر بیكه‌م ده‌بێت من سیاسه‌تی پارتی‌و یه‌كێتی جێبه‌جێبكه‌م، چونكه ئه‌و دوو هێزه ئه‌ساسن.من كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆم‌و ناتوانم سیاسه‌تی حیزبه‌كان جێبه‌جێبكه‌م، له‌به‌رئه‌وه ناتوانم له‌و پۆستانه بم‌و ئه‌و پۆستانه‌ش به من ناكرێت‌و خۆشم نه‌مویستوه بیكه‌م.
چاوی خه‌ڵك: نه‌ویستن‌و نه‌توانینه‌كه‌ی تۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆت بپارێزی؟
د.مه‌حمود عوسمان: به‌ڵێ، به دڵنیایه‌وه بێلایه‌نیه‌كه‌ی خۆم، چونكه به ئازادانه‌و بێ سانسۆر ره‌ئی خۆم ده‌ڵێم. به‌ڵام كه بوی به مه‌سول ده‌بێت ره‌چاوی ئه‌م حیزب‌و ئه‌و حیزب بكه‌یت‌و بێلایه‌نیه‌كه‌ت نامێنێت.
چاوی خه‌ڵك: بۆچی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان زیاتر كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ تۆ ده‌كات؟ هۆكار چییه؟
د.مه‌حمود عوسمان: هه‌رچه‌ندجاری ئێمه بێینه كوردستان یه‌كتر ده‌بێنین، له‌سه‌ر هه‌موو شتێك قسه ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی كه پێویست بێت باسیده‌كه‌ین‌و موناقه‌شه‌ی وه‌زعه‌كه ده‌كه‌ین. له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زعانه‌ی په‌یوه‌ندییانه به هه‌رێمی كوردستان‌و عێراقه‌وه هه‌یه.
چاوی خه‌ڵك: پێتوانییه سه‌رۆكی هه‌رێم زیاتر پرس‌و ڕا به تۆ ده‌كات؟
د.مه‌حمود عوسمان: نه، ئێمه له كۆنه‌وه له‌گه‌ڵ كاك مه‌سعود كه سه‌رۆكی هه‌رێمه نزیكه‌ی 45 ساڵ ده‌بێت یه‌كتر ده‌ناسین‌و به‌یه‌كه‌وه كارمان كردووه‌و دۆست‌و براده‌ری یه‌كترین، ئه‌گه‌رنا پرس به‌خه‌ڵكی تریش ده‌كات چۆن نایكات.
چاوی خه‌ڵك: هیچ جارێك داوای ئه‌وه‌ی لێنه‌كردویت ببیت به‌سه‌رۆكی كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان، یان جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق؟
د.مه‌حمود عوسمان: نه‌خێر داوای نه‌كردووه، داواشی بكات نایكه‌م، چونكه من ده‌مه‌وێت بێلایه‌نی خۆم بپارێزم.
چاوی خه‌ڵك: له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابوردوو د. مه‌حمود، تاچه‌ند له ئه‌دای كورد رازیبووه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران‌و پۆسته‌كانی تری حكومه‌تی عێراق؟
د.مه‌حمود عوسمان: نه‌خێر، نه له‌ئه‌دای خۆم، نه له ئه‌دای كوردیش! وه‌كو پێموتی كه‌م‌وكوڕییمان هه‌بووه، هه‌ر له‌په‌رله‌مان‌و سه‌رۆك كۆمار‌و جێگری سه‌رۆكی وه‌زیران‌و وه‌زیره‌كان‌و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له به‌غدا بوون، چونكه ده‌مانتوانی باشتربین‌و زیاتر كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین‌و زیاتر پلانمان هه‌بێت‌و زیاتر جددی بین، بۆیه نه له‌خۆم، نه له‌وانیش رازی نیم.
عیسا خدر رۆژنامه‌وانی چاوی خه‌ڵك له‌هه‌ولێر