سه‌ره‌کی
راپۆرت
چاوپێکه‌وتن
شیکاری رۆژنامه‌وانی
وتار
راپۆرت و شیکاری بیانی
له میدیاکانه‌وه
هیتر
حكومه‌تی هه‌رێم له رێژه‌و هێڵی هه‌ژاری كوردستان بێده‌نگه
موزه‌فه‌ر هه‌مزه ره‌زا
به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا؛ چاره‌نوسی به‌رمیله بارووتهكه به‌ره‌و كوێ؟
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی
فاكته‌ره كوردییه‌كانی جێبه‌جێنه‌بوونی ماده‌ی سه‌دوچل
یاسین عومه‌ر ئیبراهیم
به‌نزینی فرۆكه‌ش ده‌ربهێنین داهاتی نه‌وتمان یه‌كسانده‌بێت به سفر
هادی ئه‌مین
ئایا پاشه‌كشه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق، رۆژهه‌لاتێكی ناوه‌ڕاستی نوێ دێنێته كایه‌وه؟
ئاسۆ ئه‌مین
ده‌رفه‌تی کار
دۆکیۆمێنت
زانیاری رۆژنامه‌وانی
ه‌وه(PDA) له
وته‌ی (كه‌سی باش كه‌م ماوه) كاتێك ده‌بێته تێگه‌یشتنی گشتی!
Thursday, January 28, 2010
سالار فه‌تاح
قه‌باره‌ی فۆنت بگۆڕه
ماوه‌یه‌كی زۆره باس باسی زیادبوونی خراپه‌یه، میدیاكان سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگن بۆبڵاوكردنه‌وه‌وی ئه‌وباسه، میدیاكان هۆكاریشن بۆئه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه خراپانه ببنه باوه‌ڕی گشتی، واته ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه له‌لای زۆرینه درووستببێت كه (كه‌سی باش كه‌م ماوه ئه‌ویش ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتیان نیه).
سه‌یر له‌وه‌دایه زۆرینه هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه (كه‌سی باش كه‌م ماوه) ئه‌و زۆرینه‌یه ئاخ بۆكه‌می چاكه‌كاری هه‌ڵكێشن! باشه كه زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵه‌گه هه‌ست به‌وه ده‌كات (باشه كه‌م بوه‌ته‌وه) ئه‌و زۆرینه‌یه ده‌كه‌وێته كوێی خواستی چاكه‌وه كه چاكه ده‌ناسێت بۆنایكات؟! بۆته‌نها كه‌مینه ده‌یكات؟
ئه‌م پرسیارانه ته‌نها بۆ ئه‌وانه‌یه كه باوه‌ریان به‌وه هه‌یه مرۆڤی باش گه‌م ماوه؟ ئه‌وان وه‌ڵامیبده‌نه‌وه.
تێكه‌شتن له‌وه‌ی مرۆڤی باش كه‌م ماوه:
1. چۆن دروستده‌بێت؟
2. زیانه‌كانی ئه‌م تێگه‌شتنه كامانه‌ن؟
3. چۆن وا بكه‌ین ئه‌م تێگه‌شتنه زیاتر گه‌شه‌نه‌كات؟
4. چۆن پاشه‌كشه‌ی پێبكه‌ین؟
كاتێك میدیاكان هه‌واڵێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه، رێپۆرتاژێك په‌خشده‌كه‌ن به‌ڵگه‌یه‌كی تێدایه، ئه‌یسه‌لمێنێت ماف پێشێلده‌كرێت، سه‌رمایه‌ی گشت به تاڵان ده‌برێت، كه‌سی نه‌شیاو له شوێنی شیاو داده‌نرێت. دوای ئه‌م هه‌واَڵه‌ش ده‌سبه‌جێ حكومه‌ت نه‌یه‌ت كار بۆچاككردنی ئه‌و باره خراپه بكات، به‌تاییه‌ت، كاتێك باره خراپه‌كه به‌رپرسێك، هه‌وڵی هێشتنه‌وه‌ی بدات، یا كاتێك هه‌وڵی چاككردنی ده‌درێت‌و ئه‌م هه‌وڵه‌ش له هه‌مان میدیاوه به به‌ڵگه ناخرێته‌روو، ئیتر یا لایه‌نی به‌رپرس خۆی ناچێت بڵاویكاته‌وه، یا میدیاكه ناچێت هه‌وڵه باشه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه بخاته‌روو.
یا كاتێك ته‌نها بۆشكاندن، په‌نا ده‌برێته‌به‌ر تۆمه‌تدانه پاڵی كه‌سێك. ده‌سه‌ڵاتێكی دادوه‌ری گشنی كارات نیه، راستی‌و ناراستی ئه‌و هه‌واڵانه بسه‌لمێنیت. له‌م كاته‌دا، له سه‌رده‌می میدیادا ئه‌وبیركردنه‌وه سلبیه كه هه‌ستكردنه به‌وه‌ی ( كه‌سی باش كه‌م ماوه، ئه‌گه‌ر هه‌شبن كه‌سی لاوازن) ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه دروستده‌بێت، ده‌بێته تێگه‌شتن‌و ته‌سه‌وری گشتی.. ته‌سه‌ورێكی سامناكه بۆپێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه.
كاتێك ئه‌م تێگه‌شتنه ده‌بێته تێگه‌شتنی زۆرینه ئه‌م ده‌ره‌نجامانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه:
كه‌مبونه‌وه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتیان به خاوه‌ن پله‌و پایه‌كانی حكومه‌ت، به خاوه‌ن پله‌و پایه‌كانی حیزبیش، چونكه هه‌ر حیزبه حكومه‌ت داده‌مه‌زرێنێت. هه‌ر حیزبه ته‌سكیه‌ی به‌رپرسه‌كانی ناو حكومه‌ت ده‌كات.
كه‌مبونه‌وه‌ی ئه‌م متمانه‌یه‌ش، ئه‌و وزه‌و گیانی چاكه‌كاریه ده‌كوژێت كه‌وه‌ك تروسكاییه‌ك له‌ناخی هاوڵاتیه‌كدایه، ئه‌و هاوڵاتییه فه‌رمانبه‌رێكی ناو حكومه‌ته یا هه‌ڵسوراوێكی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ته. كاتێك ئه‌م وزه‌و هیوایه دابه‌زی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و پێنج جۆره سه‌ره‌كیه‌ی مرۆڤ له هه‌ڵوێست نواندندا كه له خواره‌وه خراونه‌ته‌روو، ده‌بینرێن گۆڕان به‌سه‌ر رێژه‌و تواناكانیاندا دێت.
جۆری یه‌كه‌م:
خوڵقێنه‌ره‌كانی بارودۆخه‌كه‌ن كه نادادوه‌رانه حوكم فه‌رمانی ده‌كه‌ن‌و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت له‌سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كه‌وه ده‌بینن.
جۆری دووه‌م:
جێبه‌جێكه‌رانی فرمانی نادادوه‌رین كه كه به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسیان یا دنیابینیان له خزمه‌ت فرمانی نادادوه‌رانه‌دایه.
جۆری سێیه‌م:
ئه‌وكه‌سانه‌ن كه حه‌ز به‌دادوه‌ری ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و وزه‌و گیانی تێكۆشانه‌یان نیه بتوانن دژی نادادوه‌ری بوه‌ستن‌و به‌رپه‌رچی بده‌نه‌وه، بۆیه سه‌ركزده‌كه‌ن‌و بێده‌نگن، به‌م بێده‌نگیه‌ش خزمه‌ت به نادادوه‌ری ده‌كه‌ن.
جۆری چواره‌م:
ئه‌وكه‌سانه‌ن كه دژی نادادوه‌رین له‌گه‌ڵئه‌وه‌دا رێگای نادادوه‌رانه‌ش ده‌گرنه‌به‌ر بۆله‌ناوبردنی نادادوه‌ری، بۆیه خۆشیان ده‌بنه به‌شێك له نادادوه‌ری!
جۆری پێنجه‌م:
مرۆڤی دادپه‌روه‌رن باوه‌ڕو وزه‌ی دادوه‌ری خوردو خۆراكیانه. ئه‌م مرۆڤانه نه‌ك نابنه به‌شێك له كاری نادادوه‌رانه، به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ش كۆششده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نادادوه‌ری.
هه‌ریه‌ك له‌م پێنج جۆره سه‌ره‌كیه به رێژه‌و به راده‌ی توانابوون جیاوازیان هه‌یه‌و له‌سه‌رده‌مه‌كاندا رێژه‌یان ده‌گۆرێت.
به هه‌ڵسه‌نگاندنێكی سه‌رپێیانه‌ی رووداوه‌كان، به پێی ئه‌و راپۆرت‌و ئامارانه‌ی له میدیاكانه‌وه ده‌خرێنه‌روو، وه‌ك له سه‌ره‌تاوه وتمان (مرۆڤی چاك كه‌م ماوه) ده‌بێته تێگه‌شتنی گشتی، كه‌واته ئه‌و تێگه‌شتنانه ده‌بێته راسته‌قینه‌یه‌ك له‌سه‌ر واقع، بۆچی؟ چونكه میدیا نایه‌ت بۆگشتی بسه‌لمێنێت كه مرۆڤی چاك ماوه، وه به به‌ڵگه چاكیه‌كانیان بخاته‌روو، واته ئه‌و شه‌رانه‌ی مرۆڤی جۆری پێنجه‌م ده‌یكه‌ن، نابینرێت به‌های ئه‌و كۆششانه كه‌م ده‌خرێته‌روو، بۆیه ئه‌و مرۆڤانه‌ی له جۆری سێیه‌من به‌و گیانه لاوازه‌وه ده‌مێننه‌وه‌و خۆبۆخۆ بێده‌نگیان له خزمه‌ت خراپه‌كاریدایه.
سروشتی مرۆڤ وه‌هایه ئه‌و وێنانه زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر داده‌نێن كه ده‌نك‌و ره‌نگیان گه‌وره‌یه، بۆیه كانێك میدیا خراپه‌كان به مه‌به‌ستی چاكه ده‌خاته‌روو. ئه‌م وێنه دوباره‌بوانه‌ی خراپه هیوا كه‌مده‌كه‌نه‌وه به تایبه‌ت كه ده‌سبه‌جێ لێپرسیته‌وه نابینرێت له‌مكاته‌دا كاردانه‌وه‌ی میدیا له‌سه‌ر رای گشتی له‌بری گه‌شه‌پێَدانی گیانی سه‌ركێشی مه‌ده‌نی، ته‌سه‌وری (مرۆڤی باش كه‌م ماوه) ئه‌كاته تێگه‌شتنی گشتی ئه‌م ته‌سه‌وره، كه بوو به تێكه‌شتنی زۆرینه، زیانی له‌وه‌دایه، خۆبه‌خۆ وزه‌و گیانی چاكه‌كاری له‌لای زۆرینه لاوازده‌بێت، ته‌نها ئه‌وكه‌سانه گیانی چاكه‌كاریان تێدا لاوازنابێت، كه به‌های به‌رزی ئه‌خلاقی، به‌های به‌رزی مرۆیی كه‌سیه‌تی بیناكردوون. له‌مكاته‌دا ئه‌وانه كه‌مینه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆڵناده‌ن، ئه‌م مرۆڤانه پێویستیان به‌وه نیه خه‌ڵكێك هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی بكه‌ونه شوێنی، به‌ڵكو خۆیان پێشه‌نگن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌ك نوح ته‌مه‌نێكی زۆریش بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نه‌شتوانن وا به زۆرینه بكه‌ن وه‌ك ئه‌وان ره‌فتاربنوێنن، وه‌ك ئه‌وان بیربكه‌نه‌وه، ئه‌وا دواجار خۆیان ده‌بنه ئه‌و كه‌شتیه، ئه‌گه‌ر لافاوی خراپه‌كاریش هه‌بێت ئه‌وان له كاری خراپ‌دا نغرۆنابن، چونكه باوه‌ریان وایه ئه‌گه‌ر نه‌شتوانن ده‌ستی خراپه‌كاری له خراپه‌یه‌كدا بكشێننه‌وه، خۆ ده‌توانن ده‌ستی خۆیان له‌و خراپه‌یه‌دا به‌شداری پبَنه‌كه‌ن. مرۆڤ ئیختیاری له‌به‌رده‌مدایه سه‌ر به‌كام هێزده‌بێت، هێزی بونیاد نان یا هێزی وێرانكه‌ر. بۆیه گرنگه میدیا له قۆناغێكی وه‌هادا رێوشوێنی نوی بگرێته‌به‌ر.
هێزی بونیادنان
ئه‌و جۆره مرۆڤانه‌ی خوڵقێنه‌ری نادادوه‌رین له‌خزمه‌ت نادادوه‌ریدان، هێزوو وزه‌یان زۆره، خێرا كاریگه‌ری داده‌نێن، ئه‌م هێزوو وزه‌یه‌ش بۆیه هه‌ست به زۆریه‌كه‌ی ده‌كرێت له‌لایه‌ك رێژه‌كه‌ی زۆره له‌لایه‌كیتریشه‌وه هێزی وێرانكه‌ره بۆیه خێرایه‌و زوو كاریگه‌ری ده‌خاته‌وه، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی هێزوو وزه‌ی دادوه‌ریه كه له‌لایه‌ك ژماره‌ی كه‌مه له‌لایه‌كیشه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هێزی رێكخستنه‌وه‌و بیناكردنه كاتی ده‌وێت. وردورد به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت. ئه‌م دوو هێزه دژ به‌یه‌كه وه‌ك پچرێنه‌وو‌و هۆنێره‌وه‌ی ته‌سبیح وه‌هان. پچراندنی ته‌سبیح هێزی نادادوه‌رانه‌یه كه سیسته‌م‌و نه‌زمی كۆمه‌ڵگات بۆئه‌شێوێنێت زۆربه‌خێرایی ده‌یپچرێنێت‌و ده‌یشێوێنێت. هێزوو وزه‌ی دادوه‌ریش رێكخستنی كۆمه‌ڵگه‌یه، هه‌میشه رێكخستنه‌وه كاتی زۆرتر ده‌وێت تا پچراندن وشێواندن.
ته‌سبیحێك له چركه‌یه‌كدا ده‌پچرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سته‌ی ته‌سبیحه‌كانی پچراندوه رێ له هۆنینه‌وه‌ی نه‌گرێت زۆر به له‌سه‌رخۆ ئه‌و ده‌نكه پچراوانه‌ی ته‌سبیحه‌كه‌ت بۆئه‌هۆنرێته‌وه، له‌م هۆنینه‌وه‌یه‌دا یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ده‌نكه‌كان كار ده‌كرێت.
هێزی چاكه‌كاری ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه پێویسته ئه‌م راستیه فه‌رامۆشنه‌كات، رێكخستن‌و به‌هره‌داركردنی ژیان كۆشش‌و كاتی ده‌وێت، ئازایه‌تی ده‌وێت، ئازایه‌تی ته‌نها ئه‌وه نیه خۆت بخه‌یته مه‌ترسیه‌وه، زۆرجار ئازایه‌تی، كردنی كارێك نیه، به‌ڵكو نه‌كردنی كارێكه، وه‌ك ئازایه‌تی له‌جێبه‌جێنه‌كردنی فرمانێكی نادادوه‌رانه دا. وه‌ك ئازایه‌تی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی له‌لیژنه‌یه‌كدایه‌و به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ی ده‌یه‌وێت ئیمزایه‌كی نادادوه‌رانه‌ی پێبكات‌و به‌قسه‌ی به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ی ناكات. وه‌ك ئازایه‌تی ئه‌و دادوه‌ره‌ی سه‌فقه‌یه‌كی چه‌ند هه‌زار دۆلاری ده‌خرێته به‌رده‌می حوكمێكی نادادوه‌را نه‌بكات، ئه‌وه‌نده ئازایه چێژی ئه‌و چه‌ند هه‌زار دۆلاره وایلێناكات ئه‌و حوكمه ده‌ربكات.
به درێژایی ئه‌م شۆرشه، مرۆڤه ئازاكانی شاخ ئه‌وانه‌بوون سه‌ختیه‌كانی شاخیان قبوڵكرد. ته‌سلیم نه‌بون به سته‌م، مرۆڤه ئازاكانی زیندان ئه‌وانه‌بوون به‌رگه‌ی ته‌عزیبیان گرت‌و كه‌سیتریان به په‌تی سێداره ئاشكرا نه‌كرد. مرۆڤه ئازاكانی ئه‌مرۆش ئه‌وانه‌ن حه‌زكردن له ماڵ، حه‌زكردن له سه‌رمایه هه‌رگیز وایان لێناكات، كارێك بكه‌ن زیانی بۆبه‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌بێت.
Salarfatah-salar@hotmail.com
بۆچوونه‌کان
hemn
ده‌سته‌كانت حۆش بێت، به‌راستی من سوودم وه‌رگت له‌م شیكاره، به‌تایبه‌ت له‌و به‌شه‌دا كه باس له زه‌حمه‌تی هۆندنه‌وه‌ی ته‌ڤزبیح ده‌یكه‌ت له گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنیدا كه زۆر جوان وێناكه‌یت كردووه. دووباره ده‌ستخۆش
کۆمێنتی خۆت بنێره:
ناو :
ئیمه‌یڵ :
بیروڕا :
نوسینه‌کانی تری نوسه‌ر
وته‌ی (كه‌سی باش كه‌م ماوه) كاتێك ده‌بێته تێگه‌یشتنی گشتی!
لاچن کاک بهرههمو کاک ئاشتی گاز به‌رێده‌که‌ن
سه‌ردار پشده‌ری
کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات گهورهترینو سه‌ختترین کێشه‌ی وڵاتان
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی؛ له‌بری به‌رزكرنه‌وه‌ی نرخ هه‌نگاوی پێویست‌تر هه‌بوو
وه‌زیری پێشمه‌رگه: زێره‌ڤانی پارتی، سه‌ربه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نییه
سازدانی: هیوا به‌رزنجی‌و بهختیارحوسێن
برایه‌كی سه‌رده‌شت: تائێستا لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه هیچ شتێكی نه‌كردووه‌و هیچیش ناكات
چاوی خه‌ڵك
كوردستان سێوكانی: "ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕی به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان نییه"
رۆژنامه‌نوس: هاورێ كه‌ریمی
له‌باره‌ی ئێمه‌وه
|
ئه‌رشیف
|
په‌یوه‌ندی و ناردنی بابه‌ت
© 2008 All rights reserved Cawyxelik.com