سه‌ره‌کی
راپۆرت
چاوپێکه‌وتن
شیکاری رۆژنامه‌وانی
وتار
راپۆرت و شیکاری بیانی
له میدیاکانه‌وه
هیتر
حكومه‌تی هه‌رێم له رێژه‌و هێڵی هه‌ژاری كوردستان بێده‌نگه
موزه‌فه‌ر هه‌مزه ره‌زا
به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا؛ چاره‌نوسی به‌رمیله بارووتهكه به‌ره‌و كوێ؟
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی
فاكته‌ره كوردییه‌كانی جێبه‌جێنه‌بوونی ماده‌ی سه‌دوچل
یاسین عومه‌ر ئیبراهیم
به‌نزینی فرۆكه‌ش ده‌ربهێنین داهاتی نه‌وتمان یه‌كسانده‌بێت به سفر
هادی ئه‌مین
ئایا پاشه‌كشه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق، رۆژهه‌لاتێكی ناوه‌ڕاستی نوێ دێنێته كایه‌وه؟
ئاسۆ ئه‌مین
ده‌رفه‌تی کار
دۆکیۆمێنت
زانیاری رۆژنامه‌وانی
ه‌وه(PDA) له
ئایا سه‌رمای زستان پرۆسه‌ی دیموكراسی توركیا ده‌به‌ستێت؟
Friday, January 29, 2010
عه‌بدولعه‌زیز هاشم
قه‌باره‌ی فۆنت بگۆڕه
پرسی كرانه‌وه‌ی دیموكراسی له‌توركیا له‌ژێر هه‌ژموونی بێ حیكمه‌تی كورد‌و له‌ژێر سه‌ره‌ڕۆیی توركه ڕگه‌زپه‌رسته‌كان به‌ره‌و ساردی شۆڕبوویه‌وه، له‌دوای ئه‌وه‌ی سه‌رده‌مانێك ئه‌م پرسه گه‌رم‌وگوڕی خستبۆوه ناو شه‌قامی سیاسی توركیا، به‌ڵام به‌هۆی توندڕه‌وی كورد‌و تیژڕه‌وی پارته چه‌په نه‌ته‌وه‌گه‌ره‌كانی توركیا‌و به‌هۆی گوشاری سیاسی‌و سه‌ربازی له‌سه‌ر خاوه‌نی پرۆژه‌كه كه ئه‌ردۆغان‌و حكومه‌تی دادوگه‌شه‌پێدان بوون، ئیتر ئه‌م پرۆژه‌یه گه‌یشت به‌بنبه‌ست‌و گوومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت كه‌وا له‌گیانه‌لادابێت.
ئه‌م پرۆژه‌یه به‌ر له‌وه‌ی ببێته پرۆسه‌و بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه زۆر دژایه‌تی كراوه له‌لایه‌ن دووپارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركی چه‌هه‌په‌و مه‌هه‌په بووون ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌یان نه‌شاردۆته‌وه كه‌وا دژی ئه‌وه‌ن ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ربكرێت له‌وانه‌شه ئه‌وانه مه‌به‌ستیان زیاتر ئه‌وه بێت له‌سه‌ر ده‌ستی حیزبێكی وه‌كو ئه‌كه‌په چاره‌سه‌رنه‌كرێت ئه‌گینا به‌خۆیان هه‌ندیكجار ئه‌م پرسه‌یان جولاندوه‌و داوای چاره‌سه‌ریان كردووه. ئه‌م پرۆژیه وه‌كو له‌سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن‌و ه‌زیری ناخۆوه به‌شیر ئه‌ته‌لای ڕاگه‌یه‌نرا له‌م شه‌ش خاڵه‌ی خواره‌وه خۆی ده‌بینیه‌وه:
1-دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆمافه‌كانی مرۆڤ‌و پێشێلكاریه‌كان به‌رامبه‌ریان.
2-دامه‌زراندنی كۆمیسیۆنێك بۆهه‌لسه‌نگاندنی سیاسه‌ته‌كان‌و چاودێریكردنی جیاوازی ڕه‌گه‌زی دژی كه‌مینه‌كانیتر.
3-په‌رله‌مان هه‌ڵبستێت به په‌سه‌ندكردنی یاسای یوئێن له‌دژی ته‌عزیب‌و هێنانه‌كایه‌ی ده‌زگایه‌كی نیشتمانی له‌م پێناوه‌دا.
4-دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌ك كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی بێلایه‌ن سه‌رپه‌رشتی بكرێت بۆئه‌وه سكالای ئه كه‌سانه وه‌ربگرێت كه‌وا ته‌عزیبی جه‌سته‌یی دراون له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشه‌وه.
5-گۆڕینی ناوی شوێنه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه خه‌لكی ناوچه‌كه ناوی ده‌نێن.
6-ڕێگادان به‌پارته سیاسیه‌كان بۆئه‌وه‌ی به‌زمانێك جگه له‌زمانی كوردی بانگه‌شه‌ی خۆیان بكه‌ن.(ڕۆژنامه‌ی حوریه‌ت.. 200913.NOV)
به‌ڵام كاتێك ئه‌ردۆغان ویستی ئه‌م پرۆژه‌یه بخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ڕووبه‌ڕووی ناڕازایی بوویه‌وه له‌لایه‌ن دوو جۆر هێزه‌كه له‌لایه‌ك ئه‌وانه دژی یه‌كترن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ردوولایان بۆگوشار خستنه‌سه‌ر پرۆسه‌كه له‌یه‌ك به‌ره‌دابوون، به‌ره‌ی كوردی كه پێكهاتبوو له‌ده‌ته‌په پێش داخستنی‌و په‌كه‌كه‌و لایه‌نگرانی له‌ناوتوركیاو خودی ئۆجه‌لان خۆیشی له‌سه‌رتادا دژی پرۆژه‌كه وه‌ستاوه به‌و بیانووه‌ی كه بۆتواندنه‌وه‌ی جڤاتی كورده له‌توركیا بۆبه‌دیهێینانی مافه‌كانی خۆی.
به‌ڵام دواتر كاتێك ئه‌ردۆغان پرسه‌كه‌ی له‌ناو په‌رله‌مان‌و رووژاند‌و ته‌نها كه‌سێك كه‌زۆر پێی زۆر دڵگران مانه‌وه دووپارتی مه‌هه‌په‌و چه‌هه‌په بوون، ئه‌وه‌بوو ئۆپۆزۆسیۆن هۆلی په‌رله‌مانیان به‌جێهێشت كاتێك سه‌رۆك وه‌زیران‌و تاری خۆی ده‌خوێنده‌وه‌و به‌رگری له‌ڕه‌وایی پرۆسه‌ی كرانه‌وه‌ی دیموكراسی له‌توركیا ده‌كرد.
ئیتر ئه‌وه‌بوو تاڕادده‌یه‌ك بۆكورد متمانه به‌م پرۆژه‌یه دروستبوو 37كه‌س له ئه‌ندامانی په‌كه‌كه له‌هه‌ردوو كه‌مپی مه‌خمور‌و قه‌ندیل گه‌ڕانه‌وه بۆتوركیا له‌لایه‌م دادگاوه ئازادكران بۆچوونه ناو توركیا له‌هه‌نگاوێكدا بۆسه‌لماندنی نیازپاكی حكومه‌تی توركیا له ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری پێویست له‌ناوخۆبۆگشت نه‌ته‌وه‌كان، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی دادگای ده‌ستووری توركیا هه‌لسا به‌ده‌ركردنی بڕیاری داخستنی ده‌ته‌په ئیتر شه‌قامی توركیا نائارامی به‌سه‌ردا زاڵبوو چه‌ندین جار پێكدادان له‌نێوان كورده‌كانی توركیا‌و هێزه‌كانی ئاسایشی توركی ڕوویداو له‌زۆره‌ی شاره كوردیه‌كان‌و به‌ڵكو له‌ئه‌نقه‌ره‌و ئیستانبۆلیش ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ر دژی ئه‌م بڕیاره به‌رز بوویه‌وه ئه‌وبوو دواتر كه ئه‌ندام په‌رله‌مانانی ده‌ته‌په چوونه‌پاڵ به‌ده‌په‌و له‌پاش ئه‌وه‌ی بڕیاریان دابوو كه‌به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی نه‌كه‌ن‌و به‌شداری له‌دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه نه‌كه‌ن كه‌چی دواتر بڕیارێكی لۆجیكیانداو سیاسیانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ل پرسه‌كه كرد‌و چوونه ناو په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی درێژه به‌خه‌باتی سیاسی‌و دیبلۆماسی خۆیان بده‌ن.
ئه‌وه‌ی جێگای ئومێده پێده‌چێت پارتی ئاشتی‌و دیموكراسی به‌سه‌كردایه‌تی ده‌میر چه‌لیك سیاسه‌تێكی جیاواز له‌ده‌ته‌په بگرێته نه‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی جارێكی وه‌كو پارته كوردیه‌كانیتری وه‌كوHADEPو DEPو HEPو DTP دابخرێت له‌لایه‌ن دادگای ده‌ستووره‌یه‌وه. هه‌روه‌كو سه‌رۆكی به‌ده‌په به‌ڕێز ده‌میر چه‌لیك له‌چاوپێكه‌تنێكی له‌گه‌ل لڤین ژماره 115 ده‌لێت: "هه‌موو كێشه‌كان به‌دیالۆگ‌و سازش له‌یه‌ك بووردن چاره‌سه‌رده‌كرێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پێویسته دان به‌وه‌دا بنێین كه‌وا سه‌رده‌می توندوتیژی به‌سه‌ر چوو"، بۆئه‌م مه‌به‌سته پێده‌چێت پارتی به‌ده‌په هۆكاری جیاوازتر له پارته‌كانیتر بگرێته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌مان سه‌رنجامیان نه‌گات، ئه‌م پارته له‌مایسی ساڵی 2008 دامه‌زراوه، ئه‌وه‌بوو ئه‌ندام په‌رله‌مان‌و سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كانی پارتی ده‌ته‌په له‌دوای هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی پارته كه‌یان چونه‌پاڵ ئه‌م پارته كوردیه‌و له‌خه‌باتی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن.هه‌روه‌كو عه‌دنان تانڤێری جه‌نه‌راڵی خانه‌نشینی سوپای تورك له‌دیدارێكی گۆڤاری سڤیلی ژماره17 ده‌ڵێ "پێویسته به‌ته‌په وه‌كو نوێنه‌ری ئه‌و كه‌سانه كاربكات كه ده‌نگیان پێداوه نه‌وكو نوێنه‌ری په‌كه‌كه‌و سیاسه‌ت بكات".
ئه‌گه‌ر بارودۆخ به‌شێویه‌كی ئارام‌و بێ كێشه بوایه، ئه‌وا ئێستا كه‌یسی كورد له‌توركیا به ئاقارێكیتر ده‌گه‌یشت، به‌ڵام پرسێكی پرَِ ئاڵۆزناكرێت به‌م ئاسانیه چاره‌سه‌ربكرێت‌و پرسێك كه چه‌ندین كۆسپ‌و ته‌گه‌ر ڕێگایان ته‌نیوه به‌م ئاسانیه ناگاته كه‌ناری ئارامی، بۆیه كورد‌و چ ئه‌وانه‌ی له‌ناو توركیان چ ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ئه‌بێت پالپشتی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پرۆسه‌یه بكه‌ن‌و ئه‌وه‌ش بزانن كه‌وا ئه‌گه‌ر له‌زیانی كورد بێت ئه‌وا كورد ده‌توانێت له‌ناو پرۆسه‌ی دیموكراسی توركیا ببێـه كارتێكی فشاری به‌هێز‌و له‌گشت هه‌لبژاردنه‌كان ئه‌توانن پالپشتی ئه‌و هێزه بن كه‌وا زیاتر مافی نه‌ته‌وه‌ییان بۆده‌چه‌سپێنێت.
به‌ڵام هه‌موو نیگه‌رانیه‌كانیش له‌شوێنی خۆیان دان‌و ئه‌مه پاڵ به سیاسه‌تمه‌دارانی كوردی توركیاوه ده‌نێت كه‌وا زۆر‌و ردبیانه‌و وریایانه ڕه‌فتاربكه‌ن‌و هیچ كاتێك ئه‌م هه‌له‌ی ئه‌مڕۆ ڕه‌خساوه جارێكی‌تر زۆر زه‌حمه‌ته بێته پێش، چونكه ئه‌گه‌ر پارتی داد‌و گه‌شه پێدان له‌هه‌ڵبژاردنێكیتر سه‌ركه‌وتن به‌دی نه‌هێنێت پارتێكی نه‌ته‌وه په‌رستیتر بێته سه‌ركورسی ده‌سه‌ڵات ئه‌وكات پرسی كورد ده‌چێته‌وه باری جارانی به‌رله‌چه‌ندین ساڵ،پێویسته په‌كه‌كه‌و ئۆجه‌لان هه‌ڵوێستی وه‌ها نیشانبده‌ن بۆئه‌وه‌ی بیانووه‌كانی سوپاوده‌سه‌ڵاتی دادگای ده‌ستووری ببڕن له لێدان له پرۆسه‌ی دیموكراسی توركیا كه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆچاره‌سه‌ری كه‌یسی كورد له‌توركیا هاتۆته بوون، نه‌ك پرۆسه‌یه‌ك بێت وه‌كو ده‌ڵێن بۆكاتێكی كورت له‌ناو فڕۆكه دانرابێت له‌كاتی سه‌فه‌ری سه‌رۆكی توركیا بۆوڵاتانی ئه‌وروپا، چونكه ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌م هه‌موو قوربانیه پێویست نه‌ده‌كرد له‌لایه‌ن پارتی دادوگه‌شه پێدانه‌وه، كه خه‌می سه‌ركی هه‌موو نووسه‌رێكی كورد پێویسته ئه‌وه بێت ئه‌م پرۆسه‌یه سه‌ربكه‌وێت نه‌ك به‌وه تاونباربكرێت كه‌وا له‌ژێر بالی توركیادا ئه‌م وتانه ده‌لێن‌و ده‌نووسن.
به‌ره‌ی دووه‌م كه دژی ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌وه دیاره ئه‌وه‌یه كه ئه‌نتی كورده‌و به‌ره‌یه‌كه پێیوایه له‌سه‌ر ڕه‌وتی كه‌مالیزم ده‌ڕوات‌و ئه‌وانیش ناهه‌قیان نیه كه‌دژی ئه‌م پرۆسه‌یه بن، چونكه بوونی كێشه‌ی كورد گیرفانی ئه‌وانی گه‌رمده‌كرد‌و ئه‌بێت كورد لێره‌وه بزانێت كه‌وا ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه له‌زیانی كورد بێت ئه‌و جۆرانه به‌م شێوه‌یه دژایه‌تیان نه‌ده‌كرد، دیاره سوودێكی زۆری بۆكورد هه‌یه بۆیه به‌م شێویه ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه به‌شێویه‌ك كه كار ده‌گاته ئاستی تیرۆر كردنی چه‌ندین ڕۆژنامه‌نووس‌و گێڕانی پیلانی نه‌گریس بۆوه‌ستاندنی به‌ره‌و پێشڤه‌چوونی. ئه‌ردۆغان له‌وتارێكیدا بۆئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی پارته‌كه‌ی ڕۆژی26 JANUARY2010و تی"هه‌ر هه‌ولێك یان پلانێك بۆلاوازكردنی دیموكراسی‌و به‌زاندنی یاسا ئه‌وه مه‌ترسیه له‌سه‌ر ده‌وله‌تی توركیا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات. "
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌وا چۆن ناحه‌زانی ئه‌م پرۆسه‌ی دیموكراسیه هه‌ڵده‌ستن به‌تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نووسانی باسی پیلانی"Sledgehammer " كردكه‌وا چۆن پیلانه‌كه به‌وه ده‌ستپێده‌كات سه‌ره‌تا سوپا پشتگیریبكات له‌بلاوبوونه‌وه‌ی فه‌وزایه‌كی به‌رنامه بۆداڕێژراو له‌ناو كۆمه‌لگادا به‌هۆی كاری توندوتیژیه‌وه، كه‌لناویاندا له‌ناو هه‌ردوو مزگه‌وتی به‌یزه‌ت‌و فاتیح له‌ئیستانبول ته‌قینه‌وه بكرێت."
هه‌رچه‌نده ئه‌ركانی گشتی سوپا ئه‌مه‌یان به سیناریۆیه‌كی ئه‌ردۆغان داناوه بۆئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیه‌كانی ده‌ره‌وه ببێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م كاره ڕه‌شه‌كوژیانه‌ی كه‌دژی ڕۆشنبیران ده‌كرێت گوومانی بوونی پیلانێكی به‌رنامه بۆداڕیژراو پشت ئه‌ستوورتر ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌بوو ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌هێندێكیان كرد له‌وتاره‌كه‌یدا كه‌وتێ "ئه‌و عه‌قلانه‌ی كه‌له‌پشت كوشتنی رۆژنامه‌نووسان‌و, ئه‌كادیمیست سیاسه‌تمه‌دارانن به‌شاراوه‌یی نامێنێته‌وه."
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌یه‌وێت به‌رده‌وامی به‌پرۆسه‌ی دیموكراتی توركیا بدات، بۆیه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له هۆتێلی Rixosكه تیایدا كۆنگره‌ی نێوده‌وله‌تی بۆدیموكراسی ده‌به‌سترێت‌و تی"من ئاماده‌م هه‌ر به‌هایه‌ك بێت ببه‌خشم ته‌نها بۆئه‌وه‌ی ته‌نها ویستی خه‌لك بێته‌دی"
وباسی ئه‌وه‌شی كرد "ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا بمێننه‌وه ئه‌وهه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێـت"ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه كه‌وا" “سیسته‌می دادوه‌ری‌و كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی‌و بیرمه‌ندان‌و ئه‌كادیمیسته‌كان هه‌موویان له‌گه‌ل ئه‌و بیروڕایه‌دان كه‌وا ئێمه له‌ناو ده‌ستووردا كۆمه‌لێك گیروگرفتمان هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موویان ئه‌وه‌یان بۆده‌ركه‌تووه كه‌وا مادده‌ی 411و 367 چ گیروگرفتێكی هه‌یه، به‌ڵام كه‌سیان ئاماده‌نین ده‌ستی بۆببه‌ن".
به‌هه‌مان شێوه‌ی رۆژی 27 JANUARY له‌كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ل حكومه‌تدا جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه كه‌وا ئه‌و ڕووبه‌ڕووی هه‌موو شێوه‌كانی تیرۆر ده‌بێته‌وه‌و هیچ لاوازه‌یه‌ك قه‌بوولناكات‌و به‌پێویستیزانی كه‌وا هێلی نێوان دیموكراسیه‌ت‌و تیرۆر زه‌قبكرێته‌وه‌و له‌هه‌نگاوێكیدا بۆئه‌وه‌ی كه‌وا نه‌یارانی پڕۆژه‌كه تۆمه‌تباری نه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه‌وا پشتیوانی تیرۆرده‌كات.
ئه‌مه له‌لایه‌ك ده‌گوزه‌رێت له‌ناو توركیا كه‌چی له‌ده‌ره‌وه بایه‌كیتره، توركیا له‌گه‌ل حكومه‌تی عێراقی‌و ئه‌مه‌ریكی ناوه‌ندی"ئه‌مان" یان پێكهێناوه بۆڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌و هاندانی ئاواره‌كانی كه‌مپی مه‌خمور بۆگه‌ڕانه‌وه بۆتوركیا له‌هه‌مانكاتدا چه‌ككردنی په‌كه‌كه‌و گه‌مارۆدانی قه‌ندیل.
ئه‌مه ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی باری ناوخۆی توركیا زیاتر به‌ره‌و هه‌لئاوسانی سیاسی بچێت‌و قه‌یرانه‌كه وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه، كاتێكیش له‌ناوخۆدا توركیا ده‌ستده‌كات به‌قۆلبه‌ستكردنی كه‌ساانێكی زۆری كورد ده‌كات به‌بیانووی ئه‌ندامبوونیان له كه‌جه‌كه، بۆیه ئه‌ندامی كۆنه‌سه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه دوران كالكان ده‌ڵێت كه‌وا "ئه‌و به‌واتای شه‌ڕی سه‌رتاسه‌ری دێت‌و ده‌چوێته ڕه‌وشتی فاشیزمی 12ی ئه‌یلول".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "له‌سه‌ره‌تاوه، ده‌یانه‌وێت سیاسه‌تی دیموكراتی پاكتاوبكه‌ن، پاشان به‌ئۆپه‌ڕاسیۆنی سه‌ربازی درێژه‌ی به پیلانه‌كه بده‌ن".
ئه‌مه هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆكه‌كانی لایه‌نی كوردی له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته نادیموكراسیانه‌یه كه‌وا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئاسایش‌و سوپای توركیاوه ئه‌نجامده‌درێت دژی ئه‌وانه‌ی كه‌وا كار بۆبه‌دیهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌تا ده‌یلی سه‌باح رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌وه‌ی بلاوكرده‌وه كه‌وا كچێكی ته‌مه‌ن15ساڵ به‌ناوی بێریڤان له‌لایه‌ن دادگای توركیاله دیاربه‌كر بۆماوه‌ی 7ساڵ زیندانی ده‌كرێـت به تاوانه‌ی كه‌وا به‌ردی گرتۆته ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس، هه‌رچه‌نده بێریڤان ئه‌وه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه، هه‌ر دوای ده‌رچوونی بڕیاری دادگا دایكی بێریڤان به‌گریانه‌وه‌و تی "ئایا ئه‌وه مرۆڤی كوشتوو، ئێوه بكوژه‌كان به‌م شێوه‌یه زیندانی ناكه‌ی".
ئه‌مانه‌و چه‌ندین هۆكاریتر ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه زیاتر به‌ره‌و ئه‌و بچێت بخرێته‌ناو به‌سته‌ڵه‌كه‌وه‌و له‌م زستانه سارده‌ی سیاسه‌تدا ببه‌ستێنرێت تاوه‌كو هاوینێكی گه‌رمبێت‌و ئه‌م دیواره‌ی له‌یه‌ك نه‌گه‌یشتنه بتوێنێته‌وه، به‌ڵام له‌لایه خۆی ئه‌ردۆغان كاری خۆی ده‌كات‌و باوه‌ڕی ته‌واوی پێی هه‌یه‌و بۆی هه‌یه تاڕادده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتن به‌دی بهێنێت به‌ڵام دوا چاره‌سه‌ر هه‌رله‌سه‌ر ئه‌وه ڕاده‌وه‌ستێت كه خاوه‌نانی كێشه‌كه به‌ته‌واوه‌تی بچنه‌ناو بازنه‌ی چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌وه.
كوردیش زۆر گورزی كوشنده‌ی به‌ركه‌تووه ئاسان نیه به‌م ساده‌ییه باوه‌ڕ بكات به كاره‌كانی توركیا،چونكه خۆی له‌ناو خۆیشیدا ناكۆكن،به‌ڵام گشت سۆماكان بۆئاسۆی ئومێد ده‌ڕوانن كه ئه‌كه‌رچی دووریش بێت به‌ڵام چانسی سه‌ركه‌وتنی ماوه.
ژێده‌ره‌كان:
1- Hurriat.com
2- Sabah.com
3- Todayzaman.com
4- Jamestaown.com
5- Standardkurd.net
6- لڤین ژ 115
7- سڤیل ژ17
بۆچوونه‌کان
کۆمێنتی خۆت بنێره:
ناو :
ئیمه‌یڵ :
بیروڕا :
نوسینه‌کانی تری نوسه‌ر
قه‌یرانه‌كانی حیزبی كوردی
دبلۆماسیيه‌تی كوردی له‌عیراقی عه‌ره‌بی، وه‌ك جیوه یان ئاو؟
به‌راوردێك له‌نێوان راگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵات‌و راگه‌یاندنی ئۆپۆزسیۆندا
ئاكامه‌كانی گه‌شتی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق‌و كورد بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه
كورد له‌نێوان شیعه‌و سوننه‌دا
ڕۆڵی په‌روه‌رده له پرۆسه‌ی گۆڕاندا
هۆشیاری تاك، كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی
سایكۆلۆجیه‌تی ده‌نگده‌ری كورد
هه‌ڵوێستی جیاوازی لایه‌نه عێراقییه‌كان‌و ئاكامه‌كانی
ئایا سه‌رمای زستان پرۆسه‌ی دیموكراسی توركیا ده‌به‌ستێت؟
په‌یامی ئێران له داگیركردنی بیری فه‌ككه
دوای داخستنی ده‌ته‌په، پرۆژه‌ی دیموكراسی توركیا به‌ره‌و كوێ؟
ئایا پرسی ته‌ندروستی ئۆجه‌لان تاكتیكه یان ستراتیژ
رۆڵی ده‌سه‌ڵات له گه‌شه‌پێدانی تواناكاندا
قه‌یرانی بێ متمانه‌یی له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كاندا، ئاكامه مه‌ترسیداره‌كانی
هه‌ڵه، دیارده، كلتور
دیموكراتیه‌تی كوردستان‌و ئه‌فغانستان
دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان، نۆستالجیای ڕه‌وت‌و بزاڤه‌كان
سه‌باره‌ت به كه‌مبوونه‌وه‌ی كورسی لایه‌نه‌كانی ناو لیستی خزمه‌تگوزاریی‌و چاكسازیی
گه‌نج‌و سیاسه‌ت‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان
لاچن کاک بهرههمو کاک ئاشتی گاز به‌رێده‌که‌ن
سه‌ردار پشده‌ری
کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات گهورهترینو سه‌ختترین کێشه‌ی وڵاتان
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی؛ له‌بری به‌رزكرنه‌وه‌ی نرخ هه‌نگاوی پێویست‌تر هه‌بوو
وه‌زیری پێشمه‌رگه: زێره‌ڤانی پارتی، سه‌ربه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نییه
سازدانی: هیوا به‌رزنجی‌و بهختیارحوسێن
برایه‌كی سه‌رده‌شت: تائێستا لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه هیچ شتێكی نه‌كردووه‌و هیچیش ناكات
چاوی خه‌ڵك
كوردستان سێوكانی: "ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕی به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان نییه"
رۆژنامه‌نوس: هاورێ كه‌ریمی
له‌باره‌ی ئێمه‌وه
|
ئه‌رشیف
|
په‌یوه‌ندی و ناردنی بابه‌ت
© 2008 All rights reserved Cawyxelik.com