"جۆ بایدن" جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته عێراق. ئه‌و له لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه راسپێردراوه تا بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسیی ناوخۆی ئه‌م وڵاته كه له ره‌فزكردنه‌وه‌ی شایسته‌یی و سه‌ڵاحییه‌تی 500 كه‌س له ناونووسكراوه‌كان بۆ په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، له‌گه‌ڵا به‌رپرسانی عێراق وتووێژ ئه‌نجامبدات.
جۆ بایدێن شه‌وی هه‌ینی له كاتێكدا گه‌یشته به‌غدا كه كه‌متر له دوو مانگی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارلمانی عێراق مۆڵه‌ت ماوه و ململانێكان پاش ره‌تكردنه‌وه‌ی شایسته‌یی كاندیده سووننه‌كان به‌هۆی په‌یوه‌ندییان به حیزبی به‌عس له رابردوودا، ره‌هه‌ندی به‌رفراوان و قه‌یرانی به‌خۆیه‌وه گرتووه.
ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكا به نیازه كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه ده‌كرێت، ببێته له‌مپه‌ر له هه‌مبه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌مایه‌تی سوننه‌ی ئه‌م وڵاته بخرێته په‌راوێزه‌وه و سیناریۆی 2005ی عێراق دووپاتبێته‌وه.
له‌م 2005دا له كه‌شوهه‌وایه‌كی لێوان‌لێو له پێكدادان و دوژمنایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیی، عه‌ره‌به سوننه‌كانی عێراق، یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئازادی پاش رووخانی سه‌دام حوسێنیان بایكۆتكرد. په‌راوێز خستنی عه‌ره‌به سوننه‌كانی عێراق، بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه گرووپه‌كانی ئه‌وان له هێرشه تیرۆریستییه‌كان له پاڵا رێكخراوی ئه‌لقاعیده به‌شداریبكه‌ن و توندوتیژییه‌كانی نێوان گرووپه نه‌ته‌وه و ئایینییه‌كانی عێراق به‌رز بێته‌وه.
له ئه‌نجامدا ئاڵۆزیی‌و ناسه‌قامگیریی زۆرینه‌ی خاكی عێراقی گرته‌وه. هه‌رچه‌ند كه خه‌رجكردنی میلیارده‌ها دۆلار و تێپه‌ڕینی زیاتر له سێ ساڵا، ئه‌مه‌ریكا توانی كه هێمنی و هێوری رێژه‌یی بۆ ئه‌م وڵاته بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام هه‌روا دۆخی عێراق له‌رزۆكه و بواره‌كانی دوژمنایه‌تی قه‌ومی و ئایینی هێشتا له‌م وڵاته‌دا ته‌واو له‌ناو نه‌چووه.
به‌وه‌ها روانینێكه‌وه، "جۆ بایدن" رۆژی شه‌ممه له عێراق له‌گه‌ڵا نوێنه‌رانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیری شیعه‌ی عێراق و جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری كوردی ئه‌م وڵاته و سه‌رۆكی سوننه‌ی پارله‌مانی عێراق كۆبۆوه و وتووێژی ئه‌نجامدا.
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی "جۆ بایدن" رایگه‌یاندووه كه نیگه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكا زۆرتر له سه‌ر شێوه‌ی تاوتوێ و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی كه شایسته‌ییان ره‌تكراوه‌ته‌وه، بووه تا رێژه‌ی ئه‌م كه‌سانه. ئه‌و وتوویه‌تی كه له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی شێوه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان شه‌فافییه‌تی پێویستی نه‌بێت و دادوه‌رییه‌كان یه‌كلایه‌نه بێت، گومانه‌كان له سه‌ر كه‌شی هه‌ڵبژاردنه‌كان سێبه‌ر داده‌نێت و له ئه‌نجامدا ململانێكان روو له زیاد بوون ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكا دڵنیایی به‌خشیوه كه سه‌ردانه‌كه‌ی "جۆ بایدن" بۆ عێراق ته‌نیا بۆ خستنه‌ڕووی بۆچوون و نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌م باره‌یه‌وه بووه و به هیچ شێوه‌یه‌ك به نیازی ده‌ستتێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی عێراق نییه.
له عێراق، له‌كاتێكدا كه نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته راشكاوانه له ره‌تكردنه‌وه‌ی شایسته‌ی كاندیده‌كان پشتیوانی ده‌كات، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق، یاسایی بوونی كۆمیته‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ره‌تكردنه‌وه‌كانه بردۆته ژێر پرسیار و داوای له دیوانی باڵای وڵات كردووه كه سه‌باره‌ت به یاسایی بوونی ئه‌م كۆمیته‌یه بۆچوونی خۆی ده‌رببڕێت.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دامه‌زراندنی كیانێكی نوێی بنیاتنراو له سه‌ر دیموكراسییه، ئه‌مه‌ریكا توانایی و ده‌سه‌ڵاتی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ی ناكۆكی نێوان پێكهاته‌كانی عێراق و به تایبه‌تی سوننه‌كانی هه‌یه.
سه‌ره‌ڕای به‌شداری زۆربه‌ی نه‌یارانی ئه‌مه‌ریكا له ده‌سه‌ڵاتی عێراقدا، ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی ئه‌وه بووه كه دامه‌زراوه دیموكراتییه‌كان ده‌بێت له‌م وڵاته به‌هێز بكرێن و فۆڕمبگرن. به‌مجۆره ئه‌مه‌ریكا به‌نیاز بوو كه له دیموكراسی عێراق، سه‌رمه‌شق و نموونه‌یه‌ك بۆ باقی وڵاتانی ناوچه‌كه دروستبكات.
به‌ڵام به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م وڵاته سێ چوار ده‌یه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمه سته‌مكاره‌كاندا بووه، نه‌یده‌توانی و ناتوانێ به ئاسانی به‌ره‌و دیموكراسی بڕوات، بۆیه كۆمه‌ڵێك كێشه هاته گۆڕێ‌و ره‌نگه بێته گۆڕێ و له ئه‌نجامدا ئه‌مه‌ریكا ئه‌مه‌ی قبووڵاكرد كه له ئیدیاله‌كانی خۆی دابه‌زێت و پرسی دیموكراسی له‌م وڵاته له قۆناغی جوراوجۆره‌كان و له كاتی زۆر دوور و درێژتردا به‌دوایدا بگه‌ڕێت.
له ئێستادا ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت قبووڵی بكات كه ته‌نیا ده‌سكه‌وته دیموكراتییه‌كانی عێراق كه هه‌مان گۆڕانی ده‌سه‌ڵات به ده‌نگی گه‌لی عێراقی بوو، له لایه‌ن چه‌ند گرووپ و لایه‌نێكه‌وه خه‌وشه‌دار بكات. هه‌ر بۆیه ئه‌مه‌ریكا به پێویستی زانی كه بۆ پاراستنی ئه‌م ده‌سكه‌وته بێته مه‌یدان. سه‌ردانه‌كه‌ی جۆ بایدن جێگره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكاش ده‌بێت له‌م ره‌هه‌نده‌وه سه‌یر بكه‌ین.
ئه‌مه جگه له هه‌ڵوێستوه‌رگرتنی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به "كۆمپانیای بلاك واتێر". ئه‌م كۆمپانیایه له سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2007دا له كاتی تێپه‌ڕٍینی كاروانێكی دیپلۆماته ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له ناوچه‌یه‌ك له رۆژئاوای به‌غدا، به‌ره‌و خه‌ڵك ته‌قه‌یانكرد و به پێی سه‌رچاوه عێراقییه‌كان 17 شارۆمه‌ندی مه‌ده‌نی عێراقییان كوشت.
جێگری سه‌رۆك كۆمار له‌مباریه‌وه وتی كه "وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ر كه‌سێك كه دژی خه‌ڵكی عێراق جینایه‌تی ئه‌نجامدابێت، ده‌كێشێته پای مێزی دادگا و وه‌ستانی پێڕاگه‌یشتن به دۆسییه‌یه‌كیش به مانای ته‌بریه بوونی تۆمه‌تباران نییه."