سه‌ره‌کی
راپۆرت
چاوپێکه‌وتن
شیکاری رۆژنامه‌وانی
وتار
راپۆرت و شیکاری بیانی
له میدیاکانه‌وه
هیتر
حكومه‌تی هه‌رێم له رێژه‌و هێڵی هه‌ژاری كوردستان بێده‌نگه
موزه‌فه‌ر هه‌مزه ره‌زا
به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا؛ چاره‌نوسی به‌رمیله بارووتهكه به‌ره‌و كوێ؟
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی
فاكته‌ره كوردییه‌كانی جێبه‌جێنه‌بوونی ماده‌ی سه‌دوچل
یاسین عومه‌ر ئیبراهیم
به‌نزینی فرۆكه‌ش ده‌ربهێنین داهاتی نه‌وتمان یه‌كسانده‌بێت به سفر
هادی ئه‌مین
ئایا پاشه‌كشه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق، رۆژهه‌لاتێكی ناوه‌ڕاستی نوێ دێنێته كایه‌وه؟
ئاسۆ ئه‌مین
ده‌رفه‌تی کار
دۆکیۆمێنت
زانیاری رۆژنامه‌وانی
ه‌وه(PDA) له
هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق‌و كاریگه‌رییه‌كانی له سه‌ر ناوچه‌كه
Thursday, February 04, 2010
به‌خیتار ره‌حمان
قه‌باره‌ی فۆنت بگۆڕه
به‌خیتار ره‌حمان
پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی سێپتامبه‌ری ساڵی 2005و ئاماده‌كردنی یاسای بنه‌ڕه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رڵمانی هه‌ڵبژێردراو گرنگترین به‌ردی بناغه‌ی دامه‌زراندنی عێراقێكی دیموكراتی‌و یه‌كپارچه‌بوو. ده‌ستوورێك كه بتوانێت ده‌ربڕ‌و زمانی هه‌موو خه‌ڵكی عێراق‌و زۆربه‌ی گرووپه‌كان بێت بووه هۆی بێ‌هیواكردنی تیرۆریستان‌و جینایه‌تكاران له پێكهێنانی نائه‌منی‌و ناسه‌قامگیری.
ئێستا نزیكه‌ی 5ساڵا له‌و رووداوه مێژووییه‌و نزیك 7ساڵا له پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق تێپه‌ڕده‌بێت. ئه‌زمونی گه‌لانی عێراق له ماوه‌ی 8ده‌یه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م وڵاته‌و خه‌باتیان بۆدێمۆكراسی‌و ئازادی له‌گه‌ڵا هه‌وڵی گه‌لانی دیكه‌ی جیهان بۆدیمۆكراتیزه‌كردنی وڵاته‌كه‌یان شیاوی هه‌ڵسه‌نگاندن‌و به‌راوردكردنه.
هه‌ر عێراقییه‌كی وشیار ده‌توانێت سه‌یری مێژووی دوور‌ودرێژی دیكتاتۆری‌و كوشتاری به كۆمه‌ڵا‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌رته‌شـپۆلیسی سه‌رچاوه‌گرتوو له نه‌سازانه ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بكات‌و ئه‌زموون‌و ده‌رسی به‌نرخ‌و پڕبه‌های بۆداهاتوو لێوه‌ربگرێت. عێراق وڵاتێكی چه‌ند پارچه‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش مه‌حكوومه به یه‌كپارچه مانه‌وه.
دراوسێكانی عێراق هه‌رگیز ئیزنی ئه‌وه ناده‌ن كه عێراق لێكبترازێت‌و پارچه‌پارچه بێت (به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك لێكۆڵه‌ری راسپارده‌ی كۆشكی سپی له سه‌رده‌می جۆرج بووش "پلانی بیكه‌ر هه‌مڵتن").
تا پێش رووخانی سه‌دام حوسێنیش ئه‌م یه‌كپارچه‌ییه به بێ‌به‌زه‌ییانه‌ترین دیكتاتۆرییه‌كان‌و خراپترین سه‌ركوته‌كان، سه‌پاوه.
ئێستا عێراقییه‌كان چاره‌نووسی خۆیان به‌ده‌سته‌وه گرتووه‌و له كه‌ش‌وهه‌وایه‌كی دیمۆكراتیدان‌و به‌نیازیشن یه‌كپارچه بمێننه‌وه‌و له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه. عێراقێكی فیدراڵی دیمۆكراتی. ئه‌وان ده‌زانن كه ده‌بێت پێكه‌وه‌بژین‌و یان ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت بۆهه‌میشه ئاسایش‌و ژیانی خۆیان ببه‌خشنه گرووپه بێ ژماره‌كانیان.
عێراقییه‌كان به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2005 له‌و په‌ڕی بێ‌هیوای جیهان به دۆخی عێراق، بزه‌یه‌كیان خسته‌سه‌ر لێوی پاریس‌و له‌نده‌ن‌و واشینتۆن‌و ته‌نانه‌ت تارانیشه‌وه.
گه‌یشتن به رێكه‌وتنێك له نێوان شیعه‌كان كه له ژێر ركێفی سێ كوچكه‌ی سوونه ئازادكرابوون‌و كورد كه خولیای سه‌ره‌به‌خۆی‌و ئازادی‌و سه‌قامیگری دێمۆكراسی بوو‌و هه‌روه‌ها سوونه‌كان كه لێوانـلێوبوون له تاڵی پاش رووخانی رژیمی به‌عس هاسان نه‌بوو. ئه‌گه‌رچی زه‌حمه‌تبوو، به‌ڵام چه‌سپا‌و عێراق پێی نایه قۆناغێكی هه‌ستیار له دیمۆكراتیزه بوون‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه.
دێمۆكراسی‌و هه‌ڵبژاردنی ئازاد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی عه‌ره‌بی‌و ئیسلامی له بنه‌ڕه‌تدا له‌گه‌ڵا یه‌ك دژوازن‌و ناته‌بان. كاتێك كه چه‌ندساڵا به‌ر له ئێستا سه‌رانی وڵاتانی عه‌ربی له رێ‌وڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی ته‌رمی مه‌لیك حوسێن له عه‌مان ئاماده‌بوون، رۆژنامه‌نووسانی رۆژئاوایی له دیمه‌نی ئه‌و پیاوانه‌ی كه له ده‌یه‌كانی حه‌وت هه‌شتی ژیانیاندا تا چاو هه‌ته‌ری ده‌ركرد له‌سه‌ركاربوون سه‌ریان سووڕما.
زۆربه‌ی ئه‌م پیاوانه سه‌رۆك كۆمارێكبوون كه به یه‌ك له دوای یه‌ك به به ده‌نگی زۆرینه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌هاتنه‌وه سه‌ر كار‌و كوره‌كانیان له پشت سه‌ریان سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردن بوون بۆسه‌رۆكایه‌تی.
له عێراق تانكه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان رێگه‌یان بۆهه‌ڵبژاردنی ئازادكرده‌وه‌و وه‌ها مه‌ترسییه‌ك هه‌ڕه له هیچ رژیمێكی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستناكات.
هیچ وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رگه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی ئازادناگرێت.
ته‌رمی رژیمه كۆن‌و گه‌نده‌ڵه‌كان به فه‌رمانڕه‌وایی دوور‌ودرێژ، بێ‌ره‌كابه‌ر ماونه‌ته‌وه، سیاسیبازه‌كان ئاماده‌ی هه‌ر چه‌شنه مامه‌ڵه‌یه‌كن، رووناكبیرانی عه‌وام‌و ده‌سته‌مۆ‌و فریوكار (به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌رهه‌مه فیكرییه‌كان)و ره‌وتێكی ئیسلامی زاڵا (كه ده‌بێت له موسولمانان جیا خوێندنه‌وه‌ی بۆبكرێت) كه هێز له شكستی به‌رنامه سیاسییه‌كانی ناسیۆنالیستی (ناصری)و كۆمۆنیستی‌و نوێ‌سازی نیوه‌كار وه‌رده‌گرێت.
كاریگه‌رییه‌كان هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له سه‌ر دراوسێكانی درێژماوه ده‌بێت‌و یارمه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌كان ده‌دات. رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌ك هه‌ر نابێت گله‌یی له‌م هه‌ڵبژاردنه بێت كه ره‌نگه له ئه‌نجامی هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر عێراق ده‌سته‌به‌ربووه، به‌ڵكوو ده‌بێت شانازیشی پێوه بكات. هیچ كام له ده‌سه‌لاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رگه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی دێمۆكرات‌و ئازادناگرن كه چاره‌نووسه‌كه‌ی له لایه‌ن ده‌نگی خه‌ڵكه‌وه دیاری بكرێت.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارلمانی مارسی داهاتوو جیاوازتر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارلمانی عێراق له ساڵی 2005و ئه‌ویش له‌و ره‌هه‌نده‌وه كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له پرۆسه‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌و جێ‌هێشتین ئه‌م وڵاته‌ن‌و عێراق له قۆناغێكی هه‌ستیاردایه كه هه‌موو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد (وه‌ك گرنگیترین هه‌وڵا بۆدیمۆكراتیزه‌بوونی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك)خۆی به‌ڕێوه‌ده‌یبات.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارلمانی داهاتووی عێراق كه 7ی مانگی مارسی ئاینده به‌رێوه‌ده‌چێت، پێوه‌رێكی راسته‌قینه‌یه بۆسه‌ركه‌وتنی ره‌وتی ئاشتی نه‌ته‌وه‌ییه له‌م وڵاته. وڵاتێك كه سه‌ره‌ڕٍای جیاوازی ئایین‌و نژاد‌و نه‌ته‌وه به‌ڵێنیانداوه به شێوه‌یه‌كی هێمانه‌و ئاشتیخوازانه پێكه‌وه‌ـژیانبكه‌ن‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌یان بۆخۆیان جێ‌به‌جێیبكه‌ن.
بۆچوونه‌کان
کۆمێنتی خۆت بنێره:
ناو :
ئیمه‌یڵ :
بیروڕا :
نوسینه‌کانی تری نوسه‌ر
هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق‌و كاریگه‌رییه‌كانی له سه‌ر ناوچه‌كه
لاچن کاک بهرههمو کاک ئاشتی گاز به‌رێده‌که‌ن
سه‌ردار پشده‌ری
کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات گهورهترینو سه‌ختترین کێشه‌ی وڵاتان
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی؛ له‌بری به‌رزكرنه‌وه‌ی نرخ هه‌نگاوی پێویست‌تر هه‌بوو
وه‌زیری پێشمه‌رگه: زێره‌ڤانی پارتی، سه‌ربه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نییه
سازدانی: هیوا به‌رزنجی‌و بهختیارحوسێن
برایه‌كی سه‌رده‌شت: تائێستا لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه هیچ شتێكی نه‌كردووه‌و هیچیش ناكات
چاوی خه‌ڵك
كوردستان سێوكانی: "ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕی به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان نییه"
رۆژنامه‌نوس: هاورێ كه‌ریمی
له‌باره‌ی ئێمه‌وه
|
ئه‌رشیف
|
په‌یوه‌ندی و ناردنی بابه‌ت
© 2008 All rights reserved Cawyxelik.com