سه‌ره‌کی
راپۆرت
چاوپێکه‌وتن
شیکاری رۆژنامه‌وانی
وتار
راپۆرت و شیکاری بیانی
له میدیاکانه‌وه
هیتر
حكومه‌تی هه‌رێم له رێژه‌و هێڵی هه‌ژاری كوردستان بێده‌نگه
موزه‌فه‌ر هه‌مزه ره‌زا
به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا؛ چاره‌نوسی به‌رمیله بارووتهكه به‌ره‌و كوێ؟
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی
فاكته‌ره كوردییه‌كانی جێبه‌جێنه‌بوونی ماده‌ی سه‌دوچل
یاسین عومه‌ر ئیبراهیم
به‌نزینی فرۆكه‌ش ده‌ربهێنین داهاتی نه‌وتمان یه‌كسانده‌بێت به سفر
هادی ئه‌مین
ئایا پاشه‌كشه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق، رۆژهه‌لاتێكی ناوه‌ڕاستی نوێ دێنێته كایه‌وه؟
ئاسۆ ئه‌مین
ده‌رفه‌تی کار
دۆکیۆمێنت
زانیاری رۆژنامه‌وانی
ه‌وه(PDA) له
نامه‌یه‌كی كراوه بۆ به‌رێز وه‌زیری رۆشنبیری
Sunday, February 07, 2010
ئاسۆ ئه‌مین
قه‌باره‌ی فۆنت بگۆڕه
به‌رێز جه‌نابی وه‌زیری رۆشنبیری‌و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌كئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه هه‌ست به‌وه‌ده‌كه‌م كه‌كۆمه‌ڵیك ده‌زگای راگه‌یاندن‌و چه‌ند كه‌سانێك ده‌ستیانكردوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین لێدوان‌و قسه‌ی ئاگراوی سه‌باره‌ت به‌كۆمه‌ڵیك ره‌وشی تایبه‌تی كه‌لتوری‌و ئاینی‌و ره‌نگه به‌شێك له‌هۆكاری ئه‌م وتار‌و لێدوانانه به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی نفوزی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بێت‌و ره‌نگه بیانه‌وێت له‌م رێگه نادیمۆكراته‌وه گۆڵی خۆیان بكه‌ن‌و له‌سه‌ر حیسابی تێكچونی ره‌وشه‌كه له‌هه‌ڵبژاردنی مانگی ئازار عاتیفه‌ی چه‌ند خه‌ڵكێك بۆخۆیان مسۆگه‌ركه‌ن.
بۆیه به مه‌سئولیه‌تێكی ئه‌خلاقیم زانی جه‌نابتان ئاگاداركه‌مه‌وه له‌وه‌ی كه‌له‌سه‌ره‌تای بانگه‌شه‌كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ئاگاداری میدیا نوسرا‌و بیسترا‌و بینراوه‌كان بن‌و به‌ته‌نگ ره‌وشه‌كه‌وه بێن‌و نه‌هێڵن هیچ لایه‌ك هیچ جۆره لێدوان‌و قسه‌یه‌ك بڵاوكاته‌وه كه‌ببێته‌هۆی تێكدانی ره‌وشی ئارامی هه‌رێمی كوردستان‌و خه‌ڵكی تیایدا زه‌ره‌رمه‌ندبێت.
به‌رێز وه‌زیری رۆشنبیری، به‌باشمزانی هه‌رله‌م سه‌ره‌تاوه ئه‌وه به‌بیرتان بێنمه‌وه كه‌ئێمه له‌به‌رده‌م مانگێكی هه‌ستیار‌و گه‌رم‌و گورداین، مانگی ریكلام‌و هه‌ڵبژاردن، مانگی ئه‌وه‌ی كه لایه‌نێك شه‌ونخونی بكات تاده‌نگێكی زیاتر مسۆگه‌ربكات، ئێمه هیچكامان وانازانین كه‌ئه‌مه شتێكی خراپ‌و ناته‌ندروست بێت، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی كه‌ئه‌م بانگه‌شه‌و قسانه ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ئاسته كۆمه‌لایه‌تیه‌كه‌دا توندوتیژی مه‌زهه‌بی‌و جیاكاری مه‌زهه‌بی‌و ئاینی‌و كه‌لتوری لێبكه‌وێته‌وه حه‌ق نیه هیچ لایه‌كمان قبوڵی كه‌ین‌و به‌رێزتان له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری وابزانم به‌رپرسیاری زیاترتان ده‌كه‌وێته سه‌ر له‌وه‌ی له‌مجۆره گوتار‌و بانگه‌شانه بپرسنه‌وه.
به‌رێزان، ئێمه وه‌ك رۆشنبیران‌و رۆژنامه‌نوسان چاوه‌ڕێبوین هه‌ڵوێست‌و قسه‌تان هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌هه‌ندێك لێدوان‌و گوتار كه‌بڵاوكرانه‌وه له‌سه‌ر بۆنه‌كانی سه‌ری ساڵ‌و حه‌رامكردنیان له‌هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندن‌و هه‌وڵدان بۆئه‌وه‌ی جۆرێك له‌جیاوازای ئاینی‌و مه‌زهه‌بی بهێنرێته‌كایه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم هیچ جۆره ئیجراتێكتان نه‌كرد‌و هه‌ڵوێستتان نه‌بوو، بۆیه من ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه هه‌ندێك لایه‌ن بۆبه‌هێزكردنی پێگه‌ی سیاسی خۆی په‌نابباته‌به‌ر ئه‌و جۆره گوتاره نادیموكرات‌و ناته‌ندروستانه له‌كاتی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردندا‌و جۆرێك له‌مقۆمقۆی بێناوه‌رۆك‌و ترسناك له‌ناو خه‌ڵكیدا دروستكات.
به‌رێزان، باشوایه لیژنه‌كانی چاودێریكردنی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن چالاككه‌ن‌و ئێوه‌ش جیا له‌كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رێنومایی تایبه‌ت به‌خۆتان هه‌بێت‌و سزادابنێن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره لێدوان‌و گوتارێك كه‌هه‌وڵی ئه‌وه‌بدات ره‌وشی ئارامی هه‌رێمه‌كه‌مان تێكبدات‌و ببێته‌هۆی فوتێكردنی جیاوازی ئاینی‌و مه‌زهه‌بی‌و كه‌لتوری.
asoamin@gmail.com
بۆچوونه‌کان
کۆمێنتی خۆت بنێره:
ناو :
ئیمه‌یڵ :
بیروڕا :
نوسینه‌کانی تری نوسه‌ر
به‌گوێی خۆمانتان كردایه باشترنه‌بوو تا واشنتۆن پۆست
ئه‌نفالكۆست، داهێنان له‌ناو كاره‌ساتدا
نابێت، لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كوردستان، هه‌ندێكیان ببنه ئۆپۆی هه‌ندێكێان
نامه‌یه‌كی كراوه بۆ به‌رێز وه‌زیری رۆشنبیری
كامیان مه‌ترسیدارترن، به‌عسی سه‌دامی یان به‌عسی موتله‌گی
نه‌وشیروان مسته‌فا تكایه ستۆپ
كێ وه‌زیری خوێندنی باڵای ئه‌م كابینه‌یه‌یه، مه‌لابه‌ختیار یان د. دلاوه‌ر
كه‌ركوك، شوێنی كوشتن‌و رفاندنی سۆرانه‌كان
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی لیستی گۆڕان، رۆژنامه‌نوسن یان په‌رله‌مانتار؟
نه‌ژادیانه ره‌فتاربكه‌ن، موسه‌وییانه وه‌ڵامتان ده‌درێته‌وه
تكایه ئه‌و نوسینانه موڵكی ئێوه نیه
كێ به‌رپرسه له سوكایه‌تیكردن به قوربانیه‌كانمان ؟
كلیلی چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی كوردستان، لای هێزی سێیه‌مه
لاچن کاک بهرههمو کاک ئاشتی گاز به‌رێده‌که‌ن
سه‌ردار پشده‌ری
کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات گهورهترینو سه‌ختترین کێشه‌ی وڵاتان
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی؛ له‌بری به‌رزكرنه‌وه‌ی نرخ هه‌نگاوی پێویست‌تر هه‌بوو
وه‌زیری پێشمه‌رگه: زێره‌ڤانی پارتی، سه‌ربه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نییه
سازدانی: هیوا به‌رزنجی‌و بهختیارحوسێن
برایه‌كی سه‌رده‌شت: تائێستا لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه هیچ شتێكی نه‌كردووه‌و هیچیش ناكات
چاوی خه‌ڵك
كوردستان سێوكانی: "ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕی به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان نییه"
رۆژنامه‌نوس: هاورێ كه‌ریمی
له‌باره‌ی ئێمه‌وه
|
ئه‌رشیف
|
په‌یوه‌ندی و ناردنی بابه‌ت
© 2008 All rights reserved Cawyxelik.com