كاتێك به‌شه‌قام‌و كۆڵانێكی شاری سلێمانی یان هه‌ولێردا تێپه‌ڕ ده‌بیت، ئه‌نجا هه‌ست به‌و به‌فیڕۆدانه گه‌وره‌یه ده‌كه‌یت كه له‌م هه‌رێمه‌دا ئه‌نجامده‌درێت به‌رانبه‌ر به‌گرنگترین سه‌رچاوه‌ی ژیان، كه ئاوه. لایه‌نه پسپۆڕه‌كانیش هۆشیاریی مه‌ترسیدار ده‌ده‌ن له‌وه‌ی كه ئاو، له‌كوردستاندا به‌ره‌و ره‌وشێكی مه‌ترسیدار ده‌چێت.
كارێز چییه؟
كوردستان له‌ماوه‌ی ده‌یان ساڵی رابردوودا، جگه له‌سه‌رچاوه جۆربه‌جۆره‌كانی ئاو، وه‌ك باران‌و به‌فر‌و رووباره‌كان، سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی ئاوی شیرینی هه‌بووه كه پێیده‌وترێت "كارێز". كه به‌رده‌وام له‌ناو كوچه‌و كۆڵانه‌كانی شاره‌كاندا، وه‌ك شاده‌مارێكی دابینكه‌ری ئاوی خواردنه‌وه، له‌ژێرمانه‌وه له‌هاتوچۆدا بووه. به‌ڵام ئه‌مڕۆ‌و پاش لێدانی سه‌دان بیری قووڵ، ئه‌و كارێزانه‌ش وشكیان كردووه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسیدار روو به‌هاوڵاتییانی شاره‌كانی كوردستان، ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه.
كارێز، بریتییه له‌تونێلێكی ناو زه‌ویی، كه پڕه له‌ئاو، هه‌ندێك له‌زانایان به"رووباری ژێرزه‌ویی" ناوی ده‌به‌ن. سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی ژیان‌و گوزه‌ران‌و كشتوكاڵه. زۆر له‌شاره‌كانی كوردستانی عێراق به كارێزه‌كان به‌ناوبانگن. به‌تایبه‌تی شاری سلێمانی كه تا ئێستاش گه‌ڕه‌كی "سه‌ركارێز" ناوی خۆی له‌ده‌ستنه‌داوه‌و ده‌كه‌وێته چه‌قی شاره‌وه.
%70 كه‌میكردووه
به‌پێی ئه‌و رووماڵه زانستییانه‌ی كه شاره‌زا‌و پسپۆڕانی بواره‌كه، بۆ ناوچه جۆربه‌جۆره‌كانی كوردستانی عێراقیان كردووه، ده‌ركه‌وتووه كه ئاوی ژێر زه‌ویی له‌م هه‌رێمه‌دا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوو‌و ترسناك رووی له‌كه‌می كردووه.
توێژه‌رێكی كورد پسپۆڕ له‌بواری گۆڕانی كه‌شوهه‌وا‌و هایدرۆپۆلۆتیكی ئاودا له‌وباره‌وه ئاشكرایكرد كه هه‌رێمی كوردستانی عێراق، 70%ی ئاوی كارێزه‌كانی له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا له‌ده‌ستداوه.
ره‌مه‌زان حه‌مزه، به‌ئاژانسی ئاكانیوزی راگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستانی عێراق، له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا، واته له‌ساڵی 2005ه‌وه تا ئێستا، 70%ی ئاوی كارێزه‌كان، واته ئاوی ژێر زه‌ویی له‌ده‌ستداوه.
ژماره‌ی كارێزه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار
به‌پێی وته‌ی ره‌مه‌زان حه‌مزه، له‌كۆی 683 كارێز له‌پارێزگاكانی هه‌ولێر‌و سلێمانی‌و كه‌ركوك، ته‌نها 116 كارێز ماون كه وشكیان نه‌كردووه‌و هێشتا ئاویان تێدایه. ئه‌م كارێزانه له‌شاره‌كانی هه‌رێمدا‌و له‌كه‌ركوك‌و شه‌نگار‌و ته‌له‌عفه‌ر،و هه‌ندێك ناوچه‌ی دهۆكدا سه‌رچاوه‌ی كشتوكاڵ‌و ئاودێریی‌و ژیان بوون.
حه‌مزه له‌و لێدوانه‌یدا كه رۆژنامه‌ی مه‌دای عه‌ره‌بی بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت درێژترین كارێز، له‌ژێر چیای شنگاردایه، كه له‌چیاكه‌وه تا ناوچه‌كانی نزیك ده‌ریاچه‌ی سه‌رسار له‌پارێزگای ئه‌نبار درێژ ده‌بێته‌وه. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك زانای پسپۆڕه‌وه كارێزه‌كان به"رووباری ژێر زه‌ویی" ناوده‌برێن.
ئه‌و پسپۆڕه كورده ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه وشكبوونی كارێزه‌كان به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزه له‌سه‌ر وشكه‌ساڵی‌و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا. جگه له‌وه‌ی كه نه‌مانی كارێز، كاریگه‌ری سه‌لبی ده‌بێت له‌سه‌ر ژینگه‌و كه‌لتوری كورد.
ده‌رباره‌ی ئه‌و كارێزانه‌ی كه تائێستا ماون‌و سوودی به‌كارهێنانیان، ناوبراو ده‌ڵێت له‌سه‌رده‌می رۆمانه‌كانه‌وه تا ئێستا، كارێز بۆ خواردنه‌وه‌و ده‌ستنوێژگرتن‌و كشتوكاڵكردن به‌كارهێنراوه، جاران مزگه‌وته‌كان پشتیان به‌ئاوی كارێز ده‌به‌ست بۆ دابینكردنی ئاو.
هۆكاری وشكبوونی كارێزه‌كان‌و چاره‌سه‌ر
به‌پێی وته‌ی ئه‌و پسپۆڕه كورده، هۆكاری وشكبوونی كارێزه‌كانی ئاو له‌كوردستاندا، هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفال بوو، ئه‌مه جگه له‌و سه‌دان بیره قووڵانه‌ی كه له‌نزیك كارێزه‌كانه‌وه لێده‌درێن‌و ئاویان لێده‌ده‌هێنرێت. هه‌روه‌ها وشكه‌ساڵی له‌هه‌رێمدا.
له‌باره‌ی چاره‌سه‌ریشه‌وه، ناوبراو ده‌ڵێت ده‌بێت كار بۆ هه‌ڵمه‌تێكی نشتمانی بكرێت بۆ نیاتنانی به‌نداوی بچووكی گڵین (لـم)، هه‌روه‌ها گۆڕینی رێڕه‌وی رووباره‌كان به‌تۆڕی ئه‌ندازیاریی ئاودێریی. ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه ده‌بێت كانییه‌كان بپارێزرێن‌و پاكبكرێنه‌وه.
ده‌رباره‌ی بیری قووڵ، یاخود ئه‌وه‌ی كه به‌بیری ئیرتیوازیی ناسراوه، ناوبراو ده‌ڵێت ئه‌مه‌یان مه‌ترسیدارترین هۆكاره، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و بیره قووڵانه كه به‌بیری سووریی ناوده‌برێن، ئاو له‌هه‌موو ناوچه‌كانی نزیك له‌بیره‌كه، راده‌كێشێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم لیژنه‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی چه‌ندین شوێن بۆ بنیاتنانی به‌نداو پێكهێنراوه كه تا ئێستا 165 شوێنیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستنیشان كردووه.
پرۆژه ئاودێرییه‌كانی ئاوی ژێرزه‌وی
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و وه‌ك هه‌ستكردن به‌مه‌ترسیی بارۆدۆخه‌كه، ده‌سته‌ی كوردستانیی بۆ لێكۆڵینه‌وه ستراتیژه‌كان‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژیی له‌مانگی ئه‌یلولی رابردوودا ده‌ستپێكرد بۆ ئیداره‌كردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌هه‌رێمدا به‌تایبه‌تی ئاوی ژێر زه‌ویی.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئه‌سوات عێراق، پرۆژه‌كه بیست ملیۆن دۆلاری تێده‌چێت‌و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان‌و دوو زانكۆی ئه‌ڵمانی پێیهه‌ڵده‌ستن.
د.پۆڵا ئازاد عه‌بدوڵڵا له‌ده‌سته‌ی كوردستانی، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه پرۆژه‌كه، ده تا پازده ساڵی پێده‌چێت‌و بوودجه‌ی خه‌مڵێنراوی بیست ملیۆن دۆلاره.
قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه، لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌ئاوی ژێر زه‌ویی له‌ناوچه‌كانی گه‌رمیان‌و بالیسان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ‌و به‌بوودجه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلار. لێكۆڵینه‌وه‌كه بۆ دیاریكردنی جۆر‌و شیكار‌و دیاریكردنی رێژه‌ی ئاو له‌چینه‌كانی زه‌ویدا ده‌بێت.
د.پۆڵا كه پسپۆڕی نه‌وت‌و جیۆلۆجییه ده‌ڵێت هه‌رێمی كوردستان سامانێكی ئاویی ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه كه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌كاربێت، ده‌توانێت رووبه‌ڕووی چه‌ند شه‌پۆلێكی وشكه‌ساڵیی ببێته‌وه.
ده‌رباره‌ی وشكه‌ساڵییش، ئاشكرایده‌كات كه یه‌كه‌م شه‌پۆلی وشكه‌ساڵی، له‌ساڵانی نێوان 1947ـ1951 بوو كه رێژه‌ی بارانبارین 190 تا 280 ملم بوو. پاشانیش ساڵه‌كانی 1965ـ1967 و ساڵانی 1999ـ2001، شه‌پۆلی دواتر 2007ـ2008و 2008ـ2009 بوو كه رێژه‌ی بارانبارین ته‌نها 470 ملم بوو.
ئه‌وه‌ی به‌لای پسپۆڕانه‌وه گرنگه، ئه‌وه‌یه كه ئاوی كارێزه‌كان، ئاوێكی یه‌ده‌گی سه‌ره‌كییه بۆ پشتپێبه‌ستن له‌كاتی وشكه‌ساڵییدا، كاتێك كه باران به‌ڕاده‌ی پێویست نابارێت، ئه‌وكات ئاوی كارێزه‌كان وه‌ك فریاگوزارێكی هه‌میشه ئاماده، ئاوی خواردنه‌وه‌و كشتوكاڵ دابینده‌كات. بۆ پاراستنی ئه‌و سامانه ئاوییه گرنگه‌ش، پێویستمان به‌هۆشیارییه‌كی گشتیی هه‌یه بۆ ده‌ستگرتن به‌ئاوه‌وه.