سه‌ره‌کی
راپۆرت
چاوپێکه‌وتن
شیکاری رۆژنامه‌وانی
وتار
راپۆرت و شیکاری بیانی
له میدیاکانه‌وه
هیتر
حكومه‌تی هه‌رێم له رێژه‌و هێڵی هه‌ژاری كوردستان بێده‌نگه
موزه‌فه‌ر هه‌مزه ره‌زا
به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا؛ چاره‌نوسی به‌رمیله بارووتهكه به‌ره‌و كوێ؟
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی
فاكته‌ره كوردییه‌كانی جێبه‌جێنه‌بوونی ماده‌ی سه‌دوچل
یاسین عومه‌ر ئیبراهیم
به‌نزینی فرۆكه‌ش ده‌ربهێنین داهاتی نه‌وتمان یه‌كسانده‌بێت به سفر
هادی ئه‌مین
ئایا پاشه‌كشه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق، رۆژهه‌لاتێكی ناوه‌ڕاستی نوێ دێنێته كایه‌وه؟
ئاسۆ ئه‌مین
ده‌رفه‌تی کار
دۆکیۆمێنت
زانیاری رۆژنامه‌وانی
ه‌وه(PDA) له
ڤالانتاین‌و دوژمنه‌كانی
Monday, February 08, 2010
پرشنگ دڵشاد
قه‌باره‌ی فۆنت بگۆڕه
ڕۆژی خۆشه‌ویستی "ڤالانتاین" كه له‌م یه‌ك دوو ساڵه‌ی دوایدا له‌نێو گه‌نجاندا گرنگی پێده‌درێت، ده‌ركه‌وته‌یه‌كی ته‌واو ته‌ندروسته له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا. ئاڵوگۆڕكردنی گوڵی سور له‌نێو عاشقاندا سه‌ره‌تای ئه‌و په‌یوه‌ندیه ته‌ندروسته‌یه كه دیارده‌یه‌كی ته‌واو نوێیه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا.
به درێژایی مێژووی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه عه‌شق وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی ناته‌ندروست‌و عه‌یب وێناكراوه. مێژووی ئه‌ده‌بیاتی ئێمه لێوانلێوه له داستانی عاشقی تێكشكاو كه دواجار به مه‌رگ كۆتایی پێهاتووه. له شیرین‌و فه‌رهاده‌وه بۆمه‌م‌و زین، له خه‌ج‌و سیامه‌نده‌وه بۆلاس‌و غه‌زال، له وه‌لی دێوانه‌و شه‌مه‌وه بۆده‌یان‌و سه‌دان عاشق كه مێژووی ئێمه پڕ ده‌كه‌ن له‌تراژیدیا‌و فۆرمێك ده‌به‌خشن له هه‌میشه‌ترسێكمان به‌رامبه‌ر به عه‌شق وخۆشه‌ویستی هه‌بێت‌و عه‌شق دواجارترسێكمان لا دروستده‌كات كه عه‌شق ده‌مانباته‌وه سه‌ر كه‌ناره‌كانی مه‌رگ.
ئه‌م ترسه له عه‌شق به‌رده‌وامه‌و له‌سه‌رده‌می مۆدێرنیشدا زیاتر خۆیی نمایشده‌كاته‌وه. كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی تا ئه‌م چركه‌ساته‌شترسێكی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر به عه‌شق‌و خۆشه‌ویستی هه‌یه.
له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی چه‌كداری كوردیه‌وه، ئیدی سه‌رجه‌م پایه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه فۆرمێكی چه‌كداری وه‌رده‌گرێت‌و موماره‌سه‌كردنی ژیان به‌جۆرێكیتر له‌به‌رامبه‌ر چه‌كدا پاشه‌كشه‌ده‌كات. كه‌م نین ئه‌و عاشقانه‌ی كه بوونه قوربانی گولله‌ی پیاوانی عه‌شیره‌ت‌و شۆڕشیش بۆفراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بێده‌نگی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارد‌و له‌به‌رامبه‌ر عه‌شق‌و خۆشه‌ویستی له‌لایه‌ك‌و تفه‌نگ‌و پیاوانی خێڵ له‌لایه‌كیتره‌وه، دووه‌میانی هه‌ڵبژارد.
له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ئه‌م پرۆسه‌ی كوشتی عیشقه به‌رده‌وامده‌بێت، كه‌م نین ئه‌و كچ‌و كوڕانه‌ی له‌سه‌ر نامه‌یه‌كی دڵداری یاخود مۆبایلێك كۆتایی به ژیانیان هات‌و ده‌سه‌ڵاتیش به‌و پێودانگه‌ی به‌رامبه‌ر به سه‌له‌فیه‌ت ده‌سه‌ڵاتێكی شه‌رمنه، نه‌یتوانی لێپرسینه‌وه به‌رامبه‌ر نێرینه پیاوكوژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا بكات. كه‌م نین ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه له‌به‌رئه‌وه‌ی عیشقه‌كه‌یان شكستی هێنا یان سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرت، یان كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێنا، یان توشی خه‌مۆكی‌و بێئومێدییه‌كی گه‌وره بوون.
له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراقه‌وه‌و لانی كه‌م كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌ڕووی عیراق‌و ناوچه‌كه‌دا، سه‌رباری فراوانبوونی پایه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا، ئیدی گرنگیدان به ڕۆژی خۆشه‌ویستی ورده‌ورده سه‌ریهه‌ڵداو ئه‌م ڕۆژه خه‌ریكه وه‌ك جۆرێك له جه‌ژن له‌ناو گه‌نجاندا ده‌رده‌كه‌وێت.
بۆیه ده‌كرێت ئه‌م جۆره یاده‌وه‌رییانه فراوانتربكرێت‌و گرنگی زیاتری پێ بدرێت، هه‌رچه‌نده گه‌ر خۆمان عاشق نه‌بین یاده‌وه‌رییه‌كان ناتوانن عاشقمان بكه‌ن، به‌ڵام لانی كه‌م ده‌توانین ئه‌م ڕۆژه به‌ینه نه‌ریتێك بۆئه‌وه‌ی په‌یمانی خۆشه‌ویستی دوپاتبكه‌ینه‌وه. لانی كه‌م حزب له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا له ڕۆژی دامه‌زراندنیدا شه‌قامه‌كان پڕده‌كات له لافیته‌و دروشمگه‌لێك كه هه‌رگیز بۆی جێبه‌جی ناكرێت، خۆ ده‌شتوانێت له‌م ڕۆژه‌دا شه‌قامه‌كان به‌گوڵ بڕازێنێته‌وه‌و هیچ نه‌بێت ئه‌ندامه‌كانی خۆی فێری خۆشه‌وستی بكات.
به‌ڵام دڵنیام ئه‌م ڕۆژه‌و گرنگیدان به گوڵی سور له‌م ڕۆژه‌دا نه‌یاری زۆری هه‌یه. پیاوانی ئاینی‌و كاره‌كته‌ره سه‌له‌فیه‌كان نه‌ك گرنگی به‌م ڕۆژه ناده‌ن، به‌ڵكو به‌سه‌ره‌تایه‌كی ده‌زانن بۆفه‌سادی ئه‌خلاقی‌و لادان له ڕێڕه‌وی ئاینی. ئه‌مه‌ش چه‌نده ترسه له خۆشه‌ویستی گومانیش ده‌خاته‌سه‌ر ئایین به‌وه‌ی كه ناتوانێت خۆشه‌ویستیمان پێ ببه‌خشێت.
پیاوانی ئایینی هه‌میشه ترسیان له جۆریك له كرانه‌وه‌ی گه‌نجان هه‌یه. ئه‌وان ترسیان هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تیه گه‌نجان به جۆرێكیتر موماره‌سه‌ی ژیان بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش واده‌كات پیاوانی ئایینی گرنگی به ڕِۆژی ڤالانتاین نه‌ده‌ن‌و به‌ڵكو هێرشیش بكه‌نه‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گوڵی سوریان به‌ده‌سته‌وه‌یه. ئه‌مه‌ش هێنده‌یتر له كرانه‌وه‌ی پیاوانی ئاینی له كۆمه‌ڵگه‌دا به‌گومانمان ده‌كات.
بۆئه‌وه‌ی ژیان به جۆرێكیتر ببینین ده‌بێت لێگه‌ڕێین نه‌وه‌كانمان چۆن ده‌یانه‌وێت ئاوا موماره‌سه‌ی ژان بكه‌ن. كوشتنی هه‌ر هه‌وڵێك بۆعه‌شق‌و خۆشه‌ویستی به‌جۆرێك له جۆره‌كان كوشتنی هه‌موو هه‌وڵێكه بۆجوانكردنی ژیان.
arazu2006@yahoo.co.uk
بۆچوونه‌کان
ناسيار
وابزانم ووشه‌ی عه‌شق زۆر كه‌وره‌یه به‌لام له كۆمه‌لكای ئیمه‌دا سته‌می لیكراوه وه‌كو زۆر له جه‌مكه‌كانی تر بۆیه به‌ر له‌وه‌ی به‌ركری له‌شتیك بكه‌ین ده‌بیت سه‌رتا بیناسینین ئیمه خه‌ركی شه‌ریكین كه دیارنیه كی دۆسته وكی نه‌یار
کۆمێنتی خۆت بنێره:
ناو :
ئیمه‌یڵ :
بیروڕا :
نوسینه‌کانی تری نوسه‌ر
سه‌باره‌ت به نوسینی سه‌ر دیواری قوتابخانه‌كان
ڤالانتاین‌و دوژمنه‌كانی
لاچن کاک بهرههمو کاک ئاشتی گاز به‌رێده‌که‌ن
سه‌ردار پشده‌ری
کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات گهورهترینو سه‌ختترین کێشه‌ی وڵاتان
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی؛ له‌بری به‌رزكرنه‌وه‌ی نرخ هه‌نگاوی پێویست‌تر هه‌بوو
وه‌زیری پێشمه‌رگه: زێره‌ڤانی پارتی، سه‌ربه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نییه
سازدانی: هیوا به‌رزنجی‌و بهختیارحوسێن
برایه‌كی سه‌رده‌شت: تائێستا لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه هیچ شتێكی نه‌كردووه‌و هیچیش ناكات
چاوی خه‌ڵك
كوردستان سێوكانی: "ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕی به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان نییه"
رۆژنامه‌نوس: هاورێ كه‌ریمی
له‌باره‌ی ئێمه‌وه
|
ئه‌رشیف
|
په‌یوه‌ندی و ناردنی بابه‌ت
© 2008 All rights reserved Cawyxelik.com