وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستان له 12ملیار دۆلار تێپه‌ڕیوه
Monday, February 22, 2010
چاوی خه‌ڵك
|
قه‌باره‌ی فۆنت بگۆڕه
 |
به‌پێی لێدوانی ده‌سته‌ی بالای وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی زیاترله‌سێ ساَل وه‌به‌رهێنانی بواره‌كانی دیكه جگه له‌بواری نه‌وت زیاتر له 12 ملیار دۆلار بوه.
له‌كاتێكدا له‌به‌شه‌كانی دیكه‌ی عیراق ململانێ له‌پێناو سه‌قامگیریدا ده‌كرێت، كه‌چی هه‌ریمی كوردستان لێشاوێكی پێشكه‌وتن‌و بوژانه‌وه‌ی ئابوری به‌خۆیه‌وه دیوه. كامه‌ران موفتی ـ به‌رێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی گشتی، ده‌یوت: "ئێمه ده‌مانه‌وێت زانیاریبده‌ینه كۆمپانیاكان به‌وه‌ی كه‌ئێمه بارودخێكمان هه‌یه كه‌ته‌واو جیاوازه له‌به‌شه‌كانی دیكه‌ی عیراق."
سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌تایی بۆ بواری وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستان،مه‌سه‌له‌ی نیشته‌جێكردنی لۆكاڵییه، كه‌بری 4.7 ملیار دۆلار به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه دیوه. هه‌روه‌ها كه‌رتی بانكیش دوای ئه‌و دێت كه 2.29ملیار دۆلار به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه دیوه.
له‌وه‌به‌رهێنانی بیانی له‌هه‌ریمی كوردستان، كوه‌یت‌و لوبنان زۆرترین به‌شدارییان هه‌یه، كه‌به‌ته‌قریبه‌ن بره‌كه‌ی 3.1 ملیار دۆلاره، كه‌ده‌كاته چاه‌ركێكی ته‌واوی وه‌به‌رهێنان له‌و ماوه‌یه‌دا. ئه‌مه له‌كاتێكدا ته‌واوی وه‌به‌رهێنا له‌ناو عیراقدا 8.59 ملیار دۆلاره.
به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له‌پیشه‌وه‌ی ئه‌م وه‌به‌رهێنانه نین، كامه‌ران ده‌یوت: "ده‌مانه‌وێت ئه‌و زانیارییه به وه‌به‌رهێنه‌ران بده‌ین كه‌وا ئێمه پێویستمان به‌وانه." هه‌روه‌ها ده‌یوت: "هیچ جیاوازییه‌ك نیه له‌وه‌ی كه وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی بیت یان ناوخۆیی."
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا، له70%ی وه‌به‌رهێنانی بیانی له‌توركیای هاوسێی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاتوه.
هه‌رێمی كوردستان كه ئارامترین‌و جێگریرترین به‌شه له‌عیراقدا، مۆڵه‌تی ژماره 241 وه‌به‌رهێنانی ده‌ركرد له‌ساڵی 2006، له‌گه‌ڵئه‌وه‌دا هه‌ولێر زۆرترین وه‌به‌رهێنانی به‌خۆوه دی. تائێستا بایی 6 ملیار دۆلار مامه‌ڵه‌ی بازرگانی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئیماراتدا.
هه‌رێمی كوردستان ئابورییه‌كی گه‌شه‌كردوی هه‌یه كه‌له‌سه‌ر سیاسه‌تێكی ئابوری به‌رز‌و به‌رێوه‌بردنێكی شه‌فاف دامه‌زراوه. هه‌لی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌موو بواره‌كاندا ره‌خساوه، له‌ناویاندا بواری گاز‌و نه‌وت‌و كاره‌با‌و وزه‌و كشتوكاڵ‌و خزمه‌تگوزاری پیشه‌سازی. ته‌نانه‌ت حكومه‌ت پابه‌نده به‌وه‌ی كه كه‌مترین رێگری دروسكات بۆهاتنه ناوه‌وه‌ی بازرگانی نوێ .
سه‌رچاوه:مالپه‌ڕی PR-USA
|
|
|
|
|