رامیی نووری ــ هه‌ولێر: هه‌ریه‌كه له لیسته‌كانی گۆڕان‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، یاداشتێكی هاوبه‌شیان پێشكه‌شی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد له هه‌ولێر‌و ترسی خۆیان ده‌ربڕیوه له "ده‌ستتێوه‌ردانی ئاشكرا" بۆ دامه‌زراندن‌و دابه‌شكردنی كارمه‌ندانی سه‌په‌رشتیار به‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له بنكه‌و وێستگه‌كانی ده‌نگداندا.
زانا رۆستایی ــ به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له لێدوانێكدا بۆ "الحیاه" وتی: "زانیاریی راست‌و درووستمان پێگه‌یشتووه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه حزبی باڵاده‌ست له هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر‌و دهۆك «ئاماژه‌یه بۆ پارتی دیموكراتیی كوردستان»به‌شێوه‌كی زۆر ئاشكرا ده‌ستیوه‌رداوه‌ته‌وه دامه‌زراندن‌و دابه‌شكردنی كارمه‌ندانی سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژاردن به‌سه‌ر بنكه‌و وێستگه‌كانی هه‌ڵبژاردندا‌و ئه‌وه‌ش به ئاسانترین رێخۆشكردن داده‌نرێت بۆ روودانی پرۆسه‌ی ساخته‌كاریی به‌رفراوان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا".
هه‌روه‌ها وتیشی: "ئه‌و پارێزه‌ر‌و كارمه‌نده یاساییانه‌ی كه شاره‌زاییه‌كی زۆریان هه‌یه‌و بڕیاره سه‌رپه‌رشتی سندوقه‌كانی ده‌نگدان‌و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بكه‌ن دوورده‌خرێنه‌وه‌و له‌جێگه‌یان كارمه‌ندی سه‌ر به یه‌كێك له پارته ده‌ستڕۆیشتووه‌كان داده‌نرێت‌و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ش له‌وباره‌یه‌وه له باره‌گا حزبییه‌كاندا ئه‌نجامدراوه".
رۆستایی درێژه‌یپێدا: "كارمه‌نده شاره‌زاكان دوورده‌خرێنه‌وه، یاخود پیشه‌ی لاوه‌كیی‌و بێبایه‌خیان پێده‌درێت، هه‌ربۆیه یاداشتێكی هاوبه‌شمان نووسیی‌و ئاراسته‌ی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانمان كرد‌و داوامانكرد كه لێپێچینه‌وه‌ی خێرا‌و فیعلی بكرێت بۆ وه‌ستاندنی ئه‌م ده‌ستتێوه‌ردانانه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی لۆكاڵی كوردیی هه‌واڵێكیان بڵاوكرده‌وه له‌باره‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كی ژێربه‌ژێر له‌نێوان لیستی گۆڕان‌و به‌ره‌ی توركمانی له قه‌زای داقوق، ره‌خنه‌شیان له لیستی گۆڕان گرت كه هاوپه‌یمانێتیی له‌گه‌ڵ هێزێكی سیاسیی ده‌به‌ستێت كه دژایه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌كات بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
هه‌مان ئه‌و سه‌رچاوانه ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه هه‌ردوو لایه‌نه‌كه «گۆڕان‌و به‌ره‌ی توركمانی» كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان له كه‌ركوك ئه‌نجامداوه‌و له‌میانه‌یدا رێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاڵا و پۆسته‌ره‌كانیان پێكه‌وه له شوێنه گشتییه‌كاندا هه‌ڵبواسن، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌یان گرێدانی هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌كی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌و سه‌ره‌نجامیش هیچ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ده‌رنه‌كردووه، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی هاوبه‌ش رێكه‌وتوون.
چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی كورد بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌و كۆبوونه‌وانه به ئاماده‌بوونی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی عه‌ره‌بیی ئه‌نجامدراوه كه دژایه‌تی كێشه‌ی كوردیی ده‌كه‌ن، ره‌خنه‌شیان له لایه‌نێكی كوردیی گرت كه هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نێك ده‌به‌ستێت كه "دژایه‌تی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور ده‌كات‌و دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوكه بۆ سه‌ر ئیداره‌ی كوردی".
شایه‌نی باسه كێبه‌ركێی نیوان لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستانی پێكهاتوو له هه‌ردوو حزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان‌و 10 هێزی سیاسیی كوردی دیكه كه بوونیان هه‌یه له گۆڕپانی سیاسیی كوردییدا، له‌گه‌ڵ لیستی گۆڕان به‌شێوه‌یه‌كی پله‌به‌ندی به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌ڕوات‌و به‌تایبه‌تیی له سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی مه‌یدانی نیگه‌رانكه‌رانه ده‌ڕوات به‌ڕێوه، هه‌ربۆیه سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردی بانگه‌شه‌ی هێوركردنه‌وه‌و پاراستنی ئاساییش له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات‌و داواده‌كات هێمنیی‌و سه‌لامه‌تی هاوڵاتییانی هه‌رێم له‌به‌رچاوبگیرێت.
سه‌رچاوه: سایتی دارالحیاه