له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق‌و ئاماده‌سازی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق بۆ به‌شداریه‌كی گه‌رموگوڕ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌و بیانوه‌ی كه‌ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هاوسه‌نگییه‌ك بۆ‌و اقعی عێراق ده‌گێڕێته‌وه‌و دروستكردنی حكومه‌تی داهاتوو ڕۆڵ‌و مه‌جالی زیاتر ده‌درێته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌م ڕۆڵبینینه مانای ئه‌وه‌یه سیستمی دیموكراسی ته‌وافوقی كه‌له‌عێراقدا پیاده‌ده‌كرێت به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك كاڵ ده‌بێته‌وه، ئایا كاڵبونه‌وه‌ی دیموكراسی ته‌وافوقی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر دۆزی كورد‌و واقیعه سیاسیه‌كه‌ی چی ده‌بێت؟ په‌یوه‌ندی هه‌رێم‌و ناوه‌ند له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ڕێك ده‌خرێته‌وه؟ كه‌ڵك‌و زیانی دوور بوون له دیموكراسی ته‌وافوقی له‌عێراقێكی یه‌كگرتووی فیدراڵ‌دا له‌چیدایه؟و ه‌چه‌نده‌ها پرسیاری تر كه‌گرنگه به‌هه‌ندیان بگرین‌و بینشێكی ڕوونمان هه‌بێت بۆ ئاینده‌ی دوای هه‌ڵبژاردن‌و پێكه‌وه ژیانی ئیختیاری له‌نێوان پێكهاته‌كانی عێراقدا، بۆیه به پێویستم زانی خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م جۆره سیستمه بكه‌م‌و شكاندنه‌وه‌ی‌و اقیعی بۆ بكه‌م بۆسه‌ر‌و اقعی كوردستان‌و عێراق.
ده‌روازه
پێش ناساندنی تێگه‌ی دیموكراسی ته‌وافوقی گرنگه ئاماژه‌یه‌ك بده‌ین به‌و كۆمه‌ڵگایه‌یی كه‌له‌م شێوازه سیستمه‌ی تیادا پیاده ده‌كرێت، چونكه ئه‌م شێوازه بۆ هه‌موو شوێنێك ده‌ست نادات، به‌واتای ده‌بێت ئه‌و كۆمه‌ڵگایه چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی هه‌بێت تاوه‌كوو هاوڵاتیانی په‌نا ببه‌ن بۆ ته‌وافوق له‌ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كان‌و دابه‌شكردنی عه‌داله‌تی ڕێژه‌یی له ده‌سه‌ڵات‌و ساماندا، له‌ڕاستیشدا گرفتی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كان له‌سه‌ره‌تایی گردبونه‌وه‌یانه‌وه تا ئه‌م ساته له‌م دوالیزمه‌دا خۆی نما كردووه، دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات‌و سامان به‌دادپه‌روه‌رانه، ئه‌وه‌ی گرنگه ئاماژه‌ی پێ بده‌ین ئه‌وه‌یه كه دیموكراسی ته‌وافوقی له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی فره‌یی به‌ش به‌ش بوو به‌هۆی جیاوازی ئایین‌و ئاینزا‌و ئایدۆلوجیا‌و زمان‌و كلتور‌و نه‌ته‌وه‌و ڕه‌گه‌زه‌وه، له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی دابه‌شبووی له‌م چه‌شنه‌دا پارته سیاسیه‌كان‌و گروپه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی‌و میدیا‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی چالاك ده‌بن، به‌ڵام چالاكیه‌كان زیاتر به‌نده به‌و دابه‌شبوونه‌ی كه‌له‌پێشه‌وه ئاماژه‌مان پێدا.
عێراق‌و ه‌ك نمونه‌ی نزیك بهێنینه پێش چاوی خۆمان پارته سیاسیه‌كان مه‌حكومن به ئایدیای ئاینی‌و ئاینزایی‌و نه‌ته‌وه‌وه، دواتر میدیاكانی ئه‌م پارتانه‌و ه‌سه‌ربه‌خۆكانیش گوزارش له‌م‌و اقیعه ده‌ده‌ن،و ده‌یانه‌وێت جیهانبینیه‌ك بكه‌ن بۆ‌و اقیع به‌گوێره‌ی ئه‌و داتا‌و زانیاریانه‌ی كه‌له‌به‌رده‌ستیاندا هه‌یه، بێگومان زانیاریه‌كانیش فاكته‌ری جیاكه‌ره‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌بێت، به‌و‌و اتایه‌یی ئه‌وه‌نده جه‌خت له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی كورت ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌نده دور بین نابێت‌و قسه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌كان ناكات.
پێناسه‌ی دیموكراسی ته‌وافوقی
شێوازێكی پێشنیازكراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌شداری سیاسی له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه فره‌یی تێدایه، كه‌ئه‌مه‌ش جیاوازه له‌گه‌ڵ دیموكراسی ته‌نافوسیدا له‌ڕووی ململانێ له‌به‌رنامه‌و ئیستراتیجیه‌تدا،و ه‌پشت نابه‌ستێت به‌زۆرینه‌ی فه‌رمانڕه‌وا‌و كه‌مینه‌ی ئۆپۆزسیۆن.
له‌م پێناسه‌وه ده‌توانین عێراقی دوای پرۆسه‌ی ڕزگار بوون بخوێنینه‌وه، كه‌ئه‌ویش ده‌رهاویشته‌ی هاوپه‌یمانی سیاسی پارته گه‌وره‌كانی پێكهاته‌كانی عێراق بوو كه پێش ڕووخان چه‌نده‌ها كۆنگره‌یان به‌ست،و ه‌دواتر حكومه‌ته‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوقی سیاسی‌و ه‌رگیراو له‌و سیستمه‌ی كه بڕوایان پێیه‌تی بۆ ئه‌و كاته‌و ئێستای عێراق دامه‌زرا (كورد‌و عه‌ره‌بی سوننه‌و شیعه) به‌مه‌ش قۆناغێكی نوێ له‌مێژووی عێراقدا هاته‌كایه‌وه كه‌هه‌لومه‌رجی ئه‌و كاته پێویستی ده‌كرد، له‌پێناو پاراستنی یه‌كگرتووی خاكی عێراقی‌و به‌یه‌كه‌وه ژیانێكی ئاره‌زوومه‌ندانه له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراقدا.
سیستمی ته‌وافووق ده‌ستووری پێ نوسراوه،و ه سه‌رۆك‌و ه‌زیرانی پێ لابرا، حه‌صانه‌ی ده‌به‌خشیه كه‌سانی توندڕه‌و له‌بیروبۆچوون‌و هه‌ڵس‌و كه‌وت‌و مامه‌ڵه‌دا،و ێڕای به‌قوربانی كردنی دادپه‌روه‌ری كه‌ئه‌ویش له‌ژێر چه‌تری ته‌وافوقدا له‌نێوان پارته سیاسیه‌كانی عێراق، كه‌واته له‌م گۆشه‌نیگاوه پرۆسه‌ی دیموكراسی ڕاسته‌قینه له‌عێراقدا كه‌وته به‌رده‌م شاڵاوی ناشیرین كردن‌و شێواندن له‌لایه‌ن پارته‌كانه‌وه به‌ناوی ته‌وافوق،و ه ئێستا له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا زۆرێك له‌نوێنه‌ران به‌ڕاشكاوی ئاماژه ده‌كه‌ن بۆ خراپی ئه‌م سیستمه‌و ه پێویستی بوونی گۆڕینی.
گرنگه ئاماژه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر كورتیش بێت بده‌ین له‌مێژووی ئه‌م تێگه (مفهوم)ه له‌ناو په‌ڕاوی زانسته سیاسیه‌كاندا.
سه‌رهه‌ڵدانی دیموكراسی ته‌وافوقی
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو پێناسه هه‌مه‌ڕه‌نگه‌ی دیموكراسی له‌لایه‌ن سیستمه سیاسیه‌كانه‌وه جۆرێك له‌ناڕوونی‌و تێكه‌ڵاوبوون به‌دیكتاتۆری دروست بوو،و ه‌له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا دیموكراسی له‌سه‌رجه‌م كیشوه‌ره‌كاندا بڵاوه‌ی كرد‌و بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری دروست بوو، به‌ڵام ته‌جانووس له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كاندا دروست نه‌بوو، بۆیه سیاسه‌تمه‌داره‌كان په‌نایان برده به‌ر به‌كارهێنانی سیستمی فیدرالی‌و حوكمی زاتی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌وافوقی.
جێگای ئاماژه پێدانه ئه‌م جۆره سیستمه له‌زۆرێك له‌وڵاته‌كانی دونیادا به‌تایبه‌تمه‌ندی ژینگه‌ی تایبه‌تی شوێنه‌كه جێبه‌جێكراوه‌و ده‌كرێت، بۆیه ئاسایی له‌ڕووی كرده‌ییه‌وه دیموكراسی ته‌وافوقی له نێوان‌و ڵاتانی ئه‌وروپا‌و كوردستان جیاوازیان هه‌بێت، به‌ڵام له‌بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كاندا هاوچوونن، ئه‌و بنه‌مایانه ده‌بنه ڕه‌گه‌ز‌و تایبه‌تمه‌ندی دیموكراسی ته‌وافوقی.
ڕه‌گه‌ز‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی دیموكراسی ته‌وافوقی
زانایانی بواری سیاسی ڕه‌گه‌ز‌و بنه‌ماكانی دیموكراسی ته‌وافوقی له چوار خاڵدا كورت ده‌كه‌نه‌وه، به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه
1. حكومه‌تێكی بنكه فراوان كه حیزبه بچووك‌و گه‌وره‌كان له‌خۆ بگرێت.
2. مافی به‌كارهێنانی ڤیتۆ بۆ زۆرینه‌و كه‌مینه له‌پێناو پارێزگاری كردن له‌مافی كه‌مینه‌كان.
3. ڕێژه بوون له‌دامه‌زراندن‌و به‌دابه‌شكردنی داهات‌و ماڵی گشتی.
4. به‌ڕێوه‌بردنی زاتی‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌كاره‌كانی خۆیدا..
ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی عێراق بكه‌ین‌و به‌شوێن ئه‌م ڕه‌گه‌زانه‌دا بگه‌ڕێین ئه‌وا حكومه‌تی دوای ڕژێمی به‌عس حكومه‌تی بنه‌كه فراوان بوو له‌سه‌رجه‌م حیزب‌و پێكهاته‌كانی عێراق دروست بوو،و ه‌دوای دانانی ده‌ستوور به‌هه‌مان شێوه له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانه‌وه مافی به‌كارهێنانی ڤیتۆ دانرا له‌ناو ده‌ستوردا له‌پێناو پارێزگاری كردن له‌مافی كه‌مینه،و ه‌هه‌وڵدرا به‌ئه‌ندازه‌یه‌كی باش ڕێژه‌ی دامه‌زراندن‌و دابه‌شكردنی داهات به‌سه‌ر پێكهاته‌كاندا دابه‌ش بكرێت، له‌گه‌ڵ بوونی تێبینی زۆر‌و جه‌وهه‌ری سه‌باره‌ت به ئه‌م ئه‌ركه كه‌نه‌توانرا هه‌نگاوه یه‌كه‌مینه‌كانیش بنێردرێت، هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان كه‌سه‌ربه‌خۆیی هه‌بوو له‌كاره‌كانیدا، ئه‌مانه هه‌مووی ڕه‌نگی بنه‌ماكانی دیموكراسی ته‌وافوقی بوو له‌عێراقدا‌و كوردیش كه‌ڵكی باشی لێ بینی به‌شێوه‌یه‌ك سه‌رۆك كۆمار به‌خشرا به‌كورد
خراپییه‌كانی دیموكراسیی ته‌وافوقی
كاتێك به‌راوردی ئه‌م سیستمه ده‌كرێت به‌سیستمه‌كانی تری دیموكراسی‌و ه‌ك نوێنه‌رایه‌تی‌و ژماره‌یی چه‌ند ڕویه‌كی خراپی دیموكراسی ته‌وافوقی ده‌رده‌كه‌وێت، له‌لای خواره‌وه ئاماژه ده‌ده‌ین به‌هه‌ندێكیان.
1. دیموكراسیه‌كی كامڵ‌و ڕێك نییه، به‌واتای زۆرینه‌ش ئه‌گه‌ر له‌پێكهاته‌یه‌كی كۆمه‌ڵگا بوو بۆی نییه به‌ته‌نها حكومه‌ت دروست بكات‌و گۆڕانكاری ئه‌نجام بدات، به‌ڵكو پێویسته له‌گه‌ڵ پارته‌كانی تری نێو په‌رله‌ماندا حكومه‌ت به‌ته‌وافووق دروت بكه‌ن.
2. نمونه‌ی ته‌وافوق له‌كۆمه‌ڵگای تائیفی‌و خێڵه‌كی ده‌چێت، به‌و ئیعتباره‌ی پێویسته له‌سه‌ری ڕاوبۆچوونی پێكهاته جیاوازه‌كان به‌گشتی به‌هه‌ند بگرێت‌و كاری بۆ بكات كه‌م بن یان زۆر، به‌ڵكو ئه‌م سیستمه زۆر جار ده‌بێته هۆی گۆڕینی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بۆ كۆمه‌ڵگای تائیفی‌و ه‌ك له‌عێراقدا ڕویدا بووه هۆی لێكترازانی شیرازه‌ی پێكهاته‌ی كۆكه‌ڵگای عێراقی‌و دروست بوونی گۆماوی خوێن.
3. كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ئازادیه‌كانی تاك له‌كۆمه‌ڵگادا جێ ده‌هێڵێت، به‌و پێیه‌ی ئازادیه‌كان په‌یوه‌ستن به‌و یستی گروپ‌و كۆمه‌ڵێكه‌وه‌و دواتریش قه‌یدی پاراستنی په‌یمان‌و ته‌وافووق ده‌بێت له‌به‌رچاو بگیرێت.
4. كار ده‌كات بۆ دابه‌شكردنی كۆمه‌ڵگا بۆ ڕه‌گه‌زی لێك نزیك‌و سه‌ربه‌خۆ، له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئاین یان نه‌ته‌وه یان زمان بێت‌و ه‌ك ئاینزای شیعه‌و سوننه‌و كورد له‌عێراقدا كه‌ئه‌م پێكهاتانه پێكهێنه‌ره‌كانی له‌یه‌كه‌وه نزیكن.
5. سستمێكی نمونه‌یی نییه، به‌ڵام بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی فره‌یی باشترینه. ئه‌مه‌ش ئاساییه به‌خراپی‌و چاكی باس بكرێت به‌و‌و اتایه‌ی بۆ قۆناغێكی كۆمه‌ڵگا نه‌ك هه‌ر باشه به‌ڵكو پێویسته ئه‌گه‌ر نمونه‌ییش نه‌بێت.
6. بێتوانایی له‌سه‌قامگیر كردنی هێمنی سیاسی‌و پارێزگاری كردن لێی. چونكه داد‌و دادوه‌ری ده‌كرێته قوربانی پاراستنی ئه‌و په‌یمانه دیموكراسییه‌ی نێوان پێكهاته‌كان، هه‌موو نادادیه‌ك ده‌بێته هۆی لێكترازانی ئاسایش‌و هێمنی‌و ڵات،و ه‌ك ئه‌وه‌ی له‌عێراقدا ڕوویدا‌و هه‌زاره‌ها كه‌س بوونه قوربانی‌و جڵه‌وی ئاسایشی شاره‌كان زۆر جار له‌ده‌ست ده‌رده‌چوو.
7. ترسی له له‌تبوون‌و جیابوونه‌وه.
پێدانی صه‌لاحیات به‌هه‌رێمه‌كان له سیستمی فیدراڵیدا، كه‌ڕه‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی دیموكراسی ته‌وافوقییه مه‌ترسی دروست بوونی پاڵنه‌ری ناوخۆیی هه‌یه بۆ جیابونه‌وه‌و له‌ت بوونی‌و ڵات، كه‌ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجام سه‌رئه‌كێشێت بۆ شه‌ڕی ناوخۆ،و ه‌له‌پێناو ڕێگرتن له‌و جه‌نگه چه‌ند چاره‌سه‌رێك دانراوه، له‌وانه:
1. لابردنی مۆركی فره‌یی كۆمه‌ڵگا،و ه‌كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی جه‌وهه‌ری له‌ڕێگای گۆكردنه‌وه "استعاب"، كه‌ئه‌ویش له‌ده‌ره‌وه‌ی سیستمی دیموكراسی ته‌وافوقی ئه‌نجام ده‌درێت،و ه‌دوور نییه كه‌ده‌سه‌ڵاتی داهاتوو هه‌نگاوی له‌م چه‌شنه نه‌نێردرێت، چه‌رچه‌نده ئێستاش به‌كیوماڵكردنێكی خێرای‌و اقیع خه‌ریكه ئه‌م تێگه‌یه "مفهوم" ه‌زیاتر به‌رجه‌سته ده‌بێت، به‌ڵام قسه‌ی پارته سیاسیه‌كان زیاتر له‌م خولگه‌و ته‌وه‌ره‌دا ده‌خولێته‌وه، ئه‌ویش ده‌رچوونه له‌سیستمی دیموكراسی ته‌وافووقی.
2. چاره‌سه‌ری ته‌وافوقی كه فره‌یی لا په‌سه‌نده به‌و بیانوه‌ی كه خشتی بناغه‌ی سیستمی ئارامه،و ه‌ك ئه‌م حاڵه‌ته‌ی ئێستای عێراق به‌هه‌ندێك چاكسازی سیاسیه‌وه، ئه‌ویش له‌پێناو پاراستنی یه‌كڕیزی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی خاكی عێراق به‌كوردستان‌و پارێزگاكانی تره‌وه.
سه‌ركه‌وتنی سیستمی ته‌وافوق له‌عێراقدا
له‌كاتێكدا باس له‌سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ین زیاتر مه‌به‌ستمان له‌باشترین هۆكاره بۆ پێكه‌وه هه‌ڵكردن‌و به‌رده‌وام بوون له‌و سنوره جوگرافیایه‌ی كه ئه‌م فره بۆچوون‌و ڕه‌گه‌زانه كۆده‌كاته‌وه هاوته‌ریب بن یان جیاواز، گرنگه پێكه‌وه هه‌ڵبكه‌ن،و ه‌قابلیه‌تی پێكه‌وه ژیان له‌سه‌ر چوار بنه‌مای سه‌ره‌كی داده‌مه‌زرێت.
1. بونیادی زهنی: به‌واتا ده‌بێت سه‌ره‌تا قه‌ناعاتی زهنی مه‌حكه‌م هه‌بێت سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی قبوڵ كردنی جیاوازه‌كان‌و به‌رده‌وام بوونی ژیان به‌هه‌موو ڕه‌نگ‌و ده‌نگه‌كانه‌وه،و ه‌ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌ش له‌بۆشاییه‌وه نایه‌ت، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌زنجیره‌یه‌ك گۆڕانی جه‌وهه‌ریه‌وه هه‌یه له‌ناخ‌و كرۆكی كه‌سه‌كاندا.
بۆ نمونه له‌عێراقدا له‌ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا‌و ه‌به‌هۆی لیستی داخراو‌و چاپۆشی كردن چه‌نده‌ها كه‌سی توندڕه‌و‌و ئیرهابی‌و گه‌نده‌ڵ گه‌شتنه نێو په‌رله‌مان‌و له‌وێوه كاره‌كانی خۆیان ڕاده‌په‌ڕاند، دواتر ته‌وافووق بووه چه‌تر بۆیان‌و پاراستنی له‌دادگایی كردن.
2. سیستمی فیدراڵی: ده‌ستوری عێراق جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه سیستمه ده‌كاته‌وه له‌پێناو به‌رده‌وام بوونی ژیان له‌بازنه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتووی ئاره‌زوومه‌ندانه‌دا.
3. ڕێكخستنی په‌یوه‌ندیه‌كان: به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و ژینگه‌ی ڕوداوه‌كانی تیا ڕووده‌دات،و ه‌خۆ به‌دوورگرتن له‌هه‌موو تاوان‌و قه‌ناعاتی پێش‌و ه‌خت‌و خوێ كردنه سه‌ر برینه‌كان.
4. هاوسه‌نگی له‌هێزی كیانه سیاسیه‌كاندا، به‌ئه‌ندازه‌و قه‌باره‌ی پێكهاته‌كان. ئه‌م خاڵانه به‌له‌به‌رچاوگرتنی درێژه ده‌دات به سیستمی ته‌وافووق‌و پێكه‌وه ژیانی نه‌ته‌وه‌و ئاینزا جیاكانی عێراق‌و دروستكردنی ئینتیما بۆ خاك پێش بۆ ڕه‌گه‌زی پێكهێنه‌ره‌كانی تر. دوای ئه‌م سه‌ربورده به پێویستی ده‌زانم خوێندنه‌وه‌یه‌كی خێرا بكه‌م بۆ ئاینده‌ی ئه‌م سیستمه له‌عێراقدا.
ئاینده‌ی سیستمی سیاسی له‌عێراقدا
بزاوتی سیاسی له‌عێراقدا هه‌نگاوی خێرا ده‌نێت له‌به‌دیموكراسی كردنی پرۆسه‌كان، ئه‌گه‌ر خه‌له‌ل هه‌بێت له‌پراكتیزه‌كردندایه،و ێڕای بوونی خه‌له‌ل له‌و كه‌سانه‌ی ده‌بنه بڕیارده‌ری‌و سه‌رمه‌شقی ئه‌م پرۆسه‌یه.
ئێستا له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا له‌لایه‌ن سیاسیه‌كانه‌وه قسه‌ی زۆر ده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌گۆڕینی سیستمی ته‌وافووقی بۆ سیستمی نوێنه‌ران یان ژماره‌یی، به‌ڵام ئه‌م كاره به‌و ئاسانیه‌ش نییه كه گوزارشی لێ ده‌درێت، چونكه پێویستی به‌گۆڕینی ده‌ستوره‌و ده‌ستوریش مه‌رجی قورس دانراوه له‌به‌رده‌م هه‌ر هه‌مواركردنێكدا،و ێڕای ئه‌وه‌ی كه‌عه‌قڵیه‌تی خه‌ڵكی عێراقی هێشتا له‌گه‌ڵ ئه‌م پرۆسه‌و پرۆسه‌ی خوازیار ئاشنا نه‌بووه، له‌به‌رئه‌وه گۆڕینی گرفتی زیاتره له‌سوود له‌م قۆناغه‌دا، به‌واتای مانه‌وه‌ی سیستمی ته‌وافووقی له‌م هه‌ل‌و مه‌رجه‌دا زۆرباشتره بۆ عێراق له سیستمی دیموكراسی نوێنه‌رایه‌تی.
كۆتایی ئه‌م په‌ره‌گرافه به‌وه ده‌هێنم هه‌ر گۆڕانێك له‌سیستمی دیموكراسی ته‌وافوقی دا به‌م عه‌قڵه‌ی ئێستاوه زیانی زیاتره له‌سوود،و ێڕای ئه‌وه‌ی كه‌كارێكی ئاسان نییه‌و ه‌ك له‌پێشه‌وه ئاماژه‌مان پێدا.
awat73@maktoob.com