سه‌ره‌کی
راپۆرت
چاوپێکه‌وتن
شیکاری رۆژنامه‌وانی
وتار
راپۆرت و شیکاری بیانی
له میدیاکانه‌وه
هیتر
حكومه‌تی هه‌رێم له رێژه‌و هێڵی هه‌ژاری كوردستان بێده‌نگه
موزه‌فه‌ر هه‌مزه ره‌زا
به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا؛ چاره‌نوسی به‌رمیله بارووتهكه به‌ره‌و كوێ؟
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی
فاكته‌ره كوردییه‌كانی جێبه‌جێنه‌بوونی ماده‌ی سه‌دوچل
یاسین عومه‌ر ئیبراهیم
به‌نزینی فرۆكه‌ش ده‌ربهێنین داهاتی نه‌وتمان یه‌كسانده‌بێت به سفر
هادی ئه‌مین
ئایا پاشه‌كشه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق، رۆژهه‌لاتێكی ناوه‌ڕاستی نوێ دێنێته كایه‌وه؟
ئاسۆ ئه‌مین
ده‌رفه‌تی کار
دۆکیۆمێنت
زانیاری رۆژنامه‌وانی
ه‌وه(PDA) له
هۆشیاری تاك، كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی
Saturday, March 06, 2010
عه‌بدولعه‌زیز هاشم
قه‌باره‌ی فۆنت بگۆڕه
هۆشیاری تاك و ا پێناسه‌ده‌كرێت كه: تاك ئاگاداری گشت ئه‌وده‌روبه‌ره سیاسی‌و كۆمه‌ڵێ‌یه‌تی‌و ڕۆشنبیروی‌و ئابووری‌و كلتوریه بێت كه له‌ناو كۆمه‌ڵگای ئه‌ودا ده‌گوزه‌رێت‌و بوونیان هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت تاك ئاگاداری ئه‌و مافانه بێت كه‌وا هه‌یه‌تی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركانه كه‌وا ئه‌نجامی ده‌دات.
هۆشیاری كارێكی ناوه‌كی مرۆڤه به‌ر له‌وه‌ی كردارێكی ڕۆژانه‌ی بێت، واته ئه‌گه‌ر تاك له‌ناخی خۆیدا هۆشیارنه‌بێت ناتوانێت ئه‌م ئه‌ركه به‌ته‌واوی ئه‌نجامبدات كه پێی ڕاسپێرراوه له‌هه‌مانكاتدا بۆی نیه داوای ئه‌م مافه بكات كه بۆی دانراوه، چونكه ناهۆشیاربوون حاله‌تێكه به‌سه‌ر مرۆڤدا دێت كه یان ئه‌وه‌تا به‌هۆی كه‌م‌وكورتیه‌كی جه‌سته‌ییه‌وه دووچاری ده‌بێت یانیش به‌هۆی نه‌فامی‌و كالفامیه‌وه‌و به‌ره‌وڕووی ده‌بێـته‌وه یانیش حاله‌تێكی هزریه كه‌واله تاك ده‌كات پێگه‌ی خۆی لێ ونببێت‌و نه‌زانێت له‌كوێی ئه‌م ژیانه‌دایه، دواتر نازانێت به‌ره‌و چ ئاقارێك هه‌نگاوده‌نێت‌و چ سه‌رنجامێك چاوه‌ڕوانی ده‌كات.
ئه‌م حاله‌ته‌ی ناهۆشیاری كاتێك به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا دێت ئاكامه‌كانی زۆر مه‌ترسیدارتر ده‌بن، چونكه ناهۆشیاری كۆمه‌ڵگا له‌ئه‌نجامی ناهۆشیاری تاكه‌كاندایه كاتێك ئه‌م مۆركه زاڵده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا بێگوومان دۆست‌و دوژمنی خۆی ناناسێت‌و به‌ره‌و هه‌لدێر هه‌نگاوده‌نێت.
ئاستی هۆشیاری كۆمه‌ڵ‌و تاك ناكرێت به‌و پێوه‌رانه بكێشرێت كه‌وا كاتیی‌و نازانستین، به‌ڵكو ئه‌بێت هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك بۆ زانین ئاستی هۆشیاری خۆی چه‌ند پێوه‌رێ دابنێت، هه‌روه‌كو هه‌ر حیزبێك بۆ ئه‌ندامه‌كانی خۆی پرۆگرامێك داده‌نێت ده‌یه‌وێت تاكه‌كانی له‌قالببدات به‌یه‌ك ته‌رز‌و شێوه دایانبرێژێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا جیهانگه‌رایی ئه‌سته‌مه ته‌نها له‌ژێر سایه‌ی دیكتاتۆرترین ڕژێمدا ئه‌وه نایه‌ته‌دی مه‌گه‌ر ئیتر ئه‌م خه‌ڵكه بۆ خۆی كاڵفام‌و نه‌زان بن ئه‌گینا به‌درێژایی مێژوو هۆشیاری بۆ تاكه‌كان دروست ده‌بێت، به‌ڵام له‌هه‌ندێ بارودۆخدا ئه‌م هۆشیاریه كپده‌كرێت ئه‌میش به‌هۆی:
1- بوونی كۆمه‌ڵگای داخراو كه رَێگانه‌دات تاكه‌كانی بیریانبجولێت، زۆر هۆكار به‌كارده‌هێنێت بۆ كپكردن‌و گێلكردنیان.
2- بوونی ده‌سه‌لاتێكی قۆرخكه‌ر، كاتێك گشت توانا‌و هێزی ئابووری‌و سیاسی له‌ده‌ستی تاكێكدا كۆبوونه‌وه ڕێگانادات تاكه‌كان بیریان بجولێت‌و له‌ژێر هه‌ژموونی ئه‌و ده‌ربچن، ئه‌گه‌ریش ده‌رچوون‌و ه‌كو له‌هه‌ندێ‌و لات ده‌بینرێت ئه‌وا ده‌سه‌ڵات ئه‌وكات سزایه‌كی توندی ئه‌وانه ده‌دات كه‌وا له‌ژێر فه‌رمانی ئه‌و ده‌رچوون.
3- به‌كارهێنانی گشت هۆكاره فه‌راهه‌م هاتووه‌كان بۆ خزمه‌تی ئه‌م ئایدیایه یان ئه‌م پڕۆژه‌ی ئه‌م هه‌لیگرتووه، وڕێگه‌نه‌دان به‌پڕۆژه‌یتر بۆئه‌وه‌ی سه‌هه‌ڵبدات‌و ئه‌گه‌ریش هه‌ر یه‌كێكیتر ویستی هه‌ژانێك یان ته‌كانێك له‌ناو كۆمه‌ڵگادا دروستبكات‌و تاكه‌كان هۆشیاربكاته‌وه، ئه‌وا لێره‌دا ئه‌و به‌هه‌موو ناو ناتۆڕه‌یه‌كی نه‌شیاو تۆمه‌تبارده‌كرێت ئه‌مه له‌سه‌رده‌می كۆندا هه‌بووه‌و له‌ئه‌مڕۆی سه‌رده‌می گلۆبلیشدا زۆر به‌زه‌قی له‌ولاته دواكه‌تووه‌كاندا ده‌بینرێت.
چه‌مكی هۆشیاری چی ده‌گه‌یه‌نێت:
له‌كۆنه‌وه فه‌یله‌سوفه‌كان ئه‌م چه‌مكه‌یان تاووتوێكردووه له‌به‌ر گرنگی‌و پڕبایه‌خیه‌كه‌ی، هه‌ریه‌كه‌و پێناسه‌و ڕاڤه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ كردووه‌و تاوه‌كو ئێستا ئه‌م چه‌مكه هه‌ر فراوانده‌بێت بۆئه‌وه‌ی هه‌موو ژیانی تاك بگرێته‌وه‌و هه‌موو بوونی كۆمه‌ڵگاش داگیربكات.
فه‌یله‌سوفێكی وه‌كو دیكارت هه‌موو بوونی مرۆڤی به‌ستۆته‌وه به‌وه‌ی كه‌هه‌ستبه‌خۆیبكات، ئه‌م هه‌ستبه‌خۆكردنه‌ش به‌وه ده‌بێت كه بیر بكاته‌وه ئینجا ده‌بێته كه‌سێكی هۆشیار‌و خاوه‌ن بیر‌و شایسته‌ی ئه‌وه‌یه بڵێت من هه‌م، چونكه ئه‌و پێیوایه هۆشیاری مرۆڤ به‌رهه‌م هاوكاریكردنی نێوان بیروجه‌سته‌یه، به‌لای ئه‌وه‌وه ئه‌وه‌ی مرۆڤ جیاده‌كاته‌وه له‌بوونه‌وره‌كانیتره‌وه بیركردنه‌وه‌یه‌تی، ئینجا به‌م بیركردنه‌وه‌یه ئه‌بێته كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ.
كه‌واته لای دیكارت هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كان له‌بووندا له‌گه‌ل مرۆڤ هاوبه‌شن ئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌وانی تر جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه‌وا بیرده‌كاته‌وه.
له ئینسكلۆپیدیای جیهانی وایكدیا به‌م شێوه‌یه باسی هۆشیاری كراوه، كه‌وا بریتیه له: توانای ناسینه‌وه لای مرۆڤ، یان هه‌ستكردن‌و ئاگارداربوون، هه‌ندێ ئه‌م ئاگاداربوونه ته‌نها له‌ڕێگای چاودێریكردن‌و ڕوانینه‌وه دێته‌دی بێئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجامبده‌ین. ئه‌م حاله‌تی ئاگاداربوون‌و هه‌ستپێكردنه هاوبه‌شه له‌نێوان مرۆڤ‌و ئاژه‌لاندا.هه‌وه‌ها بۆ شتی تریش به‌كاردێت وه‌كو ئاگاداربوون له‌بواری سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و زانستی له‌كۆمه‌ڵگادا.
ئه‌لێكسانده‌ر كۆجاف ده‌لێت: "مرۆڤ ئاگاداری خۆیه‌تی هه‌ست به‌خۆی ده‌كات، هۆشیاری ده‌رباره‌ی بوونی خۆی هه‌ستكردن به‌بونی مرۆڤانه‌ی خۆی، بۆیه لێره‌دا جیایه له‌ئاژه‌ل كه‌ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای ساده‌و ڕوخساریانه هه‌ڵویسَته ده‌نوێنێت".
لای هیگڵ دوو جۆر هۆشیاری هه‌یه كه‌وانیش هۆشیاری كرده‌یی‌و هۆشیاری هزریی، یان تیۆری‌و پراكتیكی، ئه‌و پێیوایه كه‌وا هۆشیاری هزری وای بۆده‌چێت كه‌وا شته‌كان چۆنن ئاوه‌هابوون، به‌ڵام هۆشیاری كرده‌یی به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌وا هۆشیاریه‌كی كاریگه‌ره‌و هه‌وڵده‌دات شته‌كان له‌لای ئه‌و چۆنن به‌م شێوه‌یه بهێنێته‌بوون.
ده‌توانین بگه‌ین ئه‌م ئه‌نجامه‌ی كه‌وا هۆشیاری حاله‌تێكی ناوخۆیی تاكه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ژیانی ده‌بێت‌و ئه‌و كه‌سه‌ی هۆشیاره كه‌سێكه خۆی دۆزیوه‌ته‌وه‌و په‌یامی خۆی له‌ژیاندا زانیوه‌و ئه‌رك‌و به‌رپرسیاری خۆی هه‌ستپێده‌كات‌و ئه‌وه‌ی له‌سه‌رییه‌تی به‌رامبه‌ر خۆی‌و كۆمه‌ڵگای خۆی ئه‌نجامیده‌دات.
هۆشیاری تاك‌و سیاسه‌ت:
بێگومان مرۆڤی هۆشیار یان ناهۆشیار له‌هه‌موو بوارێكدا ڕۆلی باش یان خراپی خۆیان ده‌بینن‌و باری سیاسیش كه بارێكی گرنگه له‌ژیانی مرۆڤه‌كاندا بۆیه لێره باسی لێوه ده‌كه‌ین ده‌بینین نوسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی ئه‌لێكس هه‌نجسۆن له وتارێكیدا باسی پێنج ئاست ده‌كات بۆهۆشیاری سیاسی تاكه‌كان‌و شێوازی هه‌لوێستیان دیاریده‌كات:
ئاستی یه‌كه‌م، نه‌خوێنده‌واره‌كانه:
ئه‌وانه‌ن كه‌وا هیچ له سیاسه‌ت نازنن‌و ته‌نها ده‌زانن كێ سه‌رۆكی وڵاته‌و نازانن سه‌ربه‌كام حیزبه‌و دیموكرات‌و كۆماریه‌كان له‌یه‌كتر جیاناكه‌نه‌وه بۆیه ئه‌وانه به‌شداری له هه‌لبژاردن ناكه‌ن.
ئاستی دووه‌م، خه‌ڵه‌تاوه‌كان:
ئه‌وانه‌ن به‌دوای هزرێك یان كه‌سێكی كاریزمایه‌ك كه‌وتوون یان بیری دۆگمایان هه‌یه، هه‌میشه ڕه‌خنه‌ده‌گرن‌و لای خراب سه‌یر سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، نه‌ك لای باش سیاسه‌ت وه‌كو شتێك ئه‌گه‌ر بۆئه‌وان سوودی هه‌بێت ئه‌گه‌رنا به‌شداری تیا ناكه‌ن، ئه‌وانه به‌زۆری له‌هه‌لبژاردن به‌شداری ناكه‌ن.
ئاستی سێیه‌م، گشتی خه‌لك:
ئه‌وانه‌ش شتێك ده‌رباره‌ی سیاسه‌ت ده‌زانن‌و هه‌ندێ سیاسه‌تمه‌دار ده‌ناسن‌و پارته‌كان له‌یه‌كترجیاده‌كه‌نه‌وه، له‌وانه‌یه ده‌رباره‌ی كێشه‌یه‌ك یان دوو زانیاریان‌و گرنكی پێداینان هه‌بێت،و گرنگی به‌سه‌قامیگری وڵات ده‌ده‌ن‌و به‌شداری له‌هه‌لبژاردنه گشتیه‌كاندا ده‌كه‌ن.
ئاستی چواره‌م، چالاكوانه‌كان:
ئه‌وانه‌ن شاره‌زایی باشیان له سیاسه‌ت هه‌یه له‌گه‌ل پاره‌ته‌كان كارده‌كات‌و كتێبی سیاسی ده‌خوێنێته‌وه‌و ڕۆژنامه ده‌خوێنێته‌وه‌و له‌وانه‌یه‌و وتاری تیادا بنوسێت ده‌رباره‌ی بارودۆخی سیاسی.حه‌زیان له‌وه‌یه ڕاسته‌خۆ زانیاری ده‌رباره‌ی سیاسه‌ت‌و ه‌رگرن ئه‌وه‌نده‌ی بۆیان بلوێت.توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه لایه‌نگر بۆ ئه‌جێندای خۆیان كۆبكه‌نه‌وه، وپالێوراوی هه‌لبژارده‌نه‌كان ده‌ناسنه‌وه‌وئه‌وانه‌ن كه‌وا له‌هه‌موو هه‌لبژاردنێكدا به‌شداری ده‌كه‌ن.
ئاستێ پێنجه‌م، پسپۆره‌كان:
ئه‌وانه‌ن كه‌وا به‌شی سه‌ره‌كی هۆشیاری پێكده‌هێنن‌و ئه‌وانه‌ن هه‌واڵ دروستده‌كه‌ن له‌جیاتی به‌دواداچونیان، له‌وانه‌یه له‌ناو ده‌زگاكانی حكومه‌ت كاربكات‌و شاره‌زای هه‌موو پارته‌كان‌و كاندیداكان بێت، به‌شداری زۆرێك له‌هه‌لبژاردنه‌كانی كردووه‌و زمانی دیبلۆماسی باش ده‌زانێت‌و ستراتیژیه‌ته‌كان داده‌ڕێژن له‌گه‌ل ده‌زگا‌و ڕێكخراو په‌یمانگاكان، له‌وانه‌یه كتێب بنوسن‌و به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردندا ده‌كه‌ن.
ئه‌م پێنج ئاسته‌ی هۆشیاری سیاسی تاكی بۆی هه‌یه له‌هه‌موو‌و ڵاتێك دووباره‌ببێته‌وه، به‌هه‌مانشێوه هاووڵاتیان دابه‌شبكرێن به‌سه‌رئه‌م ئاسته جیاوازانه‌دا.
بۆیه هۆشیاری تاك ده‌رباره‌ی سیاسه‌ت هاندانیه‌تی بۆ به‌شداربوون تیایدا به‌ڵام كاتێك هۆشیاری نه‌بێت‌و به‌شداریبكات له‌هه‌ڵبژاردن كه گرنگترین پێگه‌یه بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتی به‌شداربێت له‌داڕشتنی ئاینده‌ی سیاسی‌و ڵات، ئینجا به‌تایبه‌تی له‌وڵاته تازه ئاشنابووه‌كان به‌دیموكراسی كه تاكه‌كان تا ئاستی پێویست شاره‌زایی نیه ده‌رباره‌ی سیاسه‌ت، به‌ڵكو ته‌نها ڕووی ده‌ره‌وه‌ی ده‌بینن‌و ئاماده‌نین به‌شداری تیادا بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بچنه بنج‌وبنه‌وانی، چونكه بۆئه‌وه‌ی مرۆڤ به‌ته‌واوی شاره‌زای هه‌ر پرۆسه‌یه‌ك بێت له‌ژیانیدا باشتر‌و ایه به‌خۆی بچێته ناویه‌وه‌و به‌بیروڕای خۆی ئه‌م شته بناسێت .
هۆشیاری‌و مافی هاوڵاتیبوون:
ئه‌گه‌ر هاوڵاتی هۆشیاری ته‌واونه‌بێت ده‌رباره‌ی مافه‌كانی خۆی له‌یاساكاندا‌و نه‌توانێت داوای مافه‌كانی خۆی بكات به‌وشێوه‌ی دروست ئه‌وا زۆر له‌مافه‌كانی ده‌فه‌وتێت‌و ئه‌ویش ئاگاداریان نابێت، چونكه كاتێك هاوڵاتی ته‌نهامافی خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه‌وا له‌رووی داراییه‌وه تێر بێت‌و ئیتر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت‌و گوێپێنه‌دات، یان یاسا لای ئه‌و گرنگیه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بێت‌و ئاماده‌بێت یاسا بشكێنێت‌و گه‌نده‌ڵی ئه‌نجامبدات ته‌نها له‌پێناو خۆیدا ئیترگوێ نه‌دات به‌ئاكامه‌كانی، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌مڕۆ ته‌واو بێت‌و سبه‌ینێ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت پینه‌ی بكات، ئه‌وه ئه‌گه‌ر بگاته ئاستێكی به‌رزی ده‌سه‌ڵاتی‌و ڵات ئیتر هیچ هۆشیاریه‌ك بۆ هاووڵاتیان فه‌راهه‌م نابێت چونكه كاتێك سه‌ر گه‌نده‌ڵده‌بێت‌و ده‌شێوێت ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ش گشتیان دووچاری ئه‌م ده‌رده‌ده‌بن، بۆیه لێره‌دا مافی هاوڵاتی پێشێلده‌كرێت‌و ئه‌ركه‌كان دیارنامێنن‌و كه‌س ئه‌ركی خۆی نازانێت تاوه‌كو پێی هه‌ڵبستێت به‌ڵكو وه‌كو ده‌بینین له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ئه‌وه‌ی كه‌متر ماندووه زیاتر مافی هه‌یه‌و ئه‌وه‌ی زۆر ماندوو دلسۆزه مافی هه‌ندێجار زۆر كه‌مه‌و به‌ئاشكرایی پێشێل ده‌كرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌رپرسێك بڕوات له فه‌رمانگه‌یه‌ك گه‌نده‌ڵی بكات یان یاسا پێ شێلبكات به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م فه‌رمانگه‌یه هیچی بۆناكرێت به‌رامبه‌ری وه ئه‌گه‌ر هه‌وڵبدات شتێك بكات بۆی هه‌یه سزایه‌كی سه‌ختی به‌ركه‌وێت چ به‌لادانی بێت یان سزایه‌كی كه كه‌س نازانێت چی به‌سه‌ر دێت.
كێ هۆشیاری دروستده‌كات:
هۆشیاری كردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاته، له‌ڕێگای دام ده‌زگا كانه‌وه پێی هه‌لبسێت‌و له‌پرۆگرامی په‌روه‌رده‌یی دا به‌ڕوننی باسی بكرێت له‌گشت ئه‌لقه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا مافی هه‌موو كه‌سێك ئاشكرابكرێت‌و، له‌ڕاگه‌یاندمی خۆیه‌وه خه‌لك ئاشنابكات به‌سیاسه‌ت‌و كلتوروزانستی پێویست له‌گشت بواره‌كانی ژیان بۆئه‌وه‌ی بتوانێت هاوشانی كۆمه‌ڵگا پێشكه‌تووه‌كان هه‌نگاوبنێت.
دواتر ئه‌ركی سه‌ركی ڕیكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه كه هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی پیشه‌ی‌و بواری تایبه‌تی حۆی هه‌لسێت به‌رگریكردن له‌ئه‌ندامانی خۆی نه‌ك ده‌سته‌مۆكردنیان بۆ ده‌سه‌ڵات به‌ڵكو شاره‌زاكردنیان له‌شێوازی ده‌سه‌ڵات ڕاست‌و دروست‌و ته‌واو له‌داگه‌ری نادادگه‌ری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و، هاندانیان بۆئه‌وه‌ی مافه‌كانی خۆیان بناسن‌و په‌ی پێ ببه‌ن‌و له‌هه‌مان كاتدا پشتیوانیان بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ی كه مافیان پێ شێل ده‌كات.
میدیا ڕۆلێكی سه‌ره‌كی هه‌یه به‌تایبه‌تی میدیای ئازاد كه ئه‌مڕۆ تاڕادده‌یه‌كی زۆر كارێگه‌ری له‌سه‌ر دانیشتوان هه‌یه، ئه‌وه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان هاتۆته له‌هۆشیاری سیاسی تاڕادده‌یه‌كی زۆر میدیای ئازاد ڕۆلی هه‌بووه‌و له‌مه‌ودوا ئه‌ركی ئه‌وان زیاتر ده‌بێت.
هێزه‌سیاسیه ئۆپۆزۆسیۆنه‌كان ئه‌وانیش تاڕاده‌یه‌كی زۆر، چونكه له‌پرۆسه‌ی سیاسی به‌كرده‌یی به‌شدارن ده‌توانن ببنه‌و ێستگه‌یه‌كی باشی هۆشیاری هاوڵاتیان ده‌رباره‌ی ئه‌م كه‌م كورتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌تی‌و له‌ناوپه‌رله‌مان یه‌كه‌م به‌رگریكه‌ر بن له‌مافیان‌و پرۆژه‌ی باش پێشكه‌شبكه‌ن هه‌رچه‌نده له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا تاوه‌كو ئێستا ئاستی هۆشیاری زۆر ماوه بگاته‌ئه‌و ئاسته‌ی كه پێویسته‌بۆ ئه‌نجام دانی گۆڕاكاری بنه‌ڕوتی له‌سیسته‌می ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێستا هه‌یه خالی ئومێدبه‌خشه.
بۆچوونه‌کان
کۆمێنتی خۆت بنێره:
ناو :
ئیمه‌یڵ :
بیروڕا :
نوسینه‌کانی تری نوسه‌ر
قه‌یرانه‌كانی حیزبی كوردی
دبلۆماسیيه‌تی كوردی له‌عیراقی عه‌ره‌بی، وه‌ك جیوه یان ئاو؟
به‌راوردێك له‌نێوان راگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵات‌و راگه‌یاندنی ئۆپۆزسیۆندا
ئاكامه‌كانی گه‌شتی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق‌و كورد بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه
كورد له‌نێوان شیعه‌و سوننه‌دا
ڕۆڵی په‌روه‌رده له پرۆسه‌ی گۆڕاندا
هۆشیاری تاك، كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی
سایكۆلۆجیه‌تی ده‌نگده‌ری كورد
هه‌ڵوێستی جیاوازی لایه‌نه عێراقییه‌كان‌و ئاكامه‌كانی
ئایا سه‌رمای زستان پرۆسه‌ی دیموكراسی توركیا ده‌به‌ستێت؟
په‌یامی ئێران له داگیركردنی بیری فه‌ككه
دوای داخستنی ده‌ته‌په، پرۆژه‌ی دیموكراسی توركیا به‌ره‌و كوێ؟
ئایا پرسی ته‌ندروستی ئۆجه‌لان تاكتیكه یان ستراتیژ
رۆڵی ده‌سه‌ڵات له گه‌شه‌پێدانی تواناكاندا
قه‌یرانی بێ متمانه‌یی له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كاندا، ئاكامه مه‌ترسیداره‌كانی
هه‌ڵه، دیارده، كلتور
دیموكراتیه‌تی كوردستان‌و ئه‌فغانستان
دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان، نۆستالجیای ڕه‌وت‌و بزاڤه‌كان
سه‌باره‌ت به كه‌مبوونه‌وه‌ی كورسی لایه‌نه‌كانی ناو لیستی خزمه‌تگوزاریی‌و چاكسازیی
گه‌نج‌و سیاسه‌ت‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان
لاچن کاک بهرههمو کاک ئاشتی گاز به‌رێده‌که‌ن
سه‌ردار پشده‌ری
کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات گهورهترینو سه‌ختترین کێشه‌ی وڵاتان
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی؛ له‌بری به‌رزكرنه‌وه‌ی نرخ هه‌نگاوی پێویست‌تر هه‌بوو
وه‌زیری پێشمه‌رگه: زێره‌ڤانی پارتی، سه‌ربه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نییه
سازدانی: هیوا به‌رزنجی‌و بهختیارحوسێن
برایه‌كی سه‌رده‌شت: تائێستا لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه هیچ شتێكی نه‌كردووه‌و هیچیش ناكات
چاوی خه‌ڵك
كوردستان سێوكانی: "ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕی به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان نییه"
رۆژنامه‌نوس: هاورێ كه‌ریمی
له‌باره‌ی ئێمه‌وه
|
ئه‌رشیف
|
په‌یوه‌ندی و ناردنی بابه‌ت
© 2008 All rights reserved Cawyxelik.com