سه‌ره‌کی
راپۆرت
چاوپێکه‌وتن
شیکاری رۆژنامه‌وانی
وتار
راپۆرت و شیکاری بیانی
له میدیاکانه‌وه
هیتر
حكومه‌تی هه‌رێم له رێژه‌و هێڵی هه‌ژاری كوردستان بێده‌نگه
موزه‌فه‌ر هه‌مزه ره‌زا
به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا؛ چاره‌نوسی به‌رمیله بارووتهكه به‌ره‌و كوێ؟
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی
فاكته‌ره كوردییه‌كانی جێبه‌جێنه‌بوونی ماده‌ی سه‌دوچل
یاسین عومه‌ر ئیبراهیم
به‌نزینی فرۆكه‌ش ده‌ربهێنین داهاتی نه‌وتمان یه‌كسانده‌بێت به سفر
هادی ئه‌مین
ئایا پاشه‌كشه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق، رۆژهه‌لاتێكی ناوه‌ڕاستی نوێ دێنێته كایه‌وه؟
ئاسۆ ئه‌مین
ده‌رفه‌تی کار
دۆکیۆمێنت
زانیاری رۆژنامه‌وانی
ه‌وه(PDA) له
فه‌رهه‌نگی ژیان‌و سه‌ركه‌وتن
Tuesday, March 09, 2010
نوێبین گوڵزاده
قه‌باره‌ی فۆنت بگۆڕه
فێربووم:
-- ئه‌وه‌ی كارناكات هه‌ڵه‌ناكات،
-- وتووێژێكی ئاسان‌و گفتوگۆیه‌كی كه‌م له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دانا یه‌كسانه به‌مانگێگ خوێندن،
-- گرنگ ئه‌وه‌نییه ئێستا تۆ له‌كوێیت، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه له‌م كاته‌دا به‌ره‌و كوێ ده‌ڕۆیت،
-- رۆیشتنی مرۆڤ له‌ڕێگای ڕاستدا به‌وێنه‌ی كیسه‌ڵ، باشتره له‌وه‌ی وه‌كو ئاسك رابكات له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵه‌دا،
-- زه‌ره‌رمه‌ندی له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌دا فێرمان ئه‌كات چۆن جه‌نگ به‌رینه‌وه،
-- مامۆستا‌و خوێنده‌وارمان زۆره، به‌ڵام ڕۆشنبیرمان كه‌مه،
-- كلیلی شكست ئه‌وه‌یه هه‌وڵبده‌یت هه‌موو ئه‌وكه‌سانه ڕازیبكه‌یت كه ده‌یانناسیت،
-- مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌یزانیت بیڵێیت، به‌ڵام مه‌رجه هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌یڵێیت بیزانیت،
-- جیاوازیه‌كی زۆر هه‌یه له‌نێوان ده‌ستگرتنه‌وه‌و ڕه‌زیلیدا،
-- پێویست نییه ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستتهێناوه به‌راوردی بكه‌یت، به‌ڵكو ده‌بێت به‌راوردی ئه‌وشتانه بكه‌یت كه‌پێویسته به‌ده‌ستی بهێنیت له‌چاو تواناكانتدا،
-- سه‌ركه‌وتووه‌كان به‌خێرایی بڕیاره‌كانیان ده‌ده‌ن‌و به‌هێواشی ده‌یگۆڕن، به‌ڵام شكستخواردووه‌كان به‌هێواشی بڕیاره‌كانیان ده‌ده‌ن‌و به‌خێرایی ده‌یگۆڕن،
-- هه‌موو ئه‌و شته گه‌ورانه‌ی له‌ژیاندا هه‌ن به‌بیرۆكه‌یه‌كی ئاسان‌و سه‌ره‌تایه‌كی بچوك ده‌ستیانپێكردووه،
-- كاری باش زۆر باشتره له‌قسه‌ی باش،
-- كێبڕكێی مرۆڤ له‌گه‌ڵ خودی خۆیدا باشتره له‌كێبڕكێ له‌گه‌ڵ جیهاندا، مرۆڤ هه‌رچه‌نده كێبڕكێ له‌گه‌ڵ خودی خۆیدا بكات ئه‌وه‌نده پێشده‌كه‌وێ، به‌شێوه‌یه‌ك به‌یانی وه‌ك ئێواره‌ی نابێ‌و سبه‌ینێشی وه‌ك ئه‌مڕۆ نابێ،
-- زۆركه‌س گوێبیستی ئامۆژگاری ده‌بن، به‌ڵام كه‌میان سودی لێوه‌رده‌گرن،
-- زۆرترین كاته‌كانی به‌خته‌وه‌ری ئه‌وكاتانه‌ن كه‌شتێكت به‌ده‌ستهێناوه كه‌خه‌ڵكی وتویانه ناتوانی جێبه‌جێی بكه‌یت‌و ئه‌نجامی بده‌یت،
-- مرۆڤ ناتوانێت گه‌شه‌بكات، هه‌تا شتێك تاقینه‌كاته‌وه كه‌له‌سه‌ری ڕانه‌هاتووه،
-- شكستخواردووه‌كان هه‌میشه ئه‌ڵێن سه‌ركه‌وتن به‌خت‌و ڕێكه‌وته،
-- ناتوانرێت هیچ شتێكی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنرێت به‌بێ ماندوبوون،
-- له‌چه‌رخی ئینته‌رنێت‌و به‌جیهانیبوندا هه‌رئه‌وه گرنگ نییه زانیاری بزانیت، به‌ڵكو خستنه‌كاری زانیاریه‌كان‌و كارپێكردنی گرنگ‌و په‌سه‌ندتره،
-- ئه‌وانه‌ی ڕوبه‌ڕوی ئاسته‌نگ ده‌بنه‌وه هه‌رئه‌وانه سه‌ركه‌وتووده‌بن،
-- شكست خراپترین شت نییه له‌جیهاندا، به‌ڵكو خراپترین شت له‌جیهاندا ئه‌وه‌یه هیچ تاقینه‌كه‌یته‌وه،
-- كه‌سانێك هه‌ن به‌ئاڕاسته‌ی كه‌شتی مه‌له‌ئه‌كه‌ن، وه‌كه‌سانێكیش هه‌ن كاته‌كه‌یان له‌چاوه‌ڕوانیدا ده‌به‌نه‌سه‌ر،
-- دوو ڕێگه هه‌یه بۆئه‌وه‌ی خانووه‌كه‌ت به‌رزترین خانوبێت، یه‌كه‌میان بریتییه له‌وه‌ی هه‌موو خانووه‌كانی ده‌ورو به‌رت بڕوخێنیت‌و خاپوری بكه‌یت، دووه‌میشیان بریتییه له‌وه‌ی خانویه‌ك دروستبكه‌یت كه‌له‌خانوه‌كانی ده‌ورو به‌رت به‌رزتربێت، تۆهه‌میشه دووه‌میان هه‌ڵبژێره‌و خانویه‌ك بنیادبنێ كه‌له‌خانوه‌كانی ده‌وروبه‌رت به‌رزتربێت،
-- مرۆڤ به‌زه‌ره‌ركردن كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵكو كۆتایی مرۆڤ ئه‌وه‌یه پاشه‌كشه‌بكات،
-- ئه‌وكه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت بگاته كۆتایی پێویسته كۆڵنه‌ده‌رو ئارامگربێت،
-- زره‌ده‌خه‌نه هیچی تێناچێت، به‌ڵام مانای زۆره‌و زۆرشت ده‌به‌خشێت،
-- هه‌موو ئه‌وشته داهێنراوانه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌ستماندان پێش دۆزینه‌وه‌یان حوكمیان به‌سه‌ردا دراوه كه‌ناكرێت‌و موسته‌حیله،
-- زۆرێك له‌وشته ئاسانانه‌ی كه‌زۆرینه‌ی خه‌ڵك فه‌رامۆشیانكردون كه‌سانێك پێی ده‌وڵه‌مه‌ندبوون،
-- له‌به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش له‌هه‌ریاریه‌كدابێت، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامیش به‌ده‌ستنه‌هێنیت براوه‌یت،
-- كاریگه‌رترین چه‌ك كه‌مرۆڤ خاوه‌نی بێت كات‌و ئارامگرتنه،
-- ئه‌وه خۆتی كه‌سانیتر فێرده‌كه‌ی چۆن ره‌فتارت له‌گه‌ڵدابكه‌ن،
-- كه‌شتكستخواردووه‌كان بۆ دووبه‌ش دابه‌شده‌بن: به‌شێكیان بیرده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌ڵناستن به‌جێبه‌جێكردنی كاره‌كه، به‌شه‌كه‌ی تریشیان بیرناكه‌نه‌وه‌و خه‌ریكی به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی كارن،
-- پێویسته له‌سه‌ر مرۆڤ خه‌و به‌ئه‌ستێره‌كانه‌وه ببینێت، له‌هه‌مانكاتیشدا نابێت له‌بیری بچێت كه‌قاچه‌كانی له‌سه‌ر زه‌وین،
-- كاتێك مرۆڤ پێده‌كه‌نێـت جیهان له‌گه‌ڵیدا پێده‌كه‌نێ، به‌ڵام كاتێك ده‌گری به‌ته‌نها ده‌گری،
-- دیاریه‌كی بچوكی چاوه‌ڕواننه‌كراو كاریگه‌ری زۆر زیاتره له‌دیارییه‌كی گه‌وره‌و به‌نرخی چاوه‌ڕوانكراو،
-- پێویسته مرۆڤ هه‌ندێك بڕیاری گرنگ بدات هه‌رچه‌نده قورس بن‌و هه‌رچه‌ندیشه كه‌سانی چوارده‌وری لێی زویربن،
-- جیاوازیه‌كی گه‌وره هه‌یه له‌نێوان پاشه‌كشه‌و هه‌ڵاتندا،
-- ئه‌گه‌ر مرۆڤ شتێكی نه‌بێت له‌پێناویدا بمرێت، ئه‌وا شتێكیشی نییه كه‌له‌پێناویدا بژی،
-- دره‌ختی به‌ردار ئه‌و دره‌خته‌یه كه‌خه‌ڵكی هێرشی بۆده‌به‌ن،
-- جوانترین هه‌ست ئه‌و هه‌سته‌یه كه‌له‌ناخی مرۆڤدایه كاتێك هه‌نگاوێكی ڕاست ده‌نێت ئه‌گه‌ر هه‌موو دانیشتوانی جیهانیش نه‌یاری بكه‌ن،
-- به‌خته‌وه‌ری بێ بوونی كێشه له‌ژیانماندا نابێت، به‌ڵكو به‌خته‌وه‌ری له‌ڕێگه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌وكێشانه‌وه به‌ده‌ستدێت،
-- عه‌قڵ وه‌كو كێڵگه وایه هه‌موو ئه‌و بیرانه‌ی ده‌یكه‌ینه‌وه وه‌كو ئاودێری وان، ته‌نها ئه‌وه‌ش ده‌دورینه‌وه كه‌چاندومانه، چاكبێت یان خراپ،
-- له‌قوتابخانه‌و زانكۆ فێری وانه‌كان ده‌بین پاشان ڕوبه‌ڕوی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌بینه‌وه، به‌ڵام له‌ژیاندا ڕوبه‌ڕوی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌بینه‌وه پاشان وانه‌ی لێوه‌ر فێرده‌بین.
بۆچوونه‌کان
کۆمێنتی خۆت بنێره:
ناو :
ئیمه‌یڵ :
بیروڕا :
نوسینه‌کانی تری نوسه‌ر
فه‌رهه‌نگی ژیان‌و سه‌ركه‌وتن
به‌خته‌وه‌ری روانینێكی دوور‌و هه‌نگاوێكی نزیك
ده‌نگی ده‌هۆڵه‌كانتان كزكه‌ن كورد نابێت ئاهه‌نگــبگێڕێت
گه‌لێك له‌چاوه‌ڕوانیيدا
ته‌نها گۆڕان موقه‌ده‌سه
نه‌خۆشی ده‌روونیش دكتۆری هه‌یه
ئاسه‌واره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی هه‌ڵبژاردن
ئه‌بێت نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌بێته (ئيمام حسین)ی كورده‌كان؟
خوێندكاری ته‌ممه‌ڵ‌و مه‌سئولی گه‌نده‌ڵ
خوێندنه‌وه‌یه‌كی سۆسیۆلۆجیانه‌ی به‌راوردكاری بۆ كورد‌و ئیسرائیل‌و فه‌له‌ستین
به‌دبه‌ختیه‌كانی هه‌ڵبژاردن
هێزی ژیریی؛ ئه‌و گه‌نجینه‌یه‌ی تائێستا په‌یمان پێنه‌بردووه
ئه‌رك‌و به‌رپرسیارێتیمان سه‌باره‌ت به نه‌خۆشیه ده‌رونییه‌كان‌و چۆنێتی سه‌یركردنی له ئێستا‌و ئاینده‌دا
دیموكراسییه‌كه‌ی ئێمه‌و نوری مالكی كامیان ره‌سه‌نن؟؟
هه‌ڵبژاردن نه‌ك جه‌نگی ده‌روونی
ته‌ندروستی ده‌رونیمان!؟
پیڵاوه‌كانی مونته‌زه‌ر كاره‌كه‌ی بۆشی ته‌واوكرد
لاچن کاک بهرههمو کاک ئاشتی گاز به‌رێده‌که‌ن
سه‌ردار پشده‌ری
کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات گهورهترینو سه‌ختترین کێشه‌ی وڵاتان
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی؛ له‌بری به‌رزكرنه‌وه‌ی نرخ هه‌نگاوی پێویست‌تر هه‌بوو
وه‌زیری پێشمه‌رگه: زێره‌ڤانی پارتی، سه‌ربه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نییه
سازدانی: هیوا به‌رزنجی‌و بهختیارحوسێن
برایه‌كی سه‌رده‌شت: تائێستا لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه هیچ شتێكی نه‌كردووه‌و هیچیش ناكات
چاوی خه‌ڵك
كوردستان سێوكانی: "ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕی به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان نییه"
رۆژنامه‌نوس: هاورێ كه‌ریمی
له‌باره‌ی ئێمه‌وه
|
ئه‌رشیف
|
په‌یوه‌ندی و ناردنی بابه‌ت
© 2008 All rights reserved Cawyxelik.com