ئه‌ڵمانیا داوایه‌كی ئێرانی سه‌باره‌ت به ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی كورد ره‌تده‌كاته‌وه
Wednesday, March 10, 2010
|
قه‌باره‌ی فۆنت بگۆڕه
 |
رویترز: ئه‌ڵمانیا رۆژی سێ شه‌ممه رایگه‌یاند كه‌داوایه‌كی ئێرانی ره‌تكردۆته‌وه سه‌باره‌ت به‌ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی كوردی كه پۆلیسی ئه‌ڵمانیا گرتبویان‌و دواتر ئازادیانكرد‌و تاران به‌مه توڕه‌بوبوو.
ئه‌م هه‌واڵه رۆژێك دوای راگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا هات كه‌وا به‌شداریده‌كات له‌و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران پێشبخه‌ن‌و ئه‌ڵمانیا مافی په‌نابه‌ری دایه كۆمه‌ڵێك ئێرانی له‌و هه‌نگاوه‌یدا.
وته‌بێژێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمان رایگه‌یاند كه تاران له‌مانگی كانونی یه‌كه‌م هه‌وڵیدا عه‌بدوره‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی ـ سه‌رۆكی پارتی ژیانی ئازاد(پژاك) ته‌سلیمیبكرێته‌وه، به‌لام ئه‌وه‌بو ئه‌ڵمانیا ره‌فزیكرد به‌وبیانوه‌ی كه‌ئه‌و كه‌سه هاولاتی ئه‌ڵمانییه.
|
|
|
|
|