راپۆرتی تۆڕی رۆژ بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان 2010
Thursday, March 11, 2010
|
قه‌باره‌ی فۆنت بگۆڕه
 |
تۆڕی رۆژ: له رۆژی ده‌نگدانی گشتی 224 خروقات هه‌بووه‌و 60یان له هه‌رێمی كوردستاندا بووه
له راپۆرتی تۆڕی رۆژ بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئاماژه‌به‌وه‌دراوه كه له رۆژی ده‌نگدانی گشتیی‌دا، 224 خروقات هه‌بووه‌و 60یان له هه‌رێمی كوردستان بووه، له سلێمانی 32، له هه‌ولێر 16، له دهۆكیش 12 خروقات هه‌بووه، جۆری خروقاته‌كاتنیش بریتیبوون له...
رێگه‌نه‌دان به چاودێران بۆ به‌كارهێنانی ئیستماره‌ی راپۆرت، بوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ناو بنكه‌ی ده‌نگداندا، بوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ره‌وه‌ی وێستگه‌ی ده‌نگداندا، نه‌بوون‌و كه‌می مه‌وادی ئینتخابی له وێستگه‌ی هه‌ڵبژاردن.
تۆڕی رۆژ به 2518 چاو‌دێر به‌شداریكرد له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی 2010 له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا.
بۆ خوێندنه‌وه‌و داگرتنی راپۆرتی تۆڕی رۆژ كلیك لێره بكه.
|
|
|
|
|