پێناسه:
چاوی خه‌ڵك، ماڵپه‌رێكی رۆژنامه‌وانی گشتی سه‌ربه‌خۆیه، له ئازاری 2008 ده‌ستی به بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی كردووه‌و بایه‌خده‌دات به‌خستنه‌رووی ئه‌و دیارده‌و كێشه‌و ڕووداوانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به ژیانی سیاسی، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی... خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
ستافی چاوی حه‌ڵك:
هادی ئه‌مین محه‌مه‌د ـ سه‌رپه‌رشتیاری ماڵپه‌ر
hadi.ameen@gmail.com
ئاسۆ ئه‌مین عه‌لی ـ موحه‌ریر
droodamin22@yahoo.com
یاسین عومه‌ر ـ موحه‌ریر
Yaseen_omer80@yahoo.com
ناونیشانی چاوی خه‌ڵك:
ئۆفیسی (كۆمه‌ڵه‌ی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان)ـه له:
گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته ـ شه‌قامی سه‌ره‌كی نێوان زه‌رگه‌ته ـ به‌ختیاری تازه.
ژماره‌ی ته‌له‌فونی نۆرماڵ: 3194727
مۆبایل: 07707705185
ئیمه‌یڵه‌كان:
دارایی‌و سه‌رپه‌رشتیاری چاوی خه‌ڵك:
چاوی خه‌ڵك، یه‌كێكه له‌پرۆژه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان (PDA)و له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه دارایی بۆ دابینده‌كرێت‌و سه‌رپه‌رشتیده‌كرێت.
كۆمه‌ڵه‌ی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان (PDA)، ڕێكخراوێكی ناحكومی سه‌ربه‌خۆی قازانجنه‌ویسته‌و له‌بواری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵدا كارده‌كات، دامه‌زراوه له‌ئه‌نجامی به‌خۆماڵیكردنی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵ له‌ڕێكخراوی فریاگوزاری گه‌لی نه‌رویجی (NPA).
(PDA) كارده‌كات له‌بواره‌كانی (گه‌نجان، ژنان، مافه‌كانی مرۆڤ، ئازادی ڕاده‌ربڕین‌و به‌شداری‌و گه‌شه‌پێدانی كه‌لتوور)، له‌ساڵی 2004ـه‌وه دامه‌زراوه‌و تائێستا زیاتر له‌سه‌دان پرۆژه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مه‌ده‌نی‌و به‌هێزكردنی توانایی پێشكه‌شكردووه به‌ڕێكخراوه ناوخۆییه‌كان‌و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.
ئامانجه‌كانی چاوی خه‌ڵك:
1- بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ت‌و دیارده‌و كێشانه‌ی نێو كۆمه‌ڵ كه پێویستیان به ئاورلێدانه‌وه هه‌یه‌و گرنگن لای خه‌ڵك، ئه‌ویش به خستنه‌ڕووی ڕای گشتی له‌باره‌یانه‌وه، ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی بڵاوكردنه‌وه بۆ هه‌موو را‌وبۆچوونه جیاجیاكان.
2- دروستكردنی رایه‌ڵه‌یه‌كی په‌یوه‌ندی له‌نێوان خه‌ڵك‌و ده‌سه‌ڵات‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
3- ناچاركردنی سه‌ركرده حكومییه‌كان بۆ لێپرسینه‌وه‌ی خه‌ڵكی، له‌به‌رئه‌وه‌ی چاوی خه‌ڵك وه‌ك راگه‌یاندنێكی سه‌ربه‌خۆ رۆڵی چاو‌دێر ده‌بینێت بۆ كاره‌كانی حكومه‌ت‌و دامه‌زراوه‌كانی.
4- هۆشیاركردنه‌وه‌و رۆشنبیركردنی هاوڵاتیان له‌باره‌ی پرس‌و روداوه‌كانه‌وه، بۆئه‌وه‌ی بتوانن له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی رۆشن به‌شداربن له‌بڕیارداندا.
5- به‌رزكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی ئاستی ڕاگه‌یاندن، به‌تایبه‌ت ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ‌و به‌هێزكردنی توانای رۆژنامه‌نوسان له‌هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
بنه‌ما‌و پره‌نسیپه‌كانی كار:
1- چاوی خه‌ڵك، كارده‌كات به‌پێی پره‌نسیپ‌و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ‌و دیموكراسی، هه‌روه‌ها پابه‌نده به‌وشێواز‌و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه نوێیانه‌ی كه كاری رۆژنامه‌گه‌ری ڕێكده‌خه‌ن.
2- وردی‌و بابه‌تیبوون له‌كاركردندا، لێكۆڵینه‌وه‌و وردبوونه‌وه له‌راستی بابه‌ته‌كان‌و خستنه‌رووی زانیاریی بێلایه‌ن‌و دوور له‌هه‌رجۆره ئیحایه‌ك، زانیاری له‌ته‌نها سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه وه‌رناگرێت، به‌ڵكو لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی بۆ ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ستداره‌كاندا.
3- چاوی خه‌ڵك، ره‌زامه‌نده به دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی له‌میدیاكانی دیكه‌دا به مه‌رجێك ئاماژه‌بكرێت به ماڵپه‌ری رۆژنامه‌وانی چاوی خه‌ڵك، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌دواداچوونی یاسایی له‌سه‌ر ده‌كات.
4- پابه‌ند‌بوون به پره‌نسیپی: بێلایه‌نی، سه‌ربه‌خۆیی، هاوسه‌نگی‌و ئازایی‌و ئازادیی.
پێكهاته‌و به‌شه‌كانی چاوی خه‌ڵك:
1- به‌شی راپۆرت:
تایبه‌ته به‌راپۆرتكردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ت‌و كێشه‌و دیاردانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به‌ژیانی خه‌ڵكه‌وه.
2- به‌شی شیكردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌وانی:
تایبه‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی راڤه‌ی بابه‌ت‌و دیارده‌و كێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی قوڵ‌و ئه‌كادیمی، به‌ڵام به‌زمانێكی ساده كه‌خه‌ڵك به‌ئاسانی لێیتێبگات.
3- به‌شی زانیاری رۆژنامه‌وانی:
ئه‌م به‌شه ئه‌و زانیارییانه ده‌خاته‌ڕوو كه گرنگ‌و پێویستن بۆ كاری رۆژنامه‌وانی.
4- به‌شی له‌میدیاكانه‌وه:
تایبه‌ته به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵ‌و بابه‌تانه‌ی كه له‌میدیاكانه‌وه له‌سه‌ر كورد بڵاوده‌كرێنه‌وه، هه‌ندێكی له میدیای كوردی وه‌رده‌گیرێت‌و هه‌ندیكیشی وه‌رده‌گێردرێت له میدیا بیانییه‌كانه‌وه.
5- به‌شی له (PDA)ـیه‌وه:
تایبه‌ت به خستنه‌رووی هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان.
6- به‌شی وتار:
تایبه‌ته به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی رای نوسه‌ران‌و خوێنه‌ران‌و هاوڵاتییان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له‌سه‌ری ده‌نوسن، یان وه‌رگرتنی وتار له میدیاكانی دیكه‌وه، به راسته‌وخۆ یان به‌وه‌رگێران.
7- به‌شی ده‌رفه‌تی كاركردن:
خزمه‌تگوزارییه‌كه بۆ خوێنه‌ران، تیایدا هه‌ل‌و ده‌رفه‌ته‌كانی كار بڵاوده‌كرێته‌وه تا سوودی لێوه‌ربگرێت، ماڵپه‌ری رۆژنامه‌وانی (چاوی خه‌ڵك) ئاماده‌یه بێ به‌رانبه‌ر هه‌موو ریكلامێك بۆ ده‌رفه‌تی كار له‌م به‌شه‌دا بڵاوبكاته‌وه.
8- به‌شی دۆكیۆمێنت:
تایبه‌ته به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوكیۆمینتانه‌ی كه گرنگن له بواره جۆراوجۆره‌كاندا.
9- به‌شی چاوپێكه‌وتن